مالى به سالاجوان

مالى به سالاجوان Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from مالى به سالاجوان, Government Organization, Nawroz Street, Irbil.

ماڵئاوایی لە ماڵی بەساڵاچووانبەناوی خوای گەورەومیهرەبان دوای نزیکەی بیست ساڵ خزمەت کردن وەک توێژەری کۆمەڵایەتی لەماڵی بە...
20/05/2022

ماڵئاوایی لە ماڵی بەساڵاچووان
بەناوی خوای گەورەومیهرەبان
دوای نزیکەی بیست ساڵ خزمەت کردن وەک توێژەری کۆمەڵایەتی لەماڵی بەساڵاچووان ڕۆژی پێنج شەممە ماڵئاواییم لە بەساڵاچوان وفەرمانبەران کرد، جێ هێشتنی شوێنێک کە ئەوەندە ساڵە خزمەت بکەیت ئاسان نیە بەڵام ئەوە وەزیفەیە تا سەر لە هەمووشوێنێک نامێنیتەوە، خۆشحاڵم کە یەکێک بوم لەگەڵ چەن توێژەرێک توانیمان ماڵی بەساڵاچووان بکەین بە گرنگترین وباشترین شوێن لەهەموو کوردستان لەڕووی خزمەتگوزاریەکان وکارگێڕیەوە کە سەرەڕای هەموو بارودۆخەکان نەمان هێشت ئەم فەرمانگە خنجیلانەیە بێ ناز بێت، لەکۆتایی سڵاوو ڕێزم هەیە بۆ گشت بەساڵاچووە نازدارەکان .
امانج عمر
توێژەری کۆمەڵایەتی

جەژنە پیرۆزەبەناوی کارگێڕی ماڵی بەساڵاچووان جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە فەرمانبەران وبەساڵاچووان پیرۆز دەکەین وهەموو ساتێکتا...
02/05/2022

جەژنە پیرۆزە
بەناوی کارگێڕی ماڵی بەساڵاچووان جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە فەرمانبەران وبەساڵاچووان پیرۆز دەکەین وهەموو ساتێکتان خۆشی وشادی بت

ماڵی بەساڵاچوانی هەولێر، بۆڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان وقوربانیانی هەڵەبجەی شەهید، 5خولەک بێدەنگیان نواند.
17/03/2022

ماڵی بەساڵاچوانی هەولێر، بۆڕێزلێنان لەگیانی پاکی شەهیدان وقوربانیانی هەڵەبجەی شەهید، 5خولەک بێدەنگیان نواند.

کاتێک ویژدان تاودانی هەستی بەرپرسیاریەتی زیاتردەکات، هەلی خزمەتکردن فەراهەم دەبێت. بەخۆشحاڵییەوە واژۆکردنی گرێبەستی هاوک...
04/03/2022

کاتێک ویژدان تاودانی هەستی بەرپرسیاریەتی زیاتردەکات، هەلی خزمەتکردن فەراهەم دەبێت. بەخۆشحاڵییەوە واژۆکردنی گرێبەستی هاوکاری و پێداویستی و سەردانی مەیدانی لەنێوان ماڵی بەساڵاچوان و زانکۆی تیشک لەهەولێر دەستەی مامۆستایان و قوتابیانیان، لەو گرێبەستەدائەوان تەمەنی پیری دەکەنە سەنتڕاڵییەتی فێربوونی ژیان، هەروەها کۆمەکی پێویستی ماڵی بەساڵاچوان دەکەن، سوپاس بۆئەوان، ئێمە ئەرکمان جێبەجێکردووە.

ئەمڕۆ بەمەبەستی پیرۆزبایی لە سەنگەرجمال بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچوانی هەولێر هەریەک لەم بەڕێزو خۆشەویستانە سەردانیان کردین...
17/02/2022

ئەمڕۆ بەمەبەستی پیرۆزبایی لە سەنگەرجمال بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچوانی هەولێر هەریەک لەم بەڕێزو خۆشەویستانە سەردانیان کردین، خۆشحاڵ وبەختەوەرین بە حزورتان، بەخێربێن.
- بەڕێزان کاک محمد لەتیف.. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی چاڵاکیە مەدەنیەکانی هەولێرو شاندی یاوەری.
- بەڕێز مامۆستاخالد بەڕێوەبەرو ئەنجوومەنی کارگێڕی قوتابخانەی شیلانی بنەڕەتی ئینگلیزی.
- بەڕێز سەرهەنگ زاهیر.. بەرپرسی پێشووی لقی هەولێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارێزەری ڕاوێژکار.

14/02/2022

پرسە نامە
بەناوی گشت فەرمانبەرانی ماڵی بەساڵاچووانی هەولێر پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچووان (سەنگەر جمال) دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی خاڵۆژنی بەڕێزیان، لەخوای گەورە داواکارین کۆچ کردوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبوری خانەوادەکەیان بدات.
انا لله وانا وانا الیه راجعون

11/02/2022

ڕێپۆرتاژی بەرنامەیەکی تایبەت لەسەرماڵی بەساڵاچوانی هەولێر، بەرنامەکە نزیکەی یەک کاتژمێر بوو، لە ڕێگەی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆسی عەرەبی پێشکەش کرا.

دیدارو پێشوازیمان لە بەڕێز دکتۆرمحمد کرد لەماڵی بەساڵاچوان پزیشکی تایبەتمەندی ددان لە زانکۆی  تیشک کۆلیژی ددان،  ئامانجی...
07/02/2022

دیدارو پێشوازیمان لە بەڕێز دکتۆرمحمد کرد لەماڵی بەساڵاچوان پزیشکی تایبەتمەندی ددان لە زانکۆی تیشک کۆلیژی ددان، ئامانجی سەردانەکە بەسەرکردنەوەی بەساڵاچوان وچارەسەرکردنی ددانەکانیان بوو، سوپاس بۆ دکتۆرانی زانکۆی تیشک کۆلیژی ددان بۆ خەمخۆریان و لێپرسینیان لە پیرەکانمان، پشکنینی گشتیان کردوو، بڕیار وایە دەست بەچارەسەریەکان بکەن بەپێی خشتەیەک.

ڕۆژی پێنج شەممە 3-2-2022 پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەی گشتی، لەچەشنی سیمینارێکی پڕاکتیکی لەلایەن سەنگەرجمال بەڕێوەبەری ماڵی ب...
05/02/2022

ڕۆژی پێنج شەممە 3-2-2022 پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوەی گشتی، لەچەشنی سیمینارێکی پڕاکتیکی لەلایەن سەنگەرجمال بەڕێوەبەری ماڵی بەساڵاچوان بۆ قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی لوبنانی فەڕەنسی لەهەولێر، باسکردن و پێشکەشکردنی زانیاری لەبارەی شێوازی دروستی مامەڵەی زانستی لەگەڵ پیر، هەروەها گرێدراو لەگەڵ باسکردنی هاوکێشەی ( ڕێزگرتن، گوێگرتن، خزمەتکردن)، وەک چوارچێوەیەکی گشتی بۆشێوازی مامەڵەیەکی زانستیانە لەگەڵ بەتەمەنەکان. هەروەها باسکردنی ئەو شێوازانەی کە ئەوقۆناغەی تەمەن لەپێداویستی و، جێبەجێکردنی خواستەکانیان چۆن هەڵس وکەوتی لەگەڵ بکرێت، لەکۆتاییدا بەپرسیاری قوتابیان سیمینارەکە فراوانترکراو لەچەشنی دیبەیتێکی دروست هەڵسەنگاندنی بۆکرا بەخایاندنی نزیکەی یەک کاتژمێرونیو.

سوپاس بۆخوای گەورە، سوپاس بۆهەمووئەوکەسانەی هاوکاربوون لە دروستکردن وڕێکخستنی ژووری تازەی تەندروستی ماڵی بەساڵاچوان.پیرە...
03/02/2022

سوپاس بۆخوای گەورە، سوپاس بۆهەمووئەوکەسانەی هاوکاربوون لە دروستکردن وڕێکخستنی ژووری تازەی تەندروستی ماڵی بەساڵاچوان.
پیرەکانمان ئاوێنەی ڕابردوون، هەوێنی تێگەیشتنێکی باشترن بۆژیانی ئایندە لەئێستادا، ئای چەندە ئاسودەین بەخزمەتکردنیان لەهەربوارێک بێت. ئەمڕۆ 2-2-2022 بەفەرمی کردنەوەی هۆبەی تازەی تەندروستی لەماڵی بەساڵاچوانی هەولێر.

Address

Nawroz Street
Irbil
066

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مالى به سالاجوان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share