01/06/2026
لێدوانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بۆ (باس نیوز) دەربارەی ئاوی ژێر زەوی لە کابینەی نۆیەم
ئەندازیار د. عه‌لی ڕه‌شید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر : بەهۆی رێكاره‌كانی كابینەی نۆیەمی حكوومه‌ت، ئاوی ژێرزه‌ویی هه‌ولێر زیادی كردووه
”ساڵانە لەم كاتەدا خەڵك بەهۆی كەمئاوییەوە خۆپیشاندانی دەكرد"
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر (یەكێكە لەو دامەزراوە دەستوورییانەی كە لە لایەن دادگای فیدرالیی عێراقەوە پەكخراوە) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه رێكاره‌كانی كابینەی نۆیەمی حكوومه‌ت زۆر گرنگ بوون بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌ویی هه‌ولێر و گلدانه‌وه‌ی ئاو و دروستكردنی پۆند و به‌نداوه‌كان كاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارێزگاریی لە ژێرخانی ئاو بكرێت.
عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: "لە سایەی پرۆژەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سایەی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر و بەنداو و پۆندەكان لە سنووری هەولێر كە وایانكردووە هەم هەزاران بیر دابخرێن، هەم ئاوێكی زۆرتر بچێتە ژێر زەوی، بە تایبەتیش كە بیری ئەوتۆ لێدراوە كە لە جیاتی ئاوی لێ دەربهێندرێت، راستەوخۆ ئاو دەباتە ژێر زەوییەوە، بۆیە دەبینین ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر بە رێژەیەكی بەرچاو بەرز بووەتەوە."
ڕوونیشی كردەوە، پێچەوانەی ساڵانی رابردوو كە بەردەوام ئاستی ئاو دادەبەزی، ئەمساڵ ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر بەرزبووەتەوە، شوێنی وا هەیە ٩٠ مەتر ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە، لە زۆربەی شوێنەكان دەیان مەتر ئاستی ئاو بەرز بووەتەوە."
ئه‌وه‌شی خسته روو: ”پلانی حكوومه‌ت له كابینه‌ی نۆیه‌م، به تایبه‌تیش ڕوانگەی بەڕێز مه‌سرور بارزانی بۆ كەرتی ئاو ئه‌وه بووه كه پارێزگاریی له ژێرخانی ئاو بكرێت و په‌ره‌ی پێبدرێت، رێكاره‌كانی حكوومه‌ت هۆكار بوون بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له ئاوی هه‌ولێر بكرێت و به‌شێكی زۆری ئاو گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ژێرزه‌وی و جیا له‌وه‌ش، خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ین كە ریسایكلینی ئاوی پاشه‌ڕۆ ده‌كات بۆ دووباره سوود بینینه‌وه له پرۆژه‌ی دیكه، ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كێك له به‌هێزترین پرۆژه‌كانی ئاودێرییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. جیا له‌وه‌ش، ئێستا هه‌ولێر خاوه‌نی چه‌ندین به‌نداوی گه‌وره‌یه كه له سایەی كابینه‌ی نۆیه‌م دروست كراون."
حاتم عزیز گەردی
ب. راگەیاندن و پەیوەندیە گشتیەکانی ئەنجومەنی پارێزگا
1/6/2026