05/06/2026
پرسەنامەیەک لەبەڕێز هەڤاڵ(بـاپـیر کـامەلا) سکرتێری گشتی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان.
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز کاك حسێن مارف
بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری خوالێ خۆش بێت(ڕێزدار کاک برایم مام ڕەسوڵ حسن دێرەیی ).
بەداخ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵی گيان سپاردنی کەسایەتی نیشتمانی و کۆمەڵایەتی وچاکە خواز ڕێزدار( کاك برایم مام ڕەسوڵ حسن دێرەیی) برای هاوسەری بەڕێزتانم پێگەیشت، بەبیستنی ئەو هەواڵە زۆر دڵگران و خەمناك بوين ، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان وسەرجەم هەڤاڵانم بەئێوەی بەڕێز و بنەماڵە نیشتمان پەروەر و سەنگين و بەرێزەکەتان و تێکرای کەس و کار و دۆستان و خزمانى خوا لێ خۆش بێت ڕادەگەیەنین ، هاوبەشی خەمتانین له خودای گەورە داواکارین لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆست و دوا ناخۆشیتان بێت . تەمەن درێژی بۆ تێکرایی کەس و کاری دەخوازين ، خودای گەوره دڵنەوایی و سێبوری هەموو لایەک بدات.
انالله واناليه راجعون
براتان
باپیر کامەلا
٢٠٢٦/٦/٥