19/09/2026
⚫️پرسەنامە||
بنەماڵەی بەڕێز/ ”یاسین عەزیز جاف”بەرپرسی هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر...
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز "یاسین عەزیز”
بەرپرسی هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیمان پێگەیشت، بهم بۆنه خهمناكهوه، بەناوی بەڕێوەبەر و دەستەی کارگێڕی و پزیشک و کارمەندان و تەواوی ستافی بەڕێوەبەرایەتیمان ، پرسه و سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی بنەماڵەی بەڕێزیان و كهسوكار و خزمانتان دەکەین و خۆمان بههاوبهشی خهمتان دهزانین و لهخودای گهوره داواكارین سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بەهەموو لایەک بدات و گیانی خوالێخۆشبوو بهردلۆڤانی خۆی بخات و بهبهههشتی بهرینی شادبكات و ئەمە دواین ناخۆشی بێت بۆ بنەماڵەکەیان.
کاک یاسین کادیرێکی دڵسۆز و خەمخۆر و بەئەمەکی کەرتی تەندروستی بوو،لەماوەی خزمەتیدا هەمیشە بەڕوویەکی خۆش و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی بەنەخۆش و هاوڵاتییان دەکرد و وەک نموونەی خۆنەویستی مایەوە.
یاد و کارە باشەکانی هەمیشە لەیاد و دڵماندا بەزیندوویی دەمێننەوە.
إنا لله وإنا إليه راجعون
تێبینی||پرسەکەی سبەی یەکشەممە لەمزگەوتی فیردەوسە
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر