بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەبەرایەتییەکی حکومی خزمەتگوزاییە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئەمرۆ ٢٦ـ١ـ٢٠٢٦ بەرێزان کاک (فلاح مولود) بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنان وکانزایی  وەزارەتمان و کاک (هێمن احمد) بەرێوەبەری بە...
26/01/2026

ئەمرۆ ٢٦ـ١ـ٢٠٢٦ بەرێزان کاک (فلاح مولود) بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنان وکانزایی وەزارەتمان و کاک (هێمن احمد) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی کانەبەردەکان سەردانی بەرێوبەرایەتیەکەمانی کرد،
بە ئامادە بوونی کاک (عبدالجبار شێخە) بەرێوەبەری مولکایەتی(وەکالەت) لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وە کاک (هەژار ماهر) بەرێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بە مه‌به‌ستی تاوتوێكردن و رێكخستنی مۆله‌ت دان به‌ كانگاكان و پێدانی ره‌زامه‌ندی ژینگه‌یی به‌ رێنمایی نوێێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ هاوكاری هاوشارییان و له‌ خزمه‌ت پاراستنی ژینگه‌دابین.

بەڕێزان (مسعود عبدالرحمن اسماعیل و محمد مصطفی حمد )فەرمانبەر لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان دوای تەواو بونی خزمەتەکەیان خانەنشی...
07/01/2026

بەڕێزان (مسعود عبدالرحمن اسماعیل و محمد مصطفی حمد )فەرمانبەر لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان دوای تەواو بونی خزمەتەکەیان خانەنشین بون،
زۆر سوپاسی ماندوبونیان دەکەین کە ساڵانێکی زۆر خزمەتیان کرد هیوای تەندروستی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین .

دابەشکردنی نەوتی سپی مالان لەقەزای ناوەندی سۆران بەردەوامەدوای ئەوەی بەشێک لە بریکارەکانی خۆراک لە قەزای ناوەندی سۆران ب...
25/11/2025

دابەشکردنی نەوتی سپی مالان لەقەزای ناوەندی سۆران بەردەوامە
دوای ئەوەی بەشێک لە بریکارەکانی خۆراک لە قەزای ناوەندی سۆران بریاریان دا نەوت لە رێگای ئەوان دابەش نەکرێت
راستەوخۆ بەرێوبەرایەتیەکەمان بە هاوکاری بنکەی خۆراکی سۆران و لیژنەی سوتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران چارەسەری بابەتەکەیان کرد و نەوت دێتە پێش دەرگای هەموو مالێک
وە بۆ زانیاری ئێوەی بەرێز تاکوو ئێستا لە قەزای ناوەندی سۆران نزیکەی ٧٠٠٠ حەوت هەزار خێزان نەوتیان بۆ چویتە پێش دەرگا و رۆژانە پرۆسەکە بەردەوامە لە ئایندەیەکی نزیک تەواوی خيزانەکان نەوتیان بۆ دێتە پێش دەرگا..
سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی هاوکارمان بون لەو کارە وە هاولاتیان با دلنیا بن بریاری کۆتای لای خودی هاولاتیە وە ئێمە تەنها وەسیلەیەکین بۆ خزمەت کردن.

ئەمرۆ ١ـ٧ـ٢٠٢٥ ماوەی یاسایی راژەی بەرێز(عبدالفتاح  ابراهیم  عبداللە) کۆتایی هات وخانەنشین کرا،ناوبراویەکێک بوو لەفەرمانب...
01/07/2025

ئەمرۆ ١ـ٧ـ٢٠٢٥ ماوەی یاسایی راژەی بەرێز(عبدالفتاح ابراهیم عبداللە) کۆتایی هات وخانەنشین کرا،
ناوبراویەکێک بوو لەفەرمانبەرە چالاک ودلسۆزی بەرێوەبەرایەتیەکەمان ، بەپێویستمان زانی سوپاس وپێزانینی خۆمان ئاراستە بکەین چەپکەگولی وەفاداری پێش کەش بکەین
وەهیوای تەمەن درێژی ولەش ساخی بۆلەیەزدانی مەزن دەخوازین .

١٥ ـی ٦ـی ٢٠٢٥ بەڕێز (د.امیر شانەدەری) بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران پێشوازی لە بەڕێزان (جواد سوار حمد)...
16/06/2025

١٥ ـی ٦ـی ٢٠٢٥ بەڕێز (د.امیر شانەدەری) بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران پێشوازی لە بەڕێزان (جواد سوار حمد) سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی زێت و بەرپرسانی بەش و بنکەکانی دەروازەی نێودەولەتی زێت کرد.

بەرواری٢٩-٥-٢٠٢٥ لەم شوێنانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەنزینی حکومی دابەش دەکرێت.چوارچەل قەزای سۆرانزاگرۆز قەزای سۆرانبنا...
29/05/2025

بەرواری٢٩-٥-٢٠٢٥ لەم شوێنانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەنزینی حکومی دابەش دەکرێت.

چوارچەل قەزای سۆران
زاگرۆز قەزای سۆران
بناری گۆرەز قەزای سۆران
کاکە قەزای سۆران
کەورین قەزای سۆران (تایبەت بە تاکسی )
شاخی رواندز قەزای خەلیفان
پیران پیران
میدان قەزای سیدەکان
هەڤ قەزای رواندز
چۆمان قەزای چۆمان
چەم شێروان مەزن
پیرەفات قەزای مێرگەسۆر

بەرێوەبەرایەتی نەوت وکانزاکانی سۆران

بەشێک لە پشکینینەکانی بەنزینی پالپشتکراو کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دابین دەکرێت ئەم  نمونانە لە ناو بەنزینخا...
18/05/2025

بەشێک لە پشکینینەکانی بەنزینی پالپشتکراو کە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکان دابین دەکرێت ئەم نمونانە لە ناو بەنزینخانەکانی سۆران وەرگیراوە کە باشترین جۆری نۆرمال ە .
رۆژانە لیژنەکانمان چاودێری جۆر و کوالێتی بەنزینەکان دەکات،
لە بەیانییەوە هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی تێکەلە بفرۆشێت لە تەواوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راستەوخۆ دادەخرێت و ناوەکان بلاو دەکرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران

پیرۆزە هەلەبجەی شەهید پیرۆزە یانەی دهۆک’ بریاری پەرلەمانی عێراق بۆ بە پارێزگا بوونی هەلەبجەی شەهید و سەرکەوتنی یانەی دهۆ...
17/04/2025

پیرۆزە هەلەبجەی شەهید پیرۆزە یانەی دهۆک’
بریاری پەرلەمانی عێراق بۆ بە پارێزگا بوونی هەلەبجەی شەهید و سەرکەوتنی یانەی دهۆک بە بردنەوەی خولی یانە پالەوانەکانی کەنداو شانازی و سەرکەوتنی تەواوی گەلی کوردە،
بەو بۆنەیەوە (د.ئەمیر شانەدەری) شرینی و سەرکەوتنی بەسەر فەرمانبەرانی بەرێوبەرایەتیەکەمان دابەش کرد هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ تەواوی کوردستانیان خواست .

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان .
16/03/2025

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان .

ئەمڕۆ 1ی ئادار، 46 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، سەرکردە و ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان تێدەپ...
01/03/2025

ئەمڕۆ 1ی ئادار، 46 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، سەرکردە و ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان تێدەپەڕێت.

لەم ڕۆژەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی بارزانیی نەمر و سەرجەم شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان دادەنەوێنین.

٤-٢-٢٠٢٥ لەم شوێنانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەنزین دابەش دەکریت:چۆمان——— قەزای چۆمانبێجان———قەزای خەليفانپردی حافظ——— ر...
03/02/2025

٤-٢-٢٠٢٥ لەم شوێنانەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەنزین دابەش دەکریت:

چۆمان——— قەزای چۆمان
بێجان———قەزای خەليفان
پردی حافظ——— رواندز
چەمێ——— ناحیەی شێروان مەزن
کاکە——— قەزای ناوەندی سۆران
بناری گۆرەز——-قەزای ناوەندی سۆران
بارزان——— ناحیەی بارزان
شۆخان—— ناحیەی قەسرێ
کەورین ——— قەزای ناوەندی سۆران (تایبەتە بە تاکسی)
بۆ هەر رەخنەیەک پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی ٠٧٥٠١٠٠١٠٤١

ئەمرۆ بەرێز ( امیر شانەدەری )بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەکەمان  پێشوازی کرد لە بەرێزان حاکم (شڤان چڵۆ ) ئەندامی داواکاری گ...
26/01/2025

ئەمرۆ بەرێز ( امیر شانەدەری )بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتیەکەمان پێشوازی کرد لە بەرێزان حاکم (شڤان چڵۆ ) ئەندامی داواکاری گشتی سۆران و سەرپەرشتیار و چاودێر
و بەرێز(علی شریف )یاریدەدەری دادوەری لە داواکاری گشتی بەئامادەبونی راوێژکاری یاسایمان (مسعود عبدالرحمن)
لەنزیکەوە گفتوگۆکرا لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگی چاودێری سوتەمەنی و کانگایەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وە پاراستنی مافی هاولاتی ورووبەرووی یاسایی کردنەوەی سەرپێچی کاران لەم سنورە هەروەها جەخت کراوە وەک مافی گشتی لەو سنورە لەسەر راسپاردە وەزارەت سامانە سروشتیەکان بە دابەشکردنی بەشە نەوتی سپی دووەم بۆ تەواوی دانیشتوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەک ناوچەیەکی شاخاوی ساردە و کەمکردنەوەی مەترسی ژینگەی وەک دار برین لەو سنورە، سوپاس بۆ هاوکاری هەمیشەی داواکاری گشتی وەک داکۆکیکارێک لە مافی هاولاتینمان.

Address

سۆران/سەر ڕێگای جوندیان
Irbil
44002

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 15:00
Friday 08:00 - 14:00

Telephone

+9647501001041

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران:

Share