11/11/2025
..دەنگی هەموومان بۆ لیستی 275..
بەمۆڵەتی دیموکراسی ،ئەگەر حزبەکان نیگەران نەبن ، پێم باشە هەموو کوردان دەنگ بە پارتی بدەن لەبەر ئەم هۆکارانە :
✹ چونکە گەلی کوردستان نەگەیشتۆتە ئامانجی باڵای سەربەخۆیی ، لەقۆناخی ڕزگاری نیشتیمانیدا ، یەک هێزی بەهێزوتۆکمەو یەکڕیز و یەکڕێگە بەیەک سەرکردایەتی هۆشیار وبەرپرس باشترە لە بێ سەروبەری و پاشاگەردانی فرەحزبی .
✹ مەترسی گەورە لەسەر عیراق هەیە ، ئاراستەی سیاسەتی ئەمریکا بەو ئاقارەیە کەلە داهاتووی نزیکدا، دەستێک لەو وڵاتە وەردەدات ، باشترین هێزبۆ پاراستنی هەرێم وگەرەنتی کردنی سەلامەتی لەناو باهۆزی پێشهاتە هەنووکەییەکان دانایی سەرۆک بارزانیە .
✹ پارتی تاکە حیزبە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، کە هەشتا ساڵه لە خەبات دایەو لە دەسەڵات ماوەتەوە ، تەحەدای تەحەدیەکانی زەمەن وتەمەن دەکات ، وێڕای بەرگەگرتنی سەختیەکان،نەش ونماو گەشەش دەکات،ڕۆژ دوای ڕۆژ خەڵک دێتە ناو ڕیزەکانی .
✹ بەتەکبیر وبەرنامەی تۆکمەی پارتی ، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی کاک مەسرور بارزانی . سەرکەوتوو بوو له دروست کردنی دەیان و سەدان پڕۆژەی ستراتیژی کەدەبنە ژێرخانی بونیات نانی وڵاتێکی مۆدرێن وبەهێز .
✹'حزبەکان پاشەکشەیەکی گەورەیان کردوە ، ئۆپۆزسیۆن بەگشتی لە دۆخێکی خراپ دایە ،ئیسلامیەکان لەبازنەیەکی داخراوی بچوک قەتیس بوونە ، گۆڕان لە گیانە اڵڵە دایە ، نەوەی نوێ هەر بەمنداڵی خەریکە پیرئەبێت ، بەرەی گەل بەمردوویی لە دایک بوو . هەڵوێست بەس هەڵوێست نیە وەکو هەردوو ئەزموونی (گۆڕان) و (نەوەی نوێ )خولێکی دیکە باو ومۆدێلی نامێنێت.
یەکێتی لەقەیران دایه ، لەدەسەڵاتە و بە گوتاری موعارەزە قسەدەکات ، پارتی کار دەکات و یەکێتی قسەدەکات ، پارتی شانازی دەکات و یەکێتی شەرم دەکات ، پارتی بۆ داهاتوو پلان دادەنێت ویەکێتی لەسەر رابردوو ئەژێیت ،پارتی دەڵێت ڕەوش باشە و ئیش کراوە ، یەکێتی دەڵێت دۆخ خراپە و هیچ نەکراوە.
بۆیە سێ شت یەکلابۆتەوە
پارتی باشترینی سەر گۆڕەپانەکەیە.
پارتی ڕکابەرەکانی لاوازن .
پارتی گەشەدەکات ئەوانی تر پاشەکشە.
بەهیوای دەنگدان بە لیستی 275.
.....شاڵاو مامۆستا امین. ....
20 مانگی گەلاڕێزان 2725