04/09/2022
ئەمڕۆ بەرواری ٤-٩-٢٠٢٢
وەفدێکی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کە پیک ھاتبوون لە ھەڤاڵان (کامران مجید-ھەڵگورد مامند-سۆران اسود) بە نوێنەرایەتی مەکتەبی پەیوەندییەکان و بۆردی پەیوەندییە کوردستانیەکان سەردانی بارەگای پارتی پارێزگارانی کوردستانیان کرد لە لایەن بەڕێز (نەجات عمر ئاغا سورچی) و شاندی یاوەریان بەخێرھاتنی گەرم کران و شاندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پیرۆزبای یادی دامەزراندن و کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی پارێزگارانی کوردستان لە ھەولێرکرد.
ھەردوو لا جەختیان کردەوە لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان بۆ خزمەت کردنی زیاتر .