Anas agha

Anas agha Wright and medical ئامانجمان خزمەتكردنی ئێوەیی خۆشەویستە لە

15/06/2026

Aziz

هۆکارەکانی سەر ئێشە..........خەڵک ڕاستەوخۆ ئەڕۆنە نۆرینگەیەک یا دەرمانخانەیەک ئەلێن ژانەسەرمانە و چاوەڕێی وەڵامی دەرمانس...
07/05/2026

هۆکارەکانی سەر ئێشە..........
خەڵک ڕاستەوخۆ ئەڕۆنە نۆرینگەیەک یا دەرمانخانەیەک ئەلێن ژانەسەرمانە و چاوەڕێی وەڵامی دەرمانساز یان یاریدەدەری پزیشکن ڕاستەوخۆ بلێ بەهۆی ئەوەیە ، لە کاتێکا هۆکارەکانی سەر ئێشە گەڵێک زۆرن لەوانە :-
_ کێشه و زەعیفی چاو
_ جیوب
_ شەقیقە
_ دابەزین یا بەرزبوونی زەخت (پەستانی خوێن)
_ بەرزبوونەوەی ئاستی چەوری خوێن
_ وشکبوونەوە و کەم خواردنی شڵە و ئاو
_ تێکچوونی خەو
_ خواردنەوەی کهوڵ
_ سترێس و خەمۆکی
_ نەخۆشی وەرزی و ڤایرۆسی و هەڵامەت
_ کێشەی ددان
_ هەوکردنی قوڕگ و لوت و گوێ
_ ڕیجیم کردن
_ بەکارهێنانی دەرمان
_ نەخۆشیەکانی مێشک و وەڕمی مێشک
_ توندبوونی خوێن
_ هەوکردنی پەردەی مێشک
_ کێشانی زۆری جگەرە
_ تێکچوونی هۆڕمۆن
_ ماندوویەتی و ڕاهێنانی زۆر
_ دوورکەوتنەوە لە کافاین
_ بۆنی بەهێز و دەنگی بەهێز
_ تەسەموم و خۆراکی تێکچوو و بازاڕی
_ دابەزینی یا بەرزبوونی ئاستی شەکرە
_ زۆر چەماندنەوەی سەر بە دیار مۆبایڵ و کۆمپیوتەر و بەکارهێنانی موبایڵ لە نێو سەیارە
_ کەمی یا زیادی ڕێژەی خوێن
_ تێکچوونێ تەوازنی سەر
_ کۆڵۆن حەسەب

ڕەنگە زۆر نەخۆشی و هۆکاری تریش هەبن ببنە هۆی دروستبوونی سەر ئێشە.

ئایا ئێستا گونجاوە ڕاستەوخۆ دوای قسەکەی تۆزەک یا پاراسیتامۆڵەک یا ڤۆڵتارینەکی پێبدەین یان بە دوای هۆکارەکەی بگەڕێین و دوای دۆزینەوەی ، چارەسەری هۆکارەکەی ڕاستەوخۆ باشبێتەوە نەوەک ڕۆژانە بەبێ ئەوەی بزانی چیه بێت بلێت تۆزێکم بدەنێ.

نوسینی Anas R Ibrahim

حەسەبی واتە زوو هەڵچون و زوو توڕەبوون و زۆر کات بەبێ ئاگای قسەکردن ، کە زۆربەی کات پەشیمانی بە دووە.(عصب) لە زمانی عەرەب...
21/02/2026

حەسەبی واتە زوو هەڵچون و زوو توڕەبوون و زۆر کات بەبێ ئاگای قسەکردن ، کە زۆربەی کات پەشیمانی بە دووە.

(عصب) لە زمانی عەرەبی بە واتای دەمار دێت ئەمەش پێمان دەڵێت ڕاستەوخۆ تێکچونی میزاج لە دەمارەوەیە کە یەکسەر کەسەکە هەڵدەچێت و ئەوەی دێتە مێشکی دەڵێت بەبێ بیرکردنەوە ئەمەش زۆربەی کات هەڵەی لێ دەکەوێتەوە و کەسەکە توشی هەڵە و بەڵای زۆر دەکات.

ئێمە بەپێی پێناسە تێگەیشتین حەسەبی بوون زۆر خراپە ڕەنگە ببێتە هۆی شکانی شتێک یا شکانی دڵێک یا تێکچونی پەیوەندیەک یا دروستبوونی ئاژاوە و شەڕ و دوژمنداریەک یا کەمبوونەوەی شەخسیەتی خۆت و نەمانی هیچ دۆست و کەسێک و یا دۆڕان و شکست و تێکدانی هیوا و ئامانجێک و چەندان شتی تر...

هەڵچون و عەصەبیەتی و توڕەیت لە ناکاو لەگەڵ بەرامبەرەکەت برینەک کونەک لەسەر دڵی بەرامبەرت دروست دەکا بەردەوامیت برین و کونی زیاتر دروست ئەبێ تا ئەبێتە عەیبەیەکی گەورە و دەستبەردارت ئەبن ، نە برینەکەت پێ تیمار ئەکرێتەوە و نە کونەکانیشت پێ پڕەکرێنەوە.

تیر کە لە کەوانە دەرچوو گەڕانەوەی نیە ئەو شوێنەی کردوتیە ئامانج کونەبێ زیاتر لە تیرێک زیاتر کون دروستەبێ لە دوایا هیچ شتەک ئەم کونانە پڕناکاتەوە ، قسەی مرۆڤیش وایە ئەبێ بیر بکاتەوە ئینجا بیکات ، نەوەک ڕاستەوخۆ قسە بکە و دواتر لێ پەشیمان بێتەوە جارێک پەشیمانی دووجار ڕەنگە جاری سێیەم کەڵکی نەبێ کە خوێی زۆر بەسەر برین کرا ، بۆیە ئارامی کلیلی هەنگاو و قسە و ڕەفتارە دروستەکانە.

ئەی چۆن چارەسەری توڕەی و بێ میزاجی و دڵڕەقی و حەسەبیەتە بکەین ؟

- بیرکردنەوە پێش قسەکردن :- کە ویستت توڕەبی و بە توڕەیەوە قسەبکەی بۆ ئەوەی شتە دروستەکە بلێی دان بەخۆت دابگرە و بیرەکی جوان لە قسەکانت بکەوە تەواون ئینجا قسەبکە

- ئارامگرتن لە ڕەحمانە و پەلەکردنیش لە شەیتان ، هەوڵبدە ئارامبی لەو شتەی دەیبنی ڕاستەوخۆ وەڵامت نەبی چونکە پەڵە لە شەیتانە بزانە دەرەنجامەکی خراپ بە دوای پەڵەکردن دێت.

- دوای بیرکردنەوە و ئارامبوونەوە ئینجا ئەوەی بیرت لێ کردۆتەوە و بە ئارامی و بێ ئازاردان و ڕووبەڕوو بوونەوەی کەسانی دیکە بە ڕوونی دەرببڕە.

- ئەگەر هەستت بە توڕەی کرد کۆنتڕۆڵی بکە بە ڕۆیشتن لەو شوێنە بە بێ دەنگی بۆ پیاسکردنێک یا وەرزشکردن بۆ نیو کاتژمێرێک ، چاڵاکی جەستەیی فشار و ئاڵۆزی دەرونت کەمدەکاتەوە.

- واقیع بینبە لەوەی چ دەتوانی بگۆڕی و چش ناتوانی بگۆڕی ، ڕەنگە تایبەتمەندی تۆ و کەسێک لێک جودابن پێویسته قبوڵی بکەی و هەموو شتێک بە کۆنتڕۆلی تۆ نابێت ، بۆیە بێنە مێشکت کە توڕەیی هیچ شتێک چاک ناکات بەڵکو خراپتری ئەکات ، ژوورەکەت مناڵەکەت پەرتەوازەی کردووە لێیگەڕێ کە دەیبینی دایخەوە دواتر بڕۆ چاکی بکەوە کە ئارامبوویتەوە.

-ڕەخنەمەگرە و مەڵێ تۆ تاوانبارێ ڕەنگە بە مانە تەنها گرژی زیادبێ ، لە بریی ئەوەی بلێی کەس سەیارە بەم خێرایە لەم تاسەیە نادە یا بۆ لەم قۆرتەت دا بەڕێزبە و بلێ من بام هێواشم دەکردەوە یا لەم قۆرتەم لا ئەدا.

- بەخۆت بلێ هەوڵەدەم چاکبم ، بۆ نمونە هەندێ ڕێگای باشتربوون یا گەشەکردن بنوسە یا قسەی ئەرێنی هەڵبژێرە و بلێ هەوڵەدەم لە قسە نەرێنیەکان بە دووربم ، هەرچی ئەو هۆکارانەشی نەرێنی و توڕەت ئەکەن بنوسە بۆ ئەوەی جارێکیتر دووبارەیان نەکەیتەوە و بیان ناسیتەوە.

- ببە کەسێکی لێبوردە و هەوڵبدە کینە لە دڵت هەڵنەگری لە بەرامبەر بینینی کارێکی خراپ لە بری قسە و سەرزەنشت کردن هەوڵبدە بی بوری هێدی هێدی ڕەنگە ڕابێیت و کۆنتڕۆڵی توڕەی بکەیت.

- کات بەسەر ببە لە شوێنی ئارام و بێ دەنگ ئیسراحەت بۆ خۆ دروست بکە ، هەناسەی قوڵ هەڵبمژە ، شتێکی ئارامکەرەوە بکە خەیاڵت یا شتێک بکە و بلێ کە ئەزانی دەبنە ئارامی یا نوکتەیەکی خۆش بگێڕەوە یا گوێگرتن لە قورئان یا سەیرکردنی ڤیدیۆیەک کە ئارامیە بۆت.

- سەرقاڵبوون بە کار و دۆزینەوەی کارێ و پێ سەرقاڵبوون ڕەنگە یارمەتیت بدات لە کەمتر توڕەبوون.

-ِ دۆزینەوەی هۆکارانەی توڕەت ئەکەن لێ دوورکەوتنەوە یا خۆ لەگەڵ ڕاهێنان ، هەروا ئەنجامدانی چاڵاکی جەستەی بۆ دوورکەوتنەوە لە توڕەی بەرامبەر کەسی بۆ نمونە کە توڕەبووی هەوڵبدە بەردێک بە هەموو هێزت فڕێ بدەی ، پەڕێک بدڕێنی یا شوتێک لە تۆپێک بدەیت بەم شێوە ڕەنگە کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت.

- بیربکەوە لەو کاتەی توڕەی و بلێ خۆت ئێستا هەست بە توڕەیی ئەکەم بۆ کۆنتڕۆڵی خۆت هەوڵبدە خۆت لە دۆخەکە دەربچوێنی بۆ نمونە بچیتە ژوورێکی تر یا لە شوێنەکە هندێک بڕۆی.

- بۆ دووربوون لە توڕەیی بیر لە شتی کۆمێدی بکەوە و سەیر کۆمێدیا بکە و نوسینەک بخوێنەوە زۆر حەزت پێی نەبی دوور و درێژبێت.

- بە خۆت بلێ ئەتوانم مێهرەبان بم و ببمە خۆشەویستی خەڵکی بەسەر توڕەی خۆم زاڵبم.

-ئاژەڵی ماڵی یارمەتیدەرت ئەبێت لە دان بەخۆ داگرتن گەر خۆت بەخێوت کرد.

- خەوتنی پێویست و لە کاتی خۆ و خواردنی تەندروست و باش دەرونت بەرەو ئارامی ئەبەن.

- شتێک ڕێکبێخە ئەو کاتەی بە تەمای حەسەبی بیت هەوڵبدە بچیت سەیر ئەو شوێنانە بکەی کە ناڕێکن و چاکیان بکەیتەوە.

- لایانی دین و ئیمانت بەهێز بکە حەسەبیت و توڕەی کەمدەبێتەوە ، لە کاتی توڕەبوون ئیماندار ڕووبەڕوو نابێتەوە بەڵکو دەڵێ بە نەعڵەتبی شەیتان یا دەچیت دەستونوێژ دەگری لۆ ئارامبوونەوە.

نوسینی ‌anas r ibrahim

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Anas agha posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Anas agha:

Shortcuts

Share

Category