بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

  • Home
  • Iraq
  • Halabjah
  • بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە تایبه‌ت به‌ كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ Police Directorate Halabja ah Governorate

سەردانی بەڕێزان ئیمام جومعەی شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان / سید محمد محمدی  و وەفدی یاوەری بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان و لەل...
03/06/2026

سەردانی بەڕێزان ئیمام جومعەی شاری جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان / سید محمد محمدی
و وەفدی یاوەری
بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان و لەلایەن
بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمانەوە
عمیدی مافپەروەر / انوەر عمر علی پێشوازیان لێکرا

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

31/05/2026

پرسه‌نامه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانەوە

به‌داخ و په‌ژارەیه‌ڪی زۆره‌وه‌ هەواڵی ڪۆچی دوایی هاوڵاتی ( مصطفئ عبداللە محمود )
خەزوری بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان
عمیدی مافپەروەر/ انوەر عمر علی
و باوکی کارمەندمان ڕێپێدراو /سیروان مصطفئ ڕادەگەیەنین
به‌ناوی سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و ڪارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانە وە پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ڪه‌یان ده‌ڪه‌ین و له‌ خودای گه‌وره‌ داواڪارین ڪۆچڪردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بڪات و دواناخۆشی بنه‌ماڵه‌بەڕێزەڪه‌یان بێت

سبەینێ یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی لەهۆڵی مزگەوتی گەورەی قەزای شارەزوور

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
۳۱/ ٥/ ۲۰۲٦

30/05/2026

تۆمەتبارانی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەناوچەی نەورۆڵی دەستگیرکران
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەرواری ۳۰/ ٥/ ۲۰۲٦ ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی کەوتەی ناوچەی نەورۆڵی هەبووە
دوای لێکۆڵینەوەکان لە چۆنیەتی دروست بونی ئاگرەکە توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی سیروانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان پێنج تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب
بە بڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی مادەیی یاسایی ۳٤۳ یاسای سزادانی عێراقی دەستگیربکرێن
هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی فڕێدانی جگەرە بە کەمتەرخەمیەوە بوە

سوپاس و دەست خۆشیمان هەیە بۆ فەوجی یەکی پاسەوانانی سنور هەڵەبجە /بنکەی کەوتە
کەهاوکاربون بۆدۆزینەوەی تۆمەتباران

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

پەیامی جەژنە پیرۆزەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێز   عمیدی مافپەروەر/ انوەر عمر علی بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قورب...
26/05/2026

پەیامی جەژنە پیرۆزەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێز عمیدی مافپەروەر/ انوەر عمر علی
بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لەئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان و گشت هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و
هاوشاریانی پارێزگای هەڵەبجە و سەرجەم مسوڵمانانی جیهان دەکەم
داواکارم لەخودای گەورە حەجی حاجیانی قبوڵکردبێت و کوردستانمان هەمیشە ئاوەدان و پارێزراوبکات

عمیدی مافپەروەر
انوەر عمر علی
بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

26/05/2026

تۆمەتبارانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناوچەی نەوڕۆڵی دەستگیرکران
دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو بەرواری ۲٥/ ٥/ ۲۰۲٦ ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی کەوتەی ناوچەی نەورۆڵی کەوتەوە
دوای لێکۆڵینەوەکان لە چۆنیەتی دروست بونی ئاگرەکە توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی سیروانی سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان سێ تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی مادەیی یاسایی ۳٤۳یاسای سزادانی عێراقی دەستگیربکرێت
کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگڕەکە بەهۆی خەڵوزی نێرگەلەوە ڕویداوە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

12/05/2026

لەلایەن بەشی پۆلیسی ناوشار ( بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن) چوار تۆمەتبار بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکیل بەشێوەیەکی نەشیاو دەستگیرکران
دوای بڵاوبونەوەی چەندگرتەڤیدێۆیەک کەبەشێوەی ناشارستانی چەند گەنجێک سەرکێشی بەئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیلەوە دەکەن
لەلایەن هەردوو بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە و فریاکەوتنی بەشی پۆلیسی ناوشاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەمادەی ۲۱ هاتوچۆ دەستگیربکرێن وەدەست بەسەرئۆتۆمبیلی بەکارهاتو ماتۆڕسکیلەکاندا بگیرێت
تۆمەتباران
(آ. م. ح) تەمەن ۲۱ساڵ
(ڕ. م . ف) تەمەن ۲٥ساڵ
(ڤ. ف. ح) تەمەن۱٨ ساڵ
(م. م . ن) تەمەن ۱٨ ساڵ
داواکارین لە شۆفێران پابەندی ڕێنمایی و یاساکانی هاتوچۆبن بە پێچەوانەوە سەرپێچی کاران ڕێکاری یاساییان لەدژ دەگیرێتەبەر

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
۱۲/ ٥/ ۲۰۲٦

هاوڵاتیانی خۆشەویست  لەکاتی ڕوودانی هەرجۆرە ڕوداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بەهێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هە...
10/05/2026

هاوڵاتیانی خۆشەویست لەکاتی ڕوودانی هەرجۆرە ڕوداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بەهێڵی گەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجەوە بکەن

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە

سەردانی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان عمیدی مافپەروەر/ انوەر عمر علی بەیاوەری کۆمەڵێک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیمان بۆل...
05/05/2026

سەردانی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیمان عمیدی مافپەروەر/ انوەر عمر علی بەیاوەری کۆمەڵێک ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیمان بۆلای بەڕێز (ئارام فتاح سلێمان) بەمەبەستی دەربڕینی پیرۆزبایی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی
وەک بەڕێوەبەری پلان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی پارێزگای هەڵەبجە هیوای سەرکەوتنی بۆدەخوازین

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
٥/ ٥ / ٢٠٢٦

27/04/2026

لەناوبردنی بڕێکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی ڕێگەپێنەدراو

​لە پێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی شارەکە و جێبەجێکردنی یاسا، لیژنەی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە هەستا بە لەناوبردنی کۆمەڵێک کەرەستەی نایاسایی کە پێشتر لەلایەن بەشی پۆلیسی ناوشاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دەستیان بەسەردا گیرابوو.

​ئەو کەرەستانەی لەناوبران پێکهاتبوون لە:

🔹 چەکی جۆری جیوە و چەکە نایاساییەکان.

🔹 تەقەمەنی ڕێگەپێنەدراو کە مەترسییان بۆ سەر گیانی هاوڵاتیان هەبووە

🔹 پەردەی ڕەشی ئۆتۆمبێل (ئۆڕەش) کە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بوون.

​داواکارین لەفرۆشیاران مامەڵە بەم کەلوپەلانەوە نەکەن
چونکە کڕین وفرۆشتن پێیانەوە قەدەخەیە وهەرکەس ئەم کارانە بکات ڕوبەڕوی یاسا دەکرێتەوە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
۲۷/ ٤/ ۲۰۲٦

Address

هەڵەبجە شەقامی یادگاری
Halabjah
POLICE

Telephone

0538851205

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share