25/05/2026
ڕۆژی ( یەک شەممە ) ڕێکەوتــــــــــــــــی ( 24/5/2026) مەڕاسیمی ڕاگەیاندنی ئەنجامـــــی کۆتایی ساڵ بەڕێوەچوو بۆ ساڵی خوێندنـــــــــی ( 2025-2026) و پێدانەوەی کارتی نمرەکان بە خوێندکارانی ئازیز .
بە دڵخۆشییەوە ئەنجامی کۆتایی و کارتی نمرەکانمان بە خوێندکاران پێشکەش کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانیش بە خوێندکارە یەکەمەکان بەخشرا.
ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵ و تێکۆشان و ماندووبوونی ئێوەی خوێندکار و مامۆستایان و پشتگیری دایکان و باوکان بووە ، پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندکارانی سەرکەوتوو دەکەین ، هیوای سەرکەوتنیش بۆ خوێندکارە ماوەکان دەخوازین لە خولی دووەم دا .
زۆر سوپاس بۆ مامۆستایان و کارمەندان و فەرمانبەرانی بەشدار بوو لەم مەڕاسیمەدا .
🌹📚🏅
کارگێڕی
ئامادەیی خورماڵی تێكەڵ