حەقيقەتی مێژوو

حەقيقەتی مێژوو واقعیه‌تى ميژوو - زانيارى ده‌رباره‌ى رووداوه‌ ميژوو?

خەڵکی هەولێر چۆن موسڵمان بوون؟زۆربەمان ناوی "عوتبەی کوڕی فەرقەد"مان بیستووە، بەڵام ئایا دەزانیت کەی و چۆن قەڵای هەولێر د...
22/12/2025

خەڵکی هەولێر چۆن موسڵمان بوون؟

زۆربەمان ناوی "عوتبەی کوڕی فەرقەد"مان بیستووە، بەڵام ئایا دەزانیت کەی و چۆن قەڵای هەولێر دەرگاکانی بۆ سوپای ئیسلام واڵا کرد؟ لێرەدا وردەکارییەکان دەخەینە ڕوو:

🚩کەی هەولێر بوو بە موسڵمان؟
لە ساڵی ٢١ یان ٢٢ی کۆچی (بەرامبەر ٦٤٢-٦٤٣ی زایینی)، لە سەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب، فەرماندە "عوتبەی کوڕی فەرقەد ئەلسولەمی" دوای ئەوەی مووسڵی کۆنترۆڵ کرد، بەرەو ڕۆژهەڵاتی زێی گەورە هەڵکشا بۆ فەتحکردنی "ئەربێلا" (هەولێری ئێستا).

🚩فەتح
بەپێی زۆربەی مێژوونووسان، هەولێر بە شەڕ نەگیراوە! بەڵکو خەڵکی شارەکە و فەرمانڕەواکانیان پەیماننامەی ئاشتییان لەگەڵ عوتبە واژۆ کرد. لەبەرانبەر پاراستنی کەنیسە و ماڵەکانیان، ڕازی بوون "جزیە" بدەن. ئەمەش وایکرد هەولێر پارێزراو بێت..

🚩ئایینی خەڵکی هەولێر پێش ئیسلام چی بوو؟
هەولێر لەو کاتەدا ناوەندێکی جیهانیی مەسیحییەت بوو (مەزهەبی نەستووری). لەناو قەڵا و دەوروبەریدا چەندین کەنیسەی گەورە هەبوون. هەروەها پاشماوەی ئایینی زەردەشتی و کەمینەیەکی جوو لە شارەکەدا نیشتەجێ بوون.

🚩 بۆچی خەڵکی هەولێر ئیسلامیان قبوڵ کرد؟
پرۆسەی موسڵمانبوونی خەڵکی هەولێر چەند سەدەیەکی خایاند. سەرەتا هۆزە کوردەکان (وەک هۆزی حەمیدی و هەزبانی) کە لە دەوروبەری شارەکە بوون، ئیسلام بوون. مامەڵەی دادپەروەرانەی موسڵمانان و دوورکەوتنەوە لە باجی قورسی ساسانییەکان، وایکرد خەڵکەکە بە ویستی خۆیان بێنە ناو ئایینەکە.

📍یەکەم مزگەوتی هەولێر:
یەکەمین مزگەوت لە ناو قەڵای هەولێر دروستکرا، کە دواتر بە "مزگەوتی قەڵا" ناسرا. هەولێر لە سەردەمی سوڵتان موزەفەردین گۆکبەری (سەدەی ١٢ز) گەیشتە لووتکەی ناوبانگی ئیسلامی خۆی و بوو بە ناوەندی یادی مەولوود لە جیهاندا.

📚 سەرچاوەکان :
البلاذري (فتوح البلدان) - ص ٣٢٣.
ابن الأثير (الكامل في التاريخ) - ج ٣، ص ٢٧.
الطبري (تاريخ الرسل والملوك) - ج٤، ص ١٣٨-١٣٩.
د. زبیر بلال اسماعیل (أربيل في أدوارها التاريخية) - ص ١١٧-١٢٠.
_______________________
بە سوپاسەوە
لە پەیجی شارستانییەتی_ئیسلامی

ڕۆژی ئاڵای كوردستانە كە 80 ساڵ پێش ئێستە هەڵكراساڵانە لە هەرێمی كوردستان لە 17ـی كانوونی یەكەم، وەك ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵا ل...
17/12/2025

ڕۆژی ئاڵای كوردستانە كە 80 ساڵ پێش ئێستە هەڵكرا

ساڵانە لە هەرێمی كوردستان لە 17ـی كانوونی یەكەم، وەك ڕۆژی هەڵكردنی ئاڵا لەلایەن پەرلەمانی كوردستانە دیاری كراوە، لەو ڕۆژەشدا لە چەندان دامودەزگەوە رێوڕەسمی هەڵكردنی ئاڵا ئەنجام دەدرێت، ئەمڕۆ مێژووی هەڵكردنی ئاڵا بە فەرمی بۆ 80 ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە.

مێژووی ئاڵا
مێژووی هەڵكردنی ئاڵا بۆ یەكەمجار و لەسەر دەستی كام گەل، بۆچوونی جیاوازی لەسەر هەیە، بەڵام زۆر لە سەرچاوەكان ئەو مێژووە بۆ سەردەمی میسرییە كۆنەكان دەگێڕنەوە، بەوەی ئەوان یەكەم نەتەوە بوون كە ئاڵایان هەڵكردووە.

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەمشێوەیە پێناسەی بۆ ئاڵا كردووە، "ئاڵا واتە هێما و ناسنامە و نەتەوە و دەوڵەت و هەرێم و حزب و گرووپەكان، شانازییەكی بەرجەستەكراویانە".

لە رووی زاراوەوە:
ئاڵا وشەیەكی كوردییە و لە دوو بڕگەی "ئا+ڵا " پێكدێت، لە مێژووی كورددا چەندان زاراوەی تر بەكار هێنراون وەك "بەیرەق، ئالە، بەندێر، بەیداخ، ئاڵایی و پەرچەم ...".

هێماكانی ناو ئاڵا:
باشترین لێكدانەوە ئێستە كراوە، ئاماژە بەوە دەكەن كە باشترین ئاڵا ئەوەیە ساناترین لێكدانەوەی هەبێت بۆ تێگەیشتن، هاوشانی ئاڵا كۆنەكان كە زیاتر ڕەش یان سپی بوون بە پێكبەستەی واتا، زۆر لە وڵاتانی ئیسلامی یان پارتە ئیسلامییەكان، دروشمی ئیسلامی دەخەنە ناو ئاڵاكانیان، پارتە چەپەكانیش وێنەی داس و خوێن و چەپگەرایی دەكەن بە دروشمی ئاڵاكانیان.

ئاڵا ئێستە بووەتە هێمایەك بۆ بەشێكی زۆر لە سەندیكا و رێكخراو و یانە وەرزشییەكان و كۆڕبەند و ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە.

جۆر و قەبارەی ئاڵا:
بەشێوەیەكی گشتی ئاڵا سێ‌ جۆری هەیە.
یەكەم/ ئاڵای فەرمی كە لەسەر داودەزگەكانی هەر وڵاتێكدا بەرز دەكرێتەوە.
دووەم/ ئاڵای سەرمێز، ئەو ئاڵایە بچووككراوەی ئاڵای فەرمیی وڵاتە.
سێیەم/ ئاڵای بەرسینگ، ئەم ئاڵایە بۆ نمایشكردنی كەسێك بۆ وڵاتەكەی لە كۆڕبەندێك و كۆبوونەوەیەكی جیهانی دەیبەستێت.

قەبارەی ئاڵا:
ئاڵا لە بەشێكی وڵاتان بە چەند قەبارەیەك دروست دەكرێت، ئەو ئاڵایانەی شێوەی پانیان هەیە، دەبێت قەبارەكەی "120*80" بێت، ئەو ئاڵایانەی شێوەی درێژیان هەیە دەبێت قەبارەكەی "225*150" بێت، واتە بەشێوەیەكی گشتی دەبێت درێژیی یان پانی سێیەكی ڕووبەرەكەی تری بێت.

مێژووی ئاڵا لەناو كورد:
زۆر لە سەرچاوە مێژوویی و ئەكادیمییەكان باس لەوە دەكەن، هۆزی لۆلۆییەكان لە نیوەی دووەمی هەزارەی سێیەمی پێش زاین بەكاریان هێناوە، هەروەها جلە چەرمییەكەی كاوەی ئاسنگەر كاتێك بەسەر زوحاكی داداوە لە شەڕدا، بووەتە ئاڵا لە مێژووی ئێراندا و بە "ئاڵای كاوەیی" ناسێنراوە.

مێژووی ئاڵا لە دنیادا:
لە شارستانیی میزۆپۆتامیا ئاڵا بەشێوەیەك هەبووە، ڕۆمانییەكان خاوەنی مێژوویەكی دەوڵەمەندن لە ئاڵا و شەش جۆر ئاڵایان هەبووە بۆ هێزەكانی دەریایی و وشكانی، بەریتانییەكان لە ساڵی 1485 ئاڵایان بەكار هێناوە، عەرەبەكانیش لە سەردەمی بەر لە هاتنی ئیسلام ئاڵایان بەكار هێناوە.

مێژوونووسان ئاشكرای دەكەن ڕەنگە ئاڵاكەی سەڵاحەدینی ئەیووبی، یەكەمین ئاڵا بێت جگە لە ڕەنگەكەی، وێنەی هەڵۆیەكی تێدا بووە لە ساڵانی "1138 بۆ 1193".

ئاڵا لە مێژووی كوردستاندا:
ڕەنگە ئەگەر "شانامەی فیردۆسی" بكرێتە سەرچاوەیەك بۆ یەكەمین ئاڵا لە مێژووی كورددا، فیردۆسی كاوەی ئاسنگەری بە كورد لە قەڵەم داوە.

پۆلێنكردنی مێژووی ئاڵای كوردی:
1-ڕاپەڕینی بەتلیس لە ساڵی 1914 ئاڵایەكی هەبوو بە قوماشێكی زێڕین دروست كرابوو و ئایەتێكی قورئانی تێدا بوو.

2-ئاڵای سەردەمی شێخ مەحموود لە ساڵی 1919 لەسەر باڵەخانەی ئەفسەری سیاسیی بەریتانیا هەڵكرا كە بریتی بوو لە مانگێكی سوور و ڕووبەرێكی سەوز.

3- ئاڵای سەردەمی شۆڕشەكەی سمكۆخانی شكاك لە ساڵی 1922 هەڵكرا، تێیدا نووسرابوو "كوردستانی ئازاد".

4- شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی 1925 ئاڵایەكی كردە پێشەوایەتی بۆ شۆڕشەكەی، ڕەنگی سەوز بوو كە ڕۆژێكی لە ناوەڕاست بوو.

5- لە سەردەمی كۆمەڵەی هیوا لە ساڵی 1937 ئاڵایەكیان هەبوو، ئەندامانی ئەم كۆمەڵەیە بە قورئان و خەنجەر و ئاڵا دەبوو سوێند بخۆن.

6- پارتی ئازادی كوردستان لە ساڵی 1938 دەمەزرا، ئاڵایەكەیان بریتی بوو لە دوو خەنجەر و سێ ئەستێرە.

7- بۆ یەكەمجار لە سەردەمی دامەزراندنی كۆماری مهاباد لە ڕێككەوتی 17/12/1946 لە گۆڕەپانی مەهاباد، یەكەمین ئاڵا هەڵكرا و تا ئێستە وەك ئاڵای كورد ماوەتەوە.

ئێستە لە پەرلەمانی كوردستان بەپێی بڕیاری ژمارە 26ـی 11/11/1999 كە لە یاسای ژمارە 14ـی ساڵی 1991 سەرچاوەی گرتووە، شێوازی ئاڵاكە و پێوانەكان و شیوازی هەڵدانی دیاری كراوە.

بۆ مێژوو دادگای لای بەردەوامە لەسەر بۆچوونی خۆی وناساندنی ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیران و گالانتی وەزیری جەنگی زایۆنی بە تاوا...
16/12/2025

بۆ مێژوو
دادگای لای بەردەوامە لەسەر بۆچوونی خۆی و
ناساندنی ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیران و گالانتی وەزیری جەنگی زایۆنی بە تاوانباری جەنگ و جینۆساید
گرنگ نیە دەگیرێن یان نا گرنگ ئەوەیە جیهان وەک دوو منداڵکوژ سەیریان دەکات سەدان ملیار دۆلاری حەرام ناتوانن ئەو وێنە نامرۆڤانەیان بسڕنەوە
کە ئەنجامیاندا

لە کاتی داگیرکردنی چاددا، فەرەنسا لە ساڵی ١٩١٧دا ٤٠٠ زانای موسڵمانی کۆکردەوە و بە تەور (ساطور) سەری لە لاشەیان کردەوە.کا...
12/12/2025

لە کاتی داگیرکردنی چاددا، فەرەنسا لە ساڵی ١٩١٧دا ٤٠٠ زانای موسڵمانی کۆکردەوە و بە تەور (ساطور) سەری لە لاشەیان کردەوە.

کاتێک فەرەنسا لە ساڵی ١٨٥٢دا چووە ناو شاری لاغواتی جەزائیرەوە، دوو لەسەر سێی دانیشتووانەکەی لەناوبرد بە سووتاندنی بە زیندووی لە یەک شەودا.

فەرەنسا لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ بۆ ١٩٦٦ ١٧ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی لە جەزائیر ئەنجامداوە. ئەم تاقیکردنەوانە ژمارەیەکی دیارینەکراوی قوربانییان لێکەوتەوە، کە مەزەندە دەکرێت لە نێوان ٢٧ هەزار بۆ ١٠٠ هەزار کەسدا بێت و تا ئێستاش کاریگەرییەکانیان هەست پێدەکرێت . ...

کاتێک فەرەنسا لە ساڵی ١٩٦٢ لە جەزائیر کشایەوە، مینی چێندراوی زیاتری لە ژمارەی دانیشتوانی جەزائیر لەو کاتەدا چاندبوو- زیاتر لە ١١ ملیۆن مین.

فەرەنسا بۆ ماوەی ١٣٢ ساڵ جەزائیری داگیرکرد. فەرەنسییەکان لە حەوت ساڵی یەکەمی دوای هاتنیان یەک ملیۆن موسڵمانیان قڕکرد، لە حەوت ساڵی کۆتایی پێش ڕۆشتنیان ملیۆنێک و نیویان قڕکرد.

مێژوونووسی فەرەنسی جاک جۆرکی مەزەندەی کردووە؛

کە کۆی ئەو کەسانەی کە لەلایەن فەرەنسا لە جەزائیر لە نێوان ساڵانی ١٨٣٠ بۆ ١٩٦٢ کوژراون ژمارەیان ١٠ ملیۆن موسڵمان بووە.

فەرەنسا بۆ ماوەی ٧٥ ساڵ تونس و بۆ ماوەی ١٣٢ ساڵ جەزائیر و بۆ ماوەی ٤٤ ساڵ مەغریب و بۆ ماوەی ٦٠ ساڵ مۆریتانیای داگیرکرد.

کاتێک فەرەنسا هاتە ناو میسر، سەربازە فەرەنسییەکان بەسواری ئەسپەکانیان چوونە ناو مزگەوتەکان و لەناو مزگەوتەکاندا مەییان خواردەوە و چەند مزگەوتێکیان کردە تەویلە بۆ ئەسپەکانیان!
وە دوای ئەم هەموو مێژووە تاریکە، ئیسلام بە تیرۆر وەسف دەکەن!

وە سەیر لەوەدایە هەندێک کەس شانازی بە شارستانیەتی فەرەنسی دەکەن و بەرگری لێ دەکەن و هەموو مێژووە تاریکەکەی لەبیر دەکەن.

عومەر موختار کە خێزانەکەی کۆچی دوایی کرد زۆر گریا لەسەر گۆڕەکەی....لێیان پرسی بۆچی ئەوەندە پەرێشانیت و ئاوا ئەگریەیت ؟فە...
14/11/2025

عومەر موختار کە خێزانەکەی کۆچی دوایی کرد زۆر گریا لەسەر گۆڕەکەی....
لێیان پرسی بۆچی ئەوەندە پەرێشانیت و ئاوا ئەگریەیت ؟
فەرمووی : هەر کاتێک لەشەڕ دەگەڕامەوە خێزانەکەم لەبەردەم خێمەکە ڕادەوەستا دەرگای خێمەکەی بۆ بەرز دەکردمەوە لەکاتی چوونە ژوورەوەم ...
ڕۆژێک لێم پرسی : بۆچی ئەوەندە خۆت ئەزێت ئەدەیت ؟
تا من دەگەڕێمەوە تۆ ڕادەوەستی و دواتریش دەرگای خێمەکەم بۆ بەرز ئەکەیتەوە...؟؟؟
خێزانەکەم وتی : بۆ ئەوەی هەمیشە سەرت بەرزبێت سەر بۆ هیچ شتێک نەوی نەکەیت...
گرینگترین کارێک کە ئافرەتی باش و ڕەسەن بۆ مێردەکەی بکات ئەوەیە ڕێزی بگرێت و شکۆی بپارێزێت تا هەمیشە بە سەربەرزی بمێنیتەوە...
پیاوی مەردیش بەوەدا ئەناسرێتەوە ھەمیشە باشییەکانی ھاوسەرەکەی لەبەرچاوە ...

14/11/2025

خودای گەورە تەمەندرێژ و تەندروست باشتان بکات مامۆستا
هاوکانمانبن تەنها بە کۆمێنتێک.زۆرسوپاس

پاشایەک پرسیاری لە وەزیرەکەی کرد بۆچی خزمەتکارەکەم لە من دڵخۆشترو ئاسودە ترە لە ژیانیدا؟ لە کاتێکا هیچ شتێکی نیە ! من خا...
12/09/2019

پاشایەک پرسیاری لە وەزیرەکەی کرد بۆچی خزمەتکارەکەم لە من دڵخۆشترو ئاسودە ترە لە ژیانیدا؟ لە کاتێکا هیچ شتێکی نیە ! من خاوەنی هەموو شتم ، بەڵام دڵم تەنگ و ناخۆشە؟ هەمیشە میزاجم تەواو نیە و بێ تاقەتم؟!
وەزیر وتی : قاعیدەی ( 99) ی لەگەڵ تاقی بکەوە.
پاشا وتی قاعیدەی (99) چی یە؟
وەزیر وتی : (99) دینار بخەرە کیسەیەکەوە و لەبەر دەم دەرگا بۆی دا بنێ و لەسەری بنووسە ئەم ( 100) دیاریە بۆ تۆ . لە دەرگا بدە و بڕۆ لە دورەوە سەیر بکە بزانە چی ئەکا.
پاشا قسەکانی وەزیری جێ بەجێکردو لە دورەوە چاودێری دەرگای ماڵی خزمەتکاری دەکرد، بینی خزمەتکار هاتە دەرو کیسەکەی هەڵگرت و کەوتە ژماردنی پارەکە ! کەزانی دینارێکی کەمە وتی لەوانەیە لەم دەورو بەرا کەوتبێ! خۆی و خاو خێزانی کەوتنە گەڕان بە دوای دیناری ون بوا! زۆر گەڕان هەمو شوێنی ئەگەڕان ، خەریک بوو ڕۆژ ئەبویەوە نەیان دۆزیەوە، باوکەکە توڕە بوو ، هێوری و ئارامی لە دەست دابو بۆ نەتان دۆزی یەوە ؟!
بۆ ڕۆژی دوایی پاشا بینی بارو دۆخی خزمەتکار تێک چوە ، دیارە شەو نەخەوتوە ، دڵخۆشیەکەی نەما بو زەردەخەنەی نەما بو ناو چاوی دابوو بەیەکا ، ئینجا پاشا نهێنی قاعیدەی (99) ی بۆ دەرکەوت ، کە ئەوەیە : ئێمە لەسەدا (99) ی ئەو نیعمەتانەی کە خوا پێی بەخشیوین لەسەریان ئەژین بێ ئاگاین و لەبیرمان کردون، بەدوای لە سەدا یەکی ئەو نیعمەتانەدا ئەگەڕێین کە لەبەر حیکمەتێ کە خۆی ئەزانێ بۆ نەیداوینەتێ.
دڵ و دەرون و میزاجی خۆمان تێک ئەدەین و ئەو هەموو نیعمەتانەی تر لەیاد ئەکەین!!..
کەواتە ئازیزان با چێژ لەو (99) نیعمەتە وەرگرین و سوپاسی خوا بکەین لەسەریان و داوای زیادبونیان بکەین.
(و لئن شکرتم لازیدنکم)
ڕۆژانە سوپاسی خاوەنی ئەو نیعمەتە زۆرو لە ژمارە نەهاتوانە بکەین کە پێی بەخشیوین و کەسانی تر نیانە..

هاوکارمانبن بەلایک و کۆمێنتەکانتان.....سوپاس

بابەتێکی زۆرگرنگ و چەند ڕاستیەکی مێژوویچالاکوانێکی شیعی، لە پشتیوانانی (مقتدی الصدر)، لە بابەتێکی کورتدا بومەلەرزەیەکی ب...
12/09/2019

بابەتێکی زۆرگرنگ و چەند ڕاستیەکی مێژووی

چالاکوانێکی شیعی، لە پشتیوانانی (مقتدی الصدر)، لە بابەتێکی کورتدا بومەلەرزەیەکی بەهێزی دروستکردوە بەدەرخستنی چەند راستیەکی مێژوویی:

🔷 چەند ڕاستیەکی مێژوویی، کە نابێ لەیاد بکرێن..!
* کێ بوو وڵاتانی شام و عێراق و فارسی ڕزگارکرد، لەسەرەتای ئیسلامدا؟
ـ عومەری کوڕی خەطاب، کە (سوننی) بوو.
* کێ بوو وڵاتی (سند و هیند و ما وراء النهرين)ی ڕزگار کرد ؟
ـ محمد بن القاسم، کە (سوننی)بوو.
* کێ بوو باکوری ئەفریقای ڕزگارکرد؟
ـ قتيبة بن مسلم الباهلي، کە (سوننی)بوو.
* کێ بوو وڵاتی ئەندەلوسی ڕزگار کرد؟
ـ طارق بن زياد و موسى بن نصير، کە (سوننی)بوون.
* کێ بوو قوستەنتینیەی ڕزگار کرد؟
ـ سوڵتان محمدالفاتح، کە(سوننی)بوو.
* کێ بوو صقليةی ڕزگار کرد ؟
ـ‌أسد بن الفرات، کە (سوننی)بوو.
* کێ بوو شارستانێتی ئەندەلوسی بنیاتنا و کردى بە سەرچاوەی زانست و زانیاری بۆ جیهان؟
ـ فەرمانڕواکانی خەلافەتی ئەمەوی دووەم، کە هەموویان (سوننی)بوون.
* کێ بوو سەرکردایەتی سوپای موسوڵمانانی کرد لە جەنگی حطين؟ ـ صلاح الدين الأيوبي، کە(سوننی) بوو.
* کێ بوو سەرکردایەتی سوپای موسوڵمانانی کرد لە جەنگی (عين جالوت) و تەتەرەکانی تێکشکاند؟
ـ سيف الدين طقز و ركن الدين بيبرس، کە (سوننی)بوون.
* کێ بوو لە دەشتاییەکانی مەغریب، لەخۆبایی بوونی ئیسپانیای شکاند؟
ـ عبدالكريم الخطابي، کە(سوننی)بوو.
* کێ بوو وای لە ئیتاڵیا کرد کە بە حساباتی خۆیدا بچێتەوە لە لیبیا؟
ـ عمر المختار، کە(سوننی)بوو.
* لەمێژووی تازەدا، کێ بوو ڕوسیای تێکشکاند لە شیشان و شاری گرۆزنی ڕزگارکرد؟
ـ سەرکردە خطاب، کە(سوننی)بوو.
* کێ بوو لوتی ناتۆی لە خۆڵێ وەردا لە ئەفغانستان؟
ـ پارت و جەنگاوەرە سونیەکان.
* کێ بوو ئەمریکای ناچارکرد لە عێڕاق بچێتە دەرەوە؟
ـ سونیەکان بوون.
* کێیە جێگەی بە جولەکە تاڵ کردوە، لە فەلەستین؟
ـ أحمد ياسين، کە(سوننی)بوو.

🔷 هەروەها دەڵێ :
بەڵام، لەبەرامبەری ئەوهەموو دەستکەوت و سەرکەوتنانەی ئەوان، ئێمەی شیعە، چیمان کردوە بۆ مێژووی موسوڵمانان و چیمان بۆ نەوەکانمان جێهێشتوە..؟!
* کێ بوو ستەمی لە (حسینی کوڕی علی) کرد، کاتێ بانگیان کرد و لەمەدینە هێنایانە دەرەوە و پاشان پشتیان تێکرد لە که‌ربەلا...؟!
ـ مختار الثقفي بوو، کە (شیعه‌) بوو.
* کێ بوو ستەمی کرد لە خەلیفەی عەباسی (الراضي بالله)؟
ـ بوەیهیەکان، کە (شیعی) بوون.
* کێ بوو ڕێگەی بۆ تەتەرەکان خۆش کرد بێنە ناو شاری بەغدا؟
ـ ابن العلقمي، کە (شیعه‌) بوو.
* کێ بوو کردەوە خراپەکانی هۆلاکۆی بۆ دەڕازاندەوە تاکو بەردەوام بێ لەسەر ستەمکردن؟
ـ نصيرالدين الطوسي، کە(شیعه‌) بوو.
* کێ بوو پشتگیری تەتەرەکانی کرد لە هێرشکردنە سەر شام؟
ـ شیعەکان بوون.
* کێ بوو هاوپەیمانی لەگەڵ فەڕەنسیەکان بەست لەدژی موسوڵمانان؟
ـ فاطميەکان، کە (شیعی) بوون.
* کێ بوو ستەمی لە سوڵتانی سەلجوقی کرد؟
ـ طغرل بك البساسيري، کە (شیعه‌) بوو.
* کێ بوو پشتیوانی و پشتگیری خاچ پەرستەکانی کرد بۆ دەست بەسەراگرتنی قودس؟
ـ أحمد بن عطاء، کە (شیعی) بوو.
* کێ بوو پلانی بۆ کوشتنی صلاح الدينی ئەیوبی دانا؟
ـ كنز الدولة، کە (شیعه‌) بوو.

🔷 هەروەها دەڵێ :
* کێ بوو لەشام پێشوازی لە هۆلاکۆ کرد؟
ـ كمال الدين بن بدر التفليسي، کە (شیعه‌) بوو.
* کێ بوو بەردە ڕەشەکەی کەعبەی پیرۆزی دزی و حەجاج و زیارەتکارانی ماڵی خوای لەناو حەرەمی مەککە کوشت؟
ـ أبو طاهر القرمطي، کە (شیعه‌) بوو.
* کێ بوو هاوکاری محمد علي کرد لە هێرشەکەی بۆ سەر شام؟
ـ شیعەکان بوون.
* کێ بوو یارمەتی ناپلیۆنی دا لە هێرشەکەی بۆسەر شام؟
ـ شیعەکان بوون.

🔷 لەم سەردەمەشدا...
* کێیە هێرش دەکاتە سەر مەڵبەند و دامەزراوە ئیسلامیەکان، لە یەمەن؟
ـ حوسيەکان، کە شیعەن.
* کێ بوو پیرۆزبایی داگیرکردنی عێڕاقی کرد لەلایەن ئەمریکاوە؟
ـ سيستاني و حكيم، کە (شیعە)ن.
* کێ بوو پیرۆزبایی داگیرکردنی ئەفغانستانی کرد لەلایەن ئەمریکا و خاچ پەرستانەوە؟
ـ ئيران، کە شیعەیە.
٭ کێیە کە دژایەتی شۆڕشی سوریا دەکات لە وڵاتی شام؟
ـ شیعەی ئێرانی و لوبنانی و عێراقی و ئەفغانی.

🔷 هەروەها دەڵێ :
* کێ بوو وتی: ئێمە لەگەڵ (بۆرما) ین لە جەنگی دژی تیرۆر، کە موسوڵمانانیان دەکوشت و بەزیندوویی دەیانسوتاندن؟
ـ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بوو كه‌ شیعه‌یه‌.
* کێ بوو لەپاڵ ڕژێمی بۆگەنی سوریا وەستا، کە خەڵکەکەی خۆی بە بەرمیلی پڕ لە باروت بۆمباران دەکات، بەبیانوی جەنگ لەدژی تیرۆر و ئەوانەی خەڵکی کافر دەکەن، پاشان پشتگیری ڕوسیای کرد بۆ دەستوەردان لەسوریا...؟
ـ خامنەیی، کە شیعەیە.
• بەدرێژایی مێژوو، زمان و پێنوسی شیعە، بەپێی وتەی خۆیان لەدژی کافرەکانە.
بەڵام بەداخەوە دڵیان لەگەڵ ئەوانە...!
لەکاتێکدا زمان و پێنووس و شمشێریان لەسەر سینەو ناو دڵی موسوڵمانانی سوننەیە...!
ئا ئەوە غەزوی فیکری ڕاستەقینەیە، بۆکەسێ کە دەپرسێ...!
خۆئەگەر بمانەوێ هەموو ڕاستی و ڕوداوە مێژووییەکانی شیعە بنووسینەوە و بگێڕینەوە، ئەوە پێویستیمان بەچەندین بەرگ کتێب دەبێت...!

دەگێرنەوە:ڕۆژێک بە ڕەزا شا دەڵێن،کرێی گالیسکە زۆر گران بووە!!!ڕەزا شا جلی مەدەنی دەپۆشێت و دەڕوات بۆ گۆڕەپانی تۆپخانە.بە...
02/03/2019

دەگێرنەوە:

ڕۆژێک بە ڕەزا شا دەڵێن،

کرێی گالیسکە زۆر گران بووە!!!
ڕەزا شا جلی مەدەنی دەپۆشێت و دەڕوات بۆ گۆڕەپانی تۆپخانە.

بە گالیسکەچیەک دەڵێ:

تا گۆڕەپانی شێمرون چەند وەردەگریت؟

گالیسکەچیەکە بە بێ ئەوەی بیناسێت دەڵێت؟

"ئێمە بە نرخی حکومی کار ناکەین ..."

ڕەزا شا دەست دەکات بە پرسینی نرخ،

ڕەزا شا : ٥ شاهی؟
گالیسکە چی ؛ بڕۆ سەرتر
ڕەزا شا : ۱۰ شاهی؟
گالیسکە چی ؛ بڕۆ سەرتر
ڕەزا شا : ۱٥ شاهی؟
گالیسکە چی ؛ بڕۆ سەرتر
ڕەزا شا : ۳۰ شاهی؟

گالیسکەچیەکە دەست بەرز دەکاتەوە و دەڵێت :
" لێدەرەوە . . . دروستت ووت بزەبت"

ڕەزا شا سوار دەبێت . . .!

گالیسکە چیەکە تەماشایەکی ڕەزا شای کرد و ووتی:

گالیسکە چی ؛ سەربازیت؟
ڕەزا شا؛ بڕۆ سەرتر
گالیسکە چی ؛ زابتیت؟
ڕەزا شا؛ بڕۆ سەرتر
گالیسکە چی؟ ئەفسەریت؟
ڕەزا شا؛ بڕۆ سەرتر
گالیسکە چی ؛ فەرماندەیت؟
ڕەزا شا؛ بڕۆ سەرتر
گالیسکە چی ؛ نەکا ڕەزا شا بیت؟

ڕەزا شا دەستی بەرز دەکاتەوە و دەڵێت ؛ " لێدەرەوە . . . دروستت ووت بزەبت "

گالیسکە چیەکە ڕەنگی دەگۆڕێت،

ڕەزا شا تەماشایەکی دەکات و دەڵێت:

ڕەزا شا ؛ ترساویت؟
گالیسکە چیەکە ؛ بڕۆ سەرتر
ڕەزا شا؛ لەرزت لێ نیشتووە؟
گالیسکە چیەکە ؛ بڕۆ سەرتر
ڕەزا شا ؛ خۆت تەڕ کردووە؟
گالیسکە چیەکە ؛ بڕۆ سەرتر
ڕەزا شا ؛ خۆت پیس کردووە؟

گالیسکە چیەکە دەڵێت ؛ لێدەرەوە .
دروستت ووت بزەبت

گالیسکە چیەکە بە ترسێکەوە لە ڕەزا شا دەپرسێت،

گالیسکە چی : من دەبەن بۆ زیندان؟
ڕەزا شا : بڕۆ سەرتر
گالیسکە چی : من لەم شارە دور دەخەنەوە ؟
ڕەزا شا: بڕۆ سەرتر
گالیسکە چی: لە سێدارەم دەدەن؟

ڕەزا شا: لێدەرەوە . . . دروستت ووت بزەبت

ـــــــــــــــ
گەندەڵ کار ئاوەها ڕاو دەکرێت

تێبینی: تۆپخانە و شێمرون ناوی دوو گۆڕەپــــــان بوونە لە شاری تاران و شاهــی پارەی ئەو سەردەمەی وڵاتـــی ئێران بووە
تکایە ئەکتیف زۆرخراپە سوپاس بۆ ھاوکاریتان.

وەڵامێک بۆ نەیارانی صلاح الدین ئەیوبی.....صلاح الدين ئەیوبی بۆ دەوڵەتی كوردى دروست نەکرد !؟بۆ گەنجانی ڕۆشنبیر ئەوانەی دە...
25/02/2019

وەڵامێک بۆ نەیارانی صلاح الدین ئەیوبی.....
صلاح الدين ئەیوبی بۆ دەوڵەتی كوردى دروست نەکرد !؟
بۆ گەنجانی ڕۆشنبیر ئەوانەی دەمێکە بۆ ئەم وڵامە دەگەڕێن

هیچ نەتەوەیەك نیە لە دونیا بەقەد کورد بێ مێژوو بێت چونکە نەتەوەیەکین هەمیشە سوکایەتیمان بەڕابردووی خۆمان کردوە، سوکایەتیمان بەڕەمزەکانمان کردوە .

بێ ئەوەی کتێبێکی لەسەر سەلاحەدینی ئەیوبی خویندبێتەوە ، ڕیزێك جنیوی ناشرینی پێ دەدات و دەڵێ دەوڵەتی بۆکورد دروست نەکرد ! ئێ تۆ ئیستاش قوتویە شیر و موچەی مانگیکت لەدەوڵەت لاگرنگترە تۆ یەعنی نوخبەی بەناوڕۆشنبیرت .

ئەسکەندەری مەکدۆنی لایەک لەدونیایی گرت ، ئیستا یونان قەرزاری هەموو ئەوروپایە ، یونانیەک نابینی جنێو بەئەسکەندەر بدات بڵێ بۆ دەوڵەتیکی دەوڵەمەندت بۆ دروست نەکردین .

سەلمانی فارسی سەحابە بوو بەشدار بوو لە رووخاندنی گەورەترین ئیمپراتۆریەتی فارس دا ، فارسێکی ئاگر پەرستیش نابینی جنیوی پی بدات .

سیبەوەی فارسە ، دانەری نحوی عەرەبیە کە حەوت بەقەدەر زمانی فارسی یە ، فارسێکم نەبینی جنێو بە سیبەوەی بدات بڵێت بۆ زمانیکی بەهێزی بۆ فارس دانەنا .

هەندێ دیوار و قەوسی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز هەیە سەلجوقیەکان کەتورک بوون دروستیان کردوە، سەد ساڵە سعودیە کەعبە تەعمیر دەکات و سەد بەقەد جاران گەورەی کردوەتەوە بەڵام تورکیا قبوڵی لێ ناکات ئەو قەوسانە بڕوخێنێ .
یوسفی کوری ئەیوبی کوڕی شادی ( سەلاحەددین ) لە تکریت (ساڵی ۱۱۳۲ی زاینی ) لە تکریت لەدایک بوە ، بڕۆن لەعەرەبە شوڤینیەکان بپرسن تکریت مانای چی بزان چی جوابتان دەدەن .

سەڵاحەددین لەسەردەمی خەلافەتی عەباسی دەوڵەتی ئەیوبی دامەزراند و تەواوی ( مصر و سوریا و فەلەستین و ئوردن و یەمەنی لەژیر دەست بوو ) ئەگەر هەڵە نەبم ، دوازدە مەلیک یان ( سولتان ) حوکمیان کردوە ، ( یەکەم تا نۆیەم ) کورد بوون ( سێی ) کۆتای تورکمان بوە ، یەک عەرەبی تیا نەبوە ، زۆرینەی هەرەزۆری والیەکانی کورد بوون بەوالی یەمەنیشەوە ، گەر سەلاحەدین کورد بوونی خۆی گرنگی پێ نەداوە ، بڕۆن لەو کوردانەی ( مصر و لیبیا و ئوردن و لبنان و فەلەستین ) بپرسن کەکوردیش نازانن بزان دەڵێن کوردین یان عەرەب .

پاشان تۆ کەدەڵێیت بۆ دەوڵەتی کوردی دروست نەکردوە ، دەزانی دەوڵەتی نەتەوەیی کەی دروست بوە و سەڵاحەددین کەی حوکمی کردوە ؟
بەشێك لە مێژوو نووسان و سیاسیەکان دەڵێن دەوڵەتی نەتەوەیی دوای شۆڕشی فەرەنسی ( ساڵی ۱۷۸۹ی زاینی ) سەری هەڵداوە ، زۆرینەی میژوو نوسان و سیاسیەکان پێ یان وایە دوای جەنگی یەکەمی جیهانی دەوڵەتی نەتەوەیی سەری هەڵداوە ، ئێمە رای کەمینەو یەکەم را وەردەگرین ، کەدەڵێت دوای شۆڕشی فەرەنسی ( ساڵی ۱۷۸۹ز ) ئەی سەلاحەددین کەی کۆچی دوایی کردوە و لە ژیان نەماوە ، ( ساڵی ۱۱۹۲ی زاینی ) سەلاحەددین کۆچی دوایی کردوە ، واتە ( ٥۹۷ ساڵ ) دوای مردنی سەڵاحەددین ئەوجا دەوڵەتی نەتەوەیی دروست بوە !

تۆ کەحقدت بەرامبەر دینەکەی هەیە مێژوەکەی چەواشە مەکە ، ئەی خۆ قازی محمد بۆ دین نەیکرد نەتەوەیی بوو ، ئەی بۆ کورد خیانەتی لی کرد ؟ ئەی خۆ شێخ محمود بۆ دین نەیکرد بۆ کورد خیانەتی لیکرد ؟

ئاخر تۆ ئیمە نەتەوەیەکین بۆ مصر و تونس فرمیسک دەریژین دەنوسین خۆپیشان دان دەکەین بەس بۆ لەدەست چونی خاک و ئابروی نەتەوەکەی خۆت بچوکترین ناڕەزایی دەرنابڕیت !

ئیدی بەسە دەستی چەورو گڵاوی خۆتان بە سەڵاحەددینی باپیرەمان و گەورەترین قارەمانی مێژووی مرۆڤایەتی دا مەسڕن بڕۆن سەر زەنشتی خۆ بەکەم زانین و خیانەتەکانی میژووی کورد بکەن .

جەنەراڵ غۆرۆی فەرەنسی ساڵی ۱۹۱۸ لەجەنگی یەکەمی جیهانی دوای ( ۷۲٦ ساڵ ) لەمردنی هاتە سەر قەبری پیرۆزی سەلاحەددین لە دیمشق و ووتی ( ها قد عودنا یا سەلاحەددین ) ئەوە گەڕاینەوە ئەی سەلاحەددین ، مێژوو نووسێکی گەورە دەڵێت سوین بخوا سەلاحەددین بمابایە غۆرۆ شامی بەچاو نەدەدیت .

وتە ئاڵتونیەکان:                                                   وەرگیراوە بەسوپاسەوەزاناى گەورەى کوەیتى (تاریق سویدان...
19/11/2018

وتە ئاڵتونیەکان: وەرگیراوە بەسوپاسەوە
زاناى گەورەى کوەیتى (تاریق سویدان)، مانگى پێشوو لە پێشانگاى کتێب لە ئەستەمبوڵ لە وتارێکیدا، فەرموى :
(ئەم وتانە ئەزمونى تەمەنمە، ئەگەر ژیانم بۆ بگەڕێتەوە وامدەکرد، دواى تەمەنێکى زۆرو، نووسینى سەد کتێب و، بینینى وڵاتان و، هاوڕێیەتى زانایان و، پەروەردەکردنى سەد هەزار گەنج، ئەم خاڵانە فێربووم، ئێوەش وابکەن) :

٭یەکەم: (گەشتى زۆر بکەن، ئەوەى گەشت نەکات فێرنابێت، قەبارەى زانین لەگەشتدا گەورەیە، با زیاتر مەبەستى گەشتت بۆ زانست و دۆزینەوە بێت، نەک شتی تر، دواى ئەوەى عەقیدەیەکى جوانت بۆ دامەزرا، گەشتى ئایین و کلتورە جیاوازەکانیش بکە، من چووم بۆ قوم، شارى فارسی و مەڵبەندى شیعەکان، هەشتا هەزار کتێبى لێبوو، لەسەدا حەفتاى عەرەبى بوو، لە سەدا حەفتاشى سونە نووسیبوی).

٭دووەم: (بەبەرنامە کتێب بخوێنەرەوە، هەوڵبدە بە لاى کەمەوە مانگى 400 لاپەڕە بخوێنیتەوە، ئەگەر ئەتەوێ ببیتە زاناو شارەزا مانگانە 7ــ10 کتێب بخوێنەرەوە، نیوەى لە بەشە تایبەتمەندیەکەى خۆت و، نیوەشى لە شتى تر، خۆت فێرى خوێندنەوەى خێرا بکە بۆ کورتکردنەوەى کات، بە زۆرى ژیاننامەى کەسەکان بخوێنەرەوە، ئەوانەش بخوێنەوە کە لەگەڵ ڕاوبۆچونتدا نایەتەوە).

٭سێهەم: (با نەخشەو پلانت بۆ ژیانت هەبێت، باشترین کات بۆ نەخشەدانان دواى خوێندنى ئامادەییە، خۆت سادە ڕابێنە، لەسەر شتە جوانەکان بمێنەوە، فەلسەفە لێمەدە، قسەیەک مەکە خۆت و خەڵک تێنەگەن، لەبەر خەڵک و خۆدەرخستن قسە مەکە، سەبرو ئارام و خۆگرى ئەنجامى گەورەت دەداتێ).

٭چوارەم: (هەوڵبدە زوو زوو عادەت و خوى خۆت بگۆڕە، کاتت بەفیڕۆ مەدە، خۆت لە خەتەرو ئاستەنگ و مستەحیل لامەدە، مەترسە، ئەگەر نەتپێکاو سەرکەوتوو نەبویت، دەست پێبکەرەوەو فێربە، زۆر پرسیار بکە، پرسابەو دانابە، ئەوە پیشەى داهێنەرانە).

٭پێنجەم: (پەیوەندیەکانت ڕێکبخە، بەرامبەر ئازارو زەحمەت خۆگربە، مەڕوخێ، متمانەت بە خەڵک هەبێت، پەلە مەکە لە گرتنى هاوڕێی هەمیشەیى، پێویستت بە هاوڕێى زۆر نیە، با پێنج هاوڕێى نزیکت هەبێت، هەمیشە هاوڕێیەتى مرۆڤە تایبەتەکان بکە).

٭شەشەم: (نەخشەت بۆ کۆکردنەوەى پارەو سامان هەبێت، با هەمیشە کۆکردنەوەت چەند قاتى خەرجکردنت بێت، سێ ساڵ جارێ بزانە چیتکردوە، تا چل و شەش ساڵى کۆکەرەوە، هەموو پێنج ساڵ جارێ چێتێکى خۆت بکە، بزانە موڵکەکانت چەند قات بووە، با نەخشەت بۆ کۆکردنەوەى سامان بۆ کاتى خانەنشین هەبێت، لە ئێستەوە لە بیرت بێت، باشترین کات بۆ وەبەرهێنان سیى ساڵانە).

٭حەوتەم: (دەست بە خێزانەکەتەوە بگرە، بیروڕاو مەبدەئت گرنگترە لە بەرژەوەندى، ئازادى مافى شەرعى و پیرۆزى هەمووانە، عەقڵت بۆ فرۆشتن نیە، زەینت مەدەرە دەست مامۆستاو زاناو کەسایەتی و حیزب، بە کەیفى خۆیان یارى پێبکەن).

٭دوا وتەى ئاڵتونى ئەوەیە: (بزانن کە تەمەن کورتە، ژیان کۆتایە، بەڵام ژیان جوانە، گوێ بەو نائومێدانە مەدە کە دەڵێن ژیان هیچ نیە، دنیا هیچ و پوچە) پاشان وتى: (ڕەنگە لە ژیانتدا هەنێ هیچى هەبێت، بەڵام تۆ هیچ و پوچانە مەژى، هیوادارم نەهێڵن کەس ژیانتان تێکبدات، جوانترین جوانى لە ژیانتدا خواناسینە، ناسینێکى ڕاستەقینە، قوڵ، خواتان خۆشبوێت، هونەرى ڕازیکردنى خواى گەورە بدۆزنەوە).
سوپاس بۆ کۆمینتەکانتان...........

ئایا دەزانی تۆز وخۆڵ بارین بەشێکی سودی هەیە و ڕەحمەتی پەروەردگارەبۆ بەندەکانی؟زانای ئیسلامی ئیبن خلدون باسی کردووە لەمقد...
28/10/2018

ئایا دەزانی تۆز وخۆڵ بارین بەشێکی سودی هەیە و ڕەحمەتی پەروەردگارەبۆ بەندەکانی؟

زانای ئیسلامی ئیبن خلدون باسی کردووە لەمقدیمەکەی:زەوی دوای گۆڕانی وەرزەکان واتە ، لەورزێکەوە بۆ وەرزێکی دیکە؛ بۆنمونە زستان بۆ هاوین جۆرە پەتا ونەخۆشی و حەشەرات پەیدادەبن، ئەگەر وازی لێ بهێنێ جیهان لەناو دەبات.

خودای گەورە ئەم تۆز و خۆڵە دەنێرێت بۆ ئەوەی بیانکوژێت قەبارەی دەنکە لمێکە بەئەندازەی حەشەڕاتەکەیە هەندێکیان دەچێتە ناو چاوی یان ناو لوتی یان ناو گوێکەی یان ناو بۆشایەکانی دیکەی لەشیان ،تەنها ئەو تۆزەش دەیکوژێت هیچ شتێکی دیکە ناتوانێت بیکوژێت.

٭وەهەروەها تۆزوخۆڵ بەکاردێ بۆپاک بوونەوە لە گڵاوی.

٭سوپاس و بێگەردی بۆ ئەو خودایەی کە کارەکانی چەندە جوان و پڕ حیکمەتن ؛ هەندێک شتمان پێناخۆشە بەڵام سودی هەیە بۆ ئێمە .

(وعسی ان تکرهوا شیئاََویجعلُ اللّەُفیە خیراََکثيراََ).

بەسوپاسەوە وەرگیراوە.

Address

Halabja

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when حەقيقەتی مێژوو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share