بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە

  • Home
  • Iraq
  • Halabja
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە, Government Organization, Halabja.

01/06/2026

هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ پاککرنەوەی ناوچەی گەشتیاری چاوگ و جەلیلە بەڕێوەچوو.

بەدروشمی( هەڵەبجە زیندووە، بەسەوزی بیهێڵنەوە)
بەئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان ( سمکۆ سالار )قائیمقامی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ئەندازیار ( خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن )بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، لێپرسراوی مەڵبەندی هەڵەبجەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوبەر و فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە و تیمی ژینگەپارێزانی کۆمپانیای «بیڤان»بۆ پاکەوانی، بەسەرپەرشتی بەشی ژینگە و خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، بەبۆنەی یادی ( ٥١ )ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە پێناو کەمکردنەوەی ئەرک و ماندوبوونی ژینگەپارێزان، هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ پاککردنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی گەشتیاران لە دوو ناوچەی گەشتیاریی لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەنجامدرا.

لەو هەڵمەتە ژینگەییەدا هەردوو سەیرانگەی ( چاوگ و جەلیلە ) پاککرانەوە و توانرا ( ٤ )تۆن خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی گەشتیاران کۆبکرێتەوە.

هەڵمەتەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژانی ئایندە، ناوچە گەشتیارییەکانی دیکەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە پاکدەکرێنەوە.

🟢ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە.

31/05/2026

ئەمڕۆ یەک شەممە ( ٣١ی ئایاری ٢٠٢٦ ) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، بەڕێز ئەندازیار ( خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن )بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز و چۆنێتی بەڕێوەچوونی کاروباری نێو دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، سەرجەم فەرمانبەرانی بەش و هۆبەکانی بەسەرکردەوە.

🟢ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە.

لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا ( ٢٢٠ )تۆن خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی گەشتیاران کۆکرایەوە. لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئەندازیار ( خێڵان ...
31/05/2026

لەماوەی چوار ڕۆژی جەژندا ( ٢٢٠ )تۆن خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی گەشتیاران کۆکرایەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئەندازیار ( خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن )بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە،
لە ژێر چاودێری، بەشی ژینگەو خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە شارەوانیەکانی ( خورماڵ، بیارە، تەوێڵە ) بەهاوکاری کۆمپانیای ( بیڤان ) بۆ پاکەوانی,
لە چوار ڕۆژی ڕابردودا، هەڵمەتی بەردەوامی شۆردنەوەی ناوبازاری قەزا و ناحیەکان و خاوێنکردنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان و پاشماوەی گەشتیاران، لە سنوری شارەوانییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتییمان، بەڕێوەچوو.

بە پێی ئامارێکی بەشی ژینگەو خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردووی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، ( ٢٢٠ ) تۆن خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی گەشتیاران لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کۆکراوەتەوە.

ئامانج لەو هەڵمەتە پاک ڕاگرتن و پاراستنی شوێنە گشتیەکان و ناوچە گەشتیارییەکانە لە پێناو بەخشینی سیمایەکی جوان بەو ناوچانە بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، کە ڕێژەیەکی زۆر لە گەشتیار ڕووی لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کرد.

🟢ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە.

لە کۆتا ڕۆژی جەژنی قورباندا هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان، بەڕێوەچوو.  لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئەندازیا...
30/05/2026

لە کۆتا ڕۆژی جەژنی قورباندا هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان، بەڕێوەچوو.

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئەندازیار ( خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن )بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە،
لەژێر چاودێری بەشی ژینگەو خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە و لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە شارەوانیەکانی ( خورماڵ، سیروان، بیارە، تەوێڵە ) بەهاوکاری کۆمپانیای ( بیڤان ) بۆ پاکەوانی,
لە کۆتا ڕۆژی جەژنی قورباندا، هەڵمەتی بەردەوامی شۆردنەوەی ناوبازاری قەزا و ناحیەکان و خاوێنکردنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان و پاشماوەی گەشتیاران، لە سنوری شارەوانییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتییمان، بەڕێوەچوو.

ئامانج لەو هەڵمەتە پاک ڕاگرتن و پاراستنی شوێنە گشتیەکان و ناوچە گەشتیارییەکانە لە پێناو بەخشینی سیمایەکی جوان بەو ناوچانە بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، کە ڕێژەیەکی زۆر لە گەشتیار ڕووی لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان کرد.

🟢ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە.ک

30/05/2026

دیمەنی ئەمڕۆی ناوبازاڕی بیارە…
ڤیدیۆ ؛ محمد ڕزگار

لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان، بەڕێوەچوو.  لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئەندازیار (...
28/05/2026

لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان، بەڕێوەچوو.

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئەندازیار ( خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن )بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە،
لەژێر چاودێری بەشی ژینگەو خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە و لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە شارەوانیەکانی ( خورماڵ، سیروان، بیارە، تەوێڵە ) بەهاوکاری کۆمپانیای ( بیڤان ) بۆ پاکەوانی,
لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، هەڵمەتی بەردەوامی شۆردنەوەی ناوبازاری قەزا و ناحیەکان و خاوێنکردنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان و پاشماوەی گەشتیاران، لە سنوری شارەوانییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتییمان، بەڕێوەچوو.

ئامانج لەو هەڵمەتە پاک ڕاگرتن و پاراستنی شوێنە گشتیەکان و ناوچە گەشتیارییەکانە لە پێناو بەخشینی سیمایەکی جوان بەو ناوچانە بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، کە ڕێژەیەکی زۆر لە گەشتیار ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەکەن.

🟢ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە.

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەری گشتیمان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز . بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەناوی خۆمان و فەرم...
26/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەری گشتیمان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز .

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەناوی خۆمان و فەرمانبەرانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و سەرجەم سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی ( خورماڵ ، سیروان ، بیارە، تەوێڵە، بەمۆ ) و ژینگە پارێزانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی گەلەکەمان و پارێزگای هەڵەبجە و سنورەکەمان دەکەین.

دەخوازین، ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە سەرچاوەی ئاشتی، خۆشگوزەرانی، یەکگرتوویی و سەقامگیری بۆ هەمووان.

لە خوای گەورە داوادەکەین قوربانی و چاکەکاریتان لێ قبوڵ بکات و ئەم بۆنە پیرۆزە بەخێر و بەرەکەت بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات و گەل و سنورمان.

« خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن »
(( بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە ))

ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز.  لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئەندازیار ( خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن )بەڕێوەبەری ...
26/05/2026

ئامادەکارییەکان بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز.

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز ئەندازیار ( خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن )بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە،
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز،
لەژێر چاودێری بەشی ژینگەو خزمەتگوزاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە و لیژنەی سەرپەرشتیاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە شارەوانیەکانی ( خورماڵ، سیروان، بیارە، تەوێڵە ) بەهاوکاری کۆمپانیای ( بیڤان ) بۆ پاکەوانی,
هەڵمەتی بەردەوامی شۆردنەوەی ناوبازاری قەزا و ناحیەکان و خاوێنکردنەوەی شوێنە گشتی و گەشتیارییەکان، لە سنوری شارەوانییەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتییمان، بەڕێوەچوو.

ئامانج لەو هەڵمەتە پاک ڕاگرتن و پاراستنی شوێنە گشتیەکان و ناوچە گەشتیارییەکانە لە پێناو بەخشینی سیمایەکی جوان بەو ناوچانە بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، کە ڕێژەیەکی زۆر لە گەشتیار ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان دەکەن.

🟢ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە.

بەڕێوەبەری گشتی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سیروان بەسەرکردەوە. بەئامادەبوونی بەڕێز ئەندازیار ( خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن ...
26/05/2026

بەڕێوەبەری گشتی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سیروان بەسەرکردەوە.

بەئامادەبوونی بەڕێز ئەندازیار ( خێڵان عبدالرحمن میرزا حسن )بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، ( ئاوات فتاح ) سەرۆکی شارەوانی سیروان، بەیاوەری، ( صباح جمال رۆستەم ) ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان،
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون و بەڕێوەچوونی کارکردن لە هەردوو پڕۆژەی ( ڕێگاسازی (٥٠)خانوکە و دروستکردنی باخچەی (١ + ٢+٣ ) بەهەموو پێداویستیەکانیەوە، پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی شۆستەی ناوبازاڕ و دروستکردنی چەند باخچەیەک و ڕێگاسازیەکەی) بەسەرکردەوە.

هەردوو پڕۆژە خزمەتگوزاریەکە لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سیروان جێبەجێ دەکرێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە و تیمی هونەری لە سەرۆکایەتی شارەوانی سیرون، لەلایەن ئەندازیار ( ئومێد نوری ) سەرپەرشتی دەکرێت.

پڕۆژەی یەکەم:
ناوی پژۆژە: ڕێگاسازی (٥٠)خانوکە و دروستکردنی باخچەی (١ + ٢+٣ ) بەهەمووپێداویستیەکانیەوە.
جۆری بوودجە : پەرەپێدانی پارێزگاکان.
کۆمپانیای جێبەجێکار : لۆرد پەی

پڕۆژەی دووەم :
ناوی پڕۆژە :کۆنکرێت کردنی شۆستەی ناوبازاڕ و دروستکردنی چەند باخچەیەک و ڕێگاسازیەکەی لە سیروان.
جۆری بودجە : وەبەرهێنان
ناوی کۆمپانیا : هەگبەتان

🔴ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە.

Address

Halabja

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی هەڵەبجە:

Share