لیژنەی ناوچەی حاجیاوا KDP

لیژنەی ناوچەی حاجیاوا KDP Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from لیژنەی ناوچەی حاجیاوا KDP, Political Party, Ranya, Hajiawa.

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان لاپەڕە گەشەکانی ب...
04/03/2026

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (٣٥)ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی گەلەکەمان

لاپەڕە گەشەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان بە قوربانیدان و خۆڕاگری و ئیرادەی ڕۆڵە دڵسۆزەکان نەخشێنراوە، هێزێک کە هەمیشە سەنگەری دژ بە ستەم و زۆرداری بوو و سەلماندی کە هێزی گەل تاکە هێزی ڕاستەقینەی شۆڕش و بەرخودانە.

یەکێک لەو ئەڵقە چارەنووسسازانەی خەباتی بەردەوام و نەپساوەمان، ڕاپەڕینی شکۆداری (٥ی ئاداری ١٩٩١) بوو، کە لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین دەستیپێکرد و کڵپە و گڕی ڕاپەڕین خامۆش نەبوو تا ئازادکردنی کەرکوکی دڵی کوردستان، ڕاپەڕین وەستانەوەبوو دژ بە ستەم و سەرکوتکاری رژێمی بەعس و دارودەستەکەی و، بوو بە هەنگاوێکی مەزن و هیوابەخش بۆ بنیاتنانی ئەزموونێکی نوێی فەرمانڕەوایی کورد، کە خۆی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان و بنیاتنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەساڵی ١٩٩٢ـدا نیشان دا.

بنیاتنان و پلان و کارنامە و پتەوکردنی ئەو قەوارە دەستوورییەی هەرێم ئاسان نەبوو، بەڵکو تاکو ئەمڕۆش ڕوبەڕووی کۆمەڵێک بەربەست و گیروگرفتی سیاسی، ئابووری و ئەمنی دەبێتەوە، بەڵام بە باوەڕ و دڵسۆزیی گەل و هێزە نیشتمانییەکان و قوربانییدانی پێشمەرگە قارەمانەکان، وڵاتمان هەمیشە ئارام و سەقامگیر ماوەتەوە.

هاووڵاتییانی خۆشەویستی کوردستان

ڕاپەڕین و دەستکەوتەکانی کە بەرهەمی خوێنی شەهیدە نەمرەکان و رەنج و تێکۆشانی پێشمەرگە نەبەزەکان و پەیڕەوانی ڕێبازی بارزانی و ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بوو لەژێر سایە و حیکمەت و سەرکردایەتی سەرۆک مەسعوو بارزانی، ئەو ڕاستییەی سەلماند کە سەرکەوتنی نەتەوەکەمان لە یەکدەنگی و برایەتیمان دایە و، ناتەبایی و پەرتەوازەییش تەنیا زیان بە میللەتەکەمان دەگەیەنێ.

لەم یادە شکۆمەندەدا، لە پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەسەر یەکڕیزیی نێو ماڵی کوردستانی دەکەینەوە و، بە ئەرکی هەموو لایەکی دەزانین لە پرسە ستراتیژییەکاندا هاوئاراستە و هاوگوتار بین و بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان لەپێش هەر شتێکی دیکەوە دابنرێت.

کوردستانییانی هێژا

هەلومەرجی سیاسیی ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیار و چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت، جەنگ هەڵگیرساوە کە هەرێمی کوردستان بەشێک نیە لەو شەڕە بەڵام بارودۆخێکی گرژ هاتۆتە ئارا. پێویستە و کاری لە پێشینەی هەموو لایەکە کار بۆ سەقامگیریی هەرێم و پاراستنی دەستکەوتەکانمان و پاڵپشتی دامەزراوەکان و حکومەتی هەرێم بکەین بۆ پاراستنی ئاسایش و ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانمان، هەوڵەکانمان بۆ ئەوەبێت عێراق بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دوربێت لە شەڕ و بەلکێشی شەڕ و ململانێکان نەکرێن و ڕێگا لە میلیشیا و چەکدارە لە یاسا دەرچووەکان بگیریت لەو هێرشانەی دەیکەنە سەر هەرێمی کوردستان، پێویستە حکومەتی فیدراڵ بە ئەرکی دەستووری و یاسایی خۆی هەڵسێت لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژیانەی کە لەکاتی هەڵگیرسانی شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە و بۆتە هۆی نیگەرانی هاووڵاتیانمان.
پارتیمان جەخت دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان نەبووە و ناشبێتە پێگەیەک بۆ نیگەرانکردنی دراوسێکانمان و لەو ئاراستەیەش بەردەوام دەبین هەروەکو چۆن مافی خۆمانە ئەو چاوەڕوانیەشمان لە دراوسێکانمان هەبێت.
هاوکات پێداگرین لەسەر ماف و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و هاووڵاتیانیشمان هان دەدەین پاڵپشت و هاوکاری دامودەزگا ئەمنی و پەیوەندارەکان بن لەم هەلومەرجەدا هەروەکو هەمیشە هاوکاربوون.

لە یادی ڕاپەڕین دا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان، سەروەریان بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد دادەنوێنین.

دروود بۆ شەهیدانی ڕاپەڕینی شکۆداری ئاداری ١٩٩١. سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورد و کوردستان.

هەر بەرز و شەکاوە بێت (٣٥)یەمین ساڵیادی ڕاپەڕین.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٥ی ئاداری٢٠٢٦

سـەد سـاڵە هەموو جۆرە چەكێكیان بۆ لەناوبردن و تێكشكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان و نەهێشتنی دۆزی ڕەوای گەلی كورد بەكار هێن...
25/01/2026

سـەد سـاڵە هەموو جۆرە چەكێكیان بۆ لەناوبردن و تێكشكاندنی ئیرادەی گەلی كوردستان و نەهێشتنی دۆزی ڕەوای گەلی كورد بەكار هێناوە، كەچی گەلی كوردستان هەر ماوە. نە ئەوان توانیویانە كورد لەناو ببەن و نە كوردیش توانیویەتی ئەوان لەناو ببات.

ئێمە دیالۆگ و چارەی ئاشتیانە و برایەتیمان ویستووە و، دەمانەوێ كێشە نەمێنن و گەلانی ناوچەكە لە ئاشتیدا بەرەو پێشكەوتن و بووژانەوە هەنگاو بنێن. پێمانوایە بە ئینكاركردنی مافی گەلی كوردستان و شەڕ، كێشەكان چارە ناكرێـن.
چ پێكەوەبین یان پێكەوەنەبین پێویستە ڕێزگرتن و لێكتێگەییشتن لـە نێوامناندا هەبێـت.
كەچی ئەوان نەک تەنیا كێشە چارە ناكەن، بەڵكو قووڵتریشی دەكەنەوەو بەبێ ئەوەی چارەیان بکەن گـرفتــەكان بــۆ نەوەکانــی ئایینــدە دەگـوازنــەوە.

ئەمە هەڵە و ستەمێكی گەورەیە كە بەرانبەر ئاشتی و پێكەوەژیان و سەقامگیری دەكرێت. لەگەڵ ئەوەشدا كە لە ژیانی گەلاندا نشووستی و سەركەوتن هەیە، بەڵام خەبات و وەستانەوە دژی سـتەمكاری و شۆڤێنیزم و ڕەگەزپەرستیش هەر بـەردەوام دەبێت، چونكە ئەمانە هەموویان لە دژی سروشتی مرۆڤایەتین، گەلـی كوردســتان دەیەوێــت بەشــێک بێــت لــە مرۆڤایەتــی نــەک لــە ســتەمكاری.

بۆ مێژوو..
مەسعود بارزانی
------------------------------------------------------------------------------

Eve sed sal in ko hemî rengên sîlehan ji bo jihalêrakirin û şkênandina îradeya miletê Kurdistanê û nehiştina doza rewa ya
miletê kurd bi kar tînin û cardî jî miletê Kurdistanê her maye. Ne wan kariye kurdan ji halê rakin û ne jî kurdan kariye wan ji halê rakin.

Me diyalog û çareseriyeka aştiyane û birayetî xwestiye û me divêt ko problem nemînin û miletên deverê di nêv aştiyê de ber bi pêşketin û refahê ve gavan bavêjin. Qenaeta me ew e ko bi înkarkirina mafên
miletê Kurdistanê û şerî problem nayên çareser kirin. Çi em bi hev re bin yan ne bi hev re bin divêt rêzgirtin û hevdufêmkirin di nêvbera me de h**e. Ew neko probleman çareser nakin belko kûrtir jî dikin û bêyî ko giriftan çareser bikin ji neslên nû re dihêlin.

Ev, xeletî û neheqiyeka mezin e ko li hemberî aştiyê, pêkvejiyanê û îstiqrarê têt kirin. Digel wê jî herçend di jiyana miletan de binketin û serketin hebin jî, xebat û rawestiyana li dijî neheqiyê, şovenîzmê û
nijadperestiyê her berdewam d**e çimko ev hemî li dijî xwezaya mirovayetiyê ne. Miletê Kurdistanê dixwaze bibe beşek ji mirovayetiyê, neko bibe beşek ji neheqiyê.

Bo Dirokê
Mesûd Barzanî
-------------------------------------------------------------------------------

منــذ مئــة ســنة، يســتعملون مختلــف الأســلحة لإبــادة وتحطيم إرادة شــعب كوردســتان وإنهــاء قضيتــه العادلــة، لكــن شــعب كوردســتان مــا زال باقيــاً، لا هــم اســتطاعوا إنهــاءه ولا الكــورد اســتطاعوا إنهاءهــم.

نحــن أردنــا الحــلّ الســلميَّ والإخــوة، ونريــد إنهــاء المشـكلات، وأن تخطــو شــعوب المنطقـة بسلام نحــو التقــدم واالزدهــار، ونعتقــد أن إنــكار حقــوق شــعب كوردسـتان والحـرب لا تعالـج المشكلات، وسـواء أكنـا معـاً أم مل نكـن معـاً، يجـب أن يسـود بيننـا التفاهـمُ والإحترامُ. في حین هم لا يعالجون المشكلات فحسـب، بـل يـعمقونهـا ويـنقلونهــا إلی األجيال القادمـة.

هذا خطأ وظلم كبیران یُرتكأن تجاه السلام والتعايش والإستقرار. مـع ذلك في حياة الشعوب خسـارات وانتصارات، ولكـن النضال والتصدي للظلم والشوفينية والعنصريةسيستمر، لأن الظلم والشوفينية والعنصریة ضد الطبيعة الإنسانية شعب كوردستان يريد أن يكون جزءاً من الإنســانية، وليــس جــزءاً مــن الظالمین.

للتاریخ..
مسعود بارزاني
-------------------------------------------------------------------

پەیجی {سەرۆڪ دەنووسێ}.

پێشكەش كردنی سیمینار:-لە درێژەی  كار و بەرنامەی لیژنەی ناوچەمان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی (٢٥ــ ١ ــ ٢٠٢٦) لی...
25/01/2026

پێشكەش كردنی سیمینار:-
لە درێژەی كار و بەرنامەی لیژنەی ناوچەمان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی (٢٥ــ ١ ــ ٢٠٢٦) لیژنەی ناوچەمان هەستا بە سازدانی سیمینارێك بۆ هەڤاڵ (ادریس حمدامین عبداللە) بەرپرسی ڕێكخستنی لیژنەی ناوچەمان، لەژێر ناونیشانی ( گرینگی ژیری دەستكرد لەناویشیاندا كڵاود) .
لیژنەی ناوچەی حاجیاوا

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتیبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دو...
20/01/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوا دەكەین، لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموو لایەك بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكات و وای لێ نێت زیان بە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات، كە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبوڵ نابێت.

ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەردەوامین كە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا تووشی كارەسات و نەهامەتی نەبن. لەلایەكی ترەوە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دروست بووە، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریش لە ئارادایە كە خۆی لەخۆیدا هەڕەشەیەكی زۆر جددییە لەسەر سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەكە.

لێرەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكەین كە بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ئاگربەستێكی سەرتاسەری ڕابگەینرێت و كێشەكان بە شێوازێكی ئاشتیانە و لەڕێگەی حیوارەوە چارەسەر بكرێن.

مسعود بارزانی
20ی كانوونی دووەمی 2026

ئامادەكاری بۆ سەردانی كردنی ماڵی هەڤاڵان و دۆست و لایەنگرانی سنورمانبەسەرپەرشتی هەڤاڵ (نسرەدین محی الدین) بەرپرسی میحوەر...
09/10/2025

ئامادەكاری بۆ سەردانی كردنی ماڵی هەڤاڵان و دۆست و لایەنگرانی سنورمان

بەسەرپەرشتی هەڤاڵ (نسرەدین محی الدین) بەرپرسی میحوەر و بە یاوەری هەڤاڵ (جمال عبداللە) ئەندامی میحوەر، سەردان بەسەركردنەوەمان بۆ لای دۆست و هەڤاڵانمان بۆ مەبەستی سەرخستنی لیستی 275 ـی پارتیمان لە سنوری بازنەی خەرمان
لیژنەی ناوچەی حاجیاوا

پــــــرســــــــەنــــــامــــە: بۆ بنەماڵەی كۆچكردوو (دیاری محمد عمر) * ﷽ * وَبَــشِّــرِالصَّـــابِريــن الَّـــذيــن...
09/10/2025

پــــــرســــــــەنــــــامــــە:
بۆ بنەماڵەی كۆچكردوو (دیاری محمد عمر)

* ﷽ *
وَبَــشِّــرِالصَّـــابِريــن الَّـــذيــن إِذَاأصَــابَتهــمُ مُّصِيبَةُْقَالُوآ
إنـــا لٌِلِه وَانٌٍــا اٍلْیــــهِ رِاجِــعُــون) صدق الله العظيم

بەناوی بەرپرسی ناوچە و ستافی لیژنەی ناوچەمان و تەواوی کادرانی سنورمان پـرسـه و سـەرەخـۆشـى خـۆمـان ئـاڕاسـتـەی بنەماڵەی كۆچكردوو (دیاری محمد عمر) دەکەین کە دەکاتە كوڕی (شێخ محمد) ڕائید لە لیوای ٦، ژنبرای (بختیار محمد) و برای (بێگەرد محمد) كارگێڕانی لیژنەی ڕێكخراوی كفرەدۆڵ، داواکارین ئەمە دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت ، لـه خـواى گـەوره داواكـاريـن کۆچکردوو بـە بـەهـەشـتـى پان و بـەريـنـى خۆی شـادی بـكـات سەبووری خزم کەس و کاری بدات .

( إنا لٌِلِه وَانٌٍا اٍلْیهِ رِاجِعُون)
٩ ــ ١٠ ــ ٢٠٢٥

سەردان و بەسەركردنەوە و پێشوازی:لە ڕۆژانی ڕابردوو جگە لە پێشوازی كردن لە هەڤاڵانی سنورمان:-- لە دوو كاتی جیاوازدا كۆبوون...
07/10/2025

سەردان و بەسەركردنەوە و پێشوازی:
لە ڕۆژانی ڕابردوو جگە لە پێشوازی كردن لە هەڤاڵانی سنورمان:-
- لە دوو كاتی جیاوازدا كۆبوونەوەی فروانی كادرانمان ئەنجامدا.
-سەردانی چەند ماڵی هەڤاڵی سنورمان كرد.
لیژنەی ناوچەی حاجیاوا

ــ (دەقی ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سیاسيی پارتیمان ) ـ ئەنجام و لێکەوتەکانی ڕووداوەکەی بەرەبەیانی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥ لە شاری سلێم...
25/08/2025

ــ (دەقی ڕاگەیاندراوی مەکتەبی سیاسيی پارتیمان )

ـ ئەنجام و لێکەوتەکانی ڕووداوەکەی بەرەبەیانی ٢٢ـی ئابی ٢٠٢٥ لە شاری سلێمانی، کە بەداخەوە چەندین قوربانی لێکەوتەوە، بوونە هۆی نیگەرانی خەڵکی سلێمانی و تەواوی هەرێمی کوردستان.

هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووریی و بەرهەمی تێکۆشان و قوربانیدانی چەندین ساڵەی ڕۆڵەکانی گەلی کوردستانە و خاوەنی دامەزراوەی شەرعی و یاساییە، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی شاری ئازیزی سلێمانی بەتایبەتی و هەرێمەکەمان بەگشتی دەکەینەوە.

پێویستە چارەسەرکردنی جیاوازی و کێشەکان بە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بێت، هەر کار و کاردانەوەیەک کاریگەری خراپی لەسەر سەقامگیری و پێکەوەژیان و ناوبانگی هەرێمی کوردستان هەبێت بە باش نازانین.

لە نیگەرانی و دڵە ڕاوکێی خەڵک تێدەگەین و، لە پێناو هەرێمەکەمان و ئارامی دەروونی هاووڵاتیانی هێژا، داوامان لە هەموو لایەک ئەوەیە دانبەخۆیان دابگرن و پارێزگاری لە سەروەریی یاسا و دامەزراوەکان بکەن و، هەر جۆرە گرژی و هێرشێکی میدیایی خزمەت بە هەرێمی کوردستان ناکات و پێویستە ڕابگیرێت.

هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له‌ خانەوادە و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانیيەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هيواى زوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برينداران ده‌خوازين.

مەکتەبی سیاسيی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ـی ئابی ٢٠٢٥

بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی بەبۆنەى (١٦)ى ئاب(٧٩) ەمین ساڵیادی دامەزرانى پارتی دیموكراتی كوردستان   جەماوەری كۆڵنەدەری كور...
15/08/2025

بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیی بەبۆنەى (١٦)ى ئاب
(٧٩) ەمین ساڵیادی دامەزرانى پارتی دیموكراتی كوردستان


جەماوەری كۆڵنەدەری كوردستان

خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان

پێشمەرگە قارەمانەكان

پارتی دیموكراتی كوردستان، حەفتاونۆ ساڵ لەمەوبەر، لە شازدەی ئابی ساڵی ١٩٤٦، کاتێک تاریکایی ستەم و ڕۆژگاری پڕ دەردەسەری باڵی بەسەر ئەو قۆناغەدا کێشابوو، لە وەچەرخانێکی مێژووییدا، دامەزرا تا ببێتە کانگەی ئومێد و هیوای نەتەوەیەك، هەروەها پارتی وەك پێویستییەكی دیرۆکی کە گوزارشت لە خواست و ویستی ئازادیخوازانەی گەلێك دەکات، بەیانی بوون و هەبوونی خۆی دا بۆ ئەوەی نەتەوەی كورد پێگەی شایستەی خۆی بە دەست بێنێتەوە، هەر بۆیە قۆڵی خەباتی لێ هەڵماڵی و بووە دەنگی زوڵاڵی رەتكردنەوەی چەوساندنەوە و بندەستی.

پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکێشیی خەباتێکی نەپساوەی لە پێناو ئازادی گەل و خاک و نیشتمان لە ئەستۆ گرت و لەوساوە تا ئێستا لە سەنگەری پێشەوەی قوربانیدانە و بۆتە ناسنامەی کوردایەتی و قۆناغ لە دوای قۆناغ، بە پێی ھەلومەرج و دەرفەتەکان دەستکەوتگەلێکی فرەلایەنی بۆ گەلی کوردستان بەدەستھێناوە، کە ئەمڕۆ شانازییان پێوە دەکەین.

پارتی پشتئەستور بە ڕێباز و دنیابینیی (بارزانیی نەمر) و، بە سوود وەرگرتن لە كەلەپووری دێرینی شۆڕشگێڕانەی گەلەكەمان، چوارچێوەیەكی ئینسانی و سەردەمیانەی بۆ كوردایەتی داڕشت و ئاوێتەی كرد بە بەها بەرزەكان و پرنسیپە ئازادیخواز و پێشكەوتووخوازەكانی مرۆڤایەتی، لەسەر ئەو بنەمایانە هێڵە گشتییەكانی بزاڤی ڕزگاریخوازیی كوردی داڕشت و ڕابەڕایەتیی شۆڕشی ئەیلوولی کرد، کە دەستپێکێکی مەزن بوو بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان و داکۆکیکردن لەو مافە ڕەوایانە.



هاووڵاتییانی ئازیزی کوردستان

هەڤاڵان و جەماوەری هێژای پارتیمان

خەباتی نەپساوەی چەكداری و سیاسی و دیپلۆماسی و میدیایی پارتیمان لە قۆناغە جیاجیاكانی تێكۆشانیدا، هەروەها لە شۆڕشەكانی ئەیلوولی مەزن و گوڵان و ڕاپەڕینی ئاداری ١٩٩١دا و ئەو دەستكەوتانەی لەو كاروانە نەپساوەی پڕ سەروەرییەیدا بەدی هاتوون، لەوانە ڕێککەوتننامەی (١١ی ئادار) و چەسپاندنى سیستمى فیدراڵى لە عێراقدا گەواهیدەری ئەوەن، كە پارتی هێزێك و ڕێكخستنێكی پێشەنگ و پشتئەستوور بووە بە جەماوەر و تێكڕای چین و توێژەكان و پێكهاتە فرە نەتەوەیی و ئایینییە جیاجیاكانی كوردستان، هەروەها بە گیانی كوردایەتی و كوردستانی و كولتووری دیالۆگ و برایەتی و پێكەوەژیان لەسەر ئاستی ناوخۆ و پارچەكانی دیكەی كوردستان كاری كردووە بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و سەرخستنی دۆزە ڕەواكەمان و دابینكردنی مافەكانمان.

ئەمڕۆ كە یادی شکۆداری ١٦ی ئابە، پارتی ئەو هەموو پیلان و گەلەكۆمەكیەی لێ كرا، وەك پێشڕەوی كوردایەتیی و كۆڵنەدان، وەك هەمیشە شۆڕەسواری مەیدانە و هەڵوێستە سیاسییە نەگۆڕەكانی و خۆڕاگری مەردانەی لە خاك و مافی گەلی كوردستان، هێندەی دیكە پێگەی لەسەر هەموو ئاستەكان بەهێزتر كردووە و بەرنامە نیشتمانسازی و ئاوەدانخوازییەكەشی جێی ئومێدی جەماوەرە، پتەویی ڕیزەكانی نێوخۆشی وایكردووە بە ئەندازەی ئەو پڕكێشییە سەخت و دژوارانە بێت.



هاووڵاتییان و کوردستانیانی هێژا

پارتیمان، لە ڕوانگەی دڵسۆزی و خەمخۆرییەکی ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی ھەرێم و جێبەجێکردنی دەستوور، جگە لە ھەرێم لە چوارچێوەی عێراقیشدا لە پەیوەندی و گفتوگۆی بەردەوامدا بووە تا بەشێوەیەکی ئاشتییانە و لێکتێگەیشتن چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزێتەوە و خەڵکی کوردستانییش بە مووچەخۆرانی خۆڕاگرەوە بە ماف و شایستەکانییان بگەن، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پارتی پشتیوانیی لە چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ دەکات، کە بە پێی دەستوور و ڕێککەوتنە سیاسییەکان چارەسەر بکرێن، هەروەها جارێکی تر جەخت دەکەینەوە سەر پرەنسیپەکانی: (شەراكەت، تەوازوون، تەوافووق) بۆ چارەسەرکردنی كێشەكان لە عێراقێکی فیدڕاڵدا.

لە لایەکی ترەوە لە سەروبەندی هەڵبژاردنی خ*لی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، جەخت لەسەر بەشداریکردن و پڕۆسەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازادانە دەکەینەوە، کە بڕیارە لە ١١/١١/٢٠٢٥ بەڕێوەبچێ، بۆ ئەوەی قۆناغی داهاتوو پڕۆسەی سیاسی لەسەر بنەمایەکی ڕاست و دروست دابڕێژرێ و کێشە و قەیرانەکان چارەسەر و بنبڕ بکرێن، بەبێ دەستتێوەردانی دەرەکی و ڕەوت و خ*لیای تایەفەگەریی چەوت و بەرتەسک و شۆڤێنییانە، هەروەها پێکهێنانى حكوومەتێك كە لە ئاست ئەركەكانی قۆناغەكەدا بێت، بتوانێ سەقامگیریی سیاسیی و سەروەرىی وڵاتەکە بپارێزێ و ژیان و گوزەرانی خەڵك بەرەو باشتر ببات و هەڵە و شکستەکانی ڕابردوو دووبارە نەکاتەوە، بۆ ئەمەش چاوەڕوانیمان لە جەماوەرى دڵسۆزى پارتیمان و خەڵکى بەئەمەکى کوردستان و سەرجەم عێراقە، پاڵپشتىی بەرنامە و هەنگاوەکانى پارتیمان بکەن کە جەختکردنەوەیە لەسەر جێبەجێکردنى دەستوور و چەسپاندنى پڕەنسیپەکانى بنیادنانەوەى عێراقى نوێیە، وەکوو وڵاتى هەمووان.

لەسەر ئاستی دەرەوە و ناوچەکەش، پارتیمان لە پێناو ئارامی و ئاساییشی خەڵکی کوردستان بەردەوام ھەوڵی داوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە پەیوەندییەکی باش و ھاوسەنگدا بێت، کە بەرژەوەندیی ھەموو لایەکی تێدا پارێزراو بێت و ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە مایەی سەقامگیریی ناوچەکە بێت، وەکوو چۆن چاوەڕوانین لە دراوسێکانمانەوە ھەڕەشە لەسەر کوردستان نەبێت، بەھەمان شێوە ھەرێم نابێتە گۆڕەپانێک بۆ ھەڕەشە لەسەر ئاسایشیی سنوورەکانی ئەو وڵاتانە و ڕێز لە سەروەریی ھەموو لایەک بگیرێت.

لەم یادە مەزنە مێژووییەدا، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە جەخت لەسەر بنەما سەرەکی و نەگۆڕەکان دەکەینەوە، جەخت لەسەر ڕوانگە ڕاستەقینە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەمان دەکەینەوە، بەجۆرێک بە هەموو لایەکمان لەسەر پرسە ستراتیژییەكانی كوردستان، لە داكۆكیكردن لە مافە ڕەوا و دەستوورییەكانمان و لە خاكەكەمان و لە دەستكەوت و قەوارە نیشتمانییەكەمان و، لە پاراستنى دامودەزگا شەرعیەکانى کوردستان (سەرۆکایەتىی هەرێم و حکوومەت و پەرلەمانى کوردستان) یەکڕیز و هاوئاراستە و هاوگوتار بین و، هەموو هەوڵێكی ڕژد و دڵسۆزانە بدەین لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و سەرنەخستنی هەموو ئەو پیلانە دزێو و هەوڵە نەزۆکانەی مەبەستیانە ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بشێوێنن.

لەم یادە پڕ شکۆیەدا، هەمدیسان بەڵێن و پەیمان بۆ گەلی کوردستان و سەرۆک (مەسعود بارزانی) دووپات دەکەینەوە، وەک هەمیشە لەسەر هەمان ڕێبازی نەگۆڕ و ڕەسەن و ڕاستەقینەی کوردایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانیمان بەردەوام بین بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسیی و دەستووریی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانمان.

لەم یادە پیرۆزەدا سڵاو و دروود بۆ دامەزرێنەر و ڕابەر و داڕێژەری ڕێبازی کوردایەتی (مستەفا بارزانیی نەمر) و کاکە (ئیدریسی هەمیشە لەیاد) و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی سەروەری و ئازادی و ڕزگاریی کوردستان.

لە یادی ١٦ی ئابدا به‌ڵێن بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ درێژەپێدەری ڕێبازەكەیان بین، كە رێبازی كوردایه‌تی و نیشتمانپەروەرییە بۆ پاراستنی ئه‌و ئه‌زموون و ده‌سكه‌وتانه‌ی‌ به‌رهه‌می خوێنی بە نرخی ئەوانە.

دروود بۆ گیانی پاكی شەهیدان و سڵاو و رێز بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین، سڵاو بۆ یادی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی سه‌رقافڵە‌ی گه‌شانه‌وه‌ی ژیله‌مۆی شۆڕش بوون.

لەم یادە نیشتمانییەدا، سڵاو بۆ سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیى، ئاینى و ئاینزاکانى کوردستان، کە بەشێکى گرنگ و دانەبڕاوى گەلەکەمانن دەنێرین، سڵاوى گەرم بۆ قوتابیان، لاوان، ئافرەتان و، سەرجەم سەندیکا و ڕێکخراوە جەماوەرىی و پیشەییەکان.

لەم بۆنە مێژووییەدا سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەڤاڵانمان و کادیر و ئەندام و لایەنگر و دۆستانمان دەکەین و ڕۆڵیان بەرز دەنرخێنین لە داکۆکیکردن لە پارتە ڕەسەنەکەیان و سووربوونیان لەسەر بەدیهێنانی ئەو پەیام و پەیمانەی داویانە.

گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگر و دۆستان و جەماوەری پارتیمان و سەرجەم خەڵكی خۆڕاگر و سەربەرزی كوردستان دەكەین، بە تایبەتیش یەك بە یەكی پێشمەرگە قارەمانەكانمان و دامودەزگا ئەمنییەکان، كە لە سایەی هێز و بازوو و جوامێریی ئەواندا كوردستان پارێزراو و سەربەرز و ئارامە.



سەرکەوتن هەر بۆ خەباتی ڕەوای گەلەکەمانە، بەرز و شەکاوەش بێت ئاڵای کوردستان.



مەكتەبی سیاسیی

پارتی دیموكراتی كوردستان

١٦ی ئابی ٢٠٢٥

مەڕاسیمی كۆتایی خ*لی ڕاهێنانی كادران:ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی (4-8-2025) بەسەرپەرشتی بەڕێز (كرمانج عزەت بەگ) بەرپرسی لقی ١...
04/08/2025

مەڕاسیمی كۆتایی خ*لی ڕاهێنانی كادران:
ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی (4-8-2025) بەسەرپەرشتی بەڕێز (كرمانج عزەت بەگ) بەرپرسی لقی ١١ی بەڕێز و بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی دەستەی كارگێڕی لقی ١١ی بەڕێز و بەرپرسانی لیژنەی ناوچەی بيتوێن و لیژنەی ناوچە ی ڕانیە pdk و سەرجەم كادرانی لیژنەی ناوچەمان، مەڕاسیمی كۆتایی خ*لی ڕاهێنانی كادران بەڕێوە چوو، ئەم خ*لە لەژێر چاودێری بەشی ڕێكخستن و بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و پێگەیاندنی لقی ١١ی بەڕێز بەڕێوە چوو، لە كۆتایدا خەڵات و بڕوانامە بەخشرا بە كادرانی بەشداربووی خ*ل.
لیژنەی ناوچەی حاجیاوا

ڕۆژی سێیەمی خ*لی ڕاهێنانی كادران:-ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (٢٣ــ٧ــ ٢٠٢٥) لە چوارچێوەی كاروبەرنامەكانی لیژنەی ناوچەمان بۆ ...
23/07/2025

ڕۆژی سێیەمی خ*لی ڕاهێنانی كادران:-
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی (٢٣ــ٧ــ ٢٠٢٥) لە چوارچێوەی كاروبەرنامەكانی لیژنەی ناوچەمان بۆ ڕاهێنان و پێگەیاندن و خۆ ڕۆشنبیر كردنی كادران لەژێر چاودێری و ڕێنمایی بەشی ڕێكخستن و ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی لقی ١١ـی بەڕێز خ*لی ڕاهێنانی كادران لە ژێر ناونیشانی (برەودان بە لێهاتووی ڕامیاری کادران) بە ردەوامی هەبوو.
ڕۆژی سێیەمی خ*ل وانەی دووەم لەژێر ناونیشانی (گرینگی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆیەکان(HR) بۆ پارتی سیاسی) لە لایەن (م. فەرەیدون عباس) پێشكەش كرا، دواتر لە لایەن هەڤاڵانی ئامادەبوو گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر ناوەڕۆكی وانەكە كرا.
لیژنەی ناوچەی حاجیاوا

ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی (٢١ــ٧ــ ٢٠٢٥) لە چوارچێوەی كاروبەرنامەكانی لیژنەی ناوچەمان بۆ ڕاهێنان و پێگەیاندن و خۆ ڕۆشنبیر ك...
21/07/2025

ڕۆژی دوو شەممە ڕێكەوتی (٢١ــ٧ــ ٢٠٢٥) لە چوارچێوەی كاروبەرنامەكانی لیژنەی ناوچەمان بۆ ڕاهێنان و پێگەیاندن و خۆ ڕۆشنبیر كردنی كادران لەژێر چاودێری و ڕێنمایی بەشی ڕێكخستن و ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی لقی ١١ـی بەڕێز خ*لی ڕاهێنانی كادران لە ژێر ناونیشانی (برەودان بە لێهاتووی ڕامیاری کادران) بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (كرمانج عزەت بەگ) بەرپرسی لقمان و هەڤاڵانی دەستەی كارگێڕی لق دەستی پێكرد.

یەكەم وانەی خ*ل لەژێر ناونیشانی (دروست بوونی حزبی سیاسی لەسەر بنەمایی ڕێبازی سیاسی) لە لایەن (م. بڕوا حاجی)پێشكەش كرا، دواتر لە لایەن هەڤاڵانی ئامادەبوو گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر ناوەڕۆكی وانەكە كرا.
لیژنەی ناوچەی حاجیاوا

Address

Ranya
Hajiawa
46012

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لیژنەی ناوچەی حاجیاوا KDP posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share