20/05/2026
٦٤ سال لە ڕابەرایەتیی ستراتیژی، مێژووی شکۆ و فەلسەفەی خۆڕاگریی سەرۆک بارزانی پیرۆز بێت
شەش دەیە و چوار ساڵ لەمەوبەر، جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی وەک پێشمەرگەیەک پێی نایە نێو کاروانێکی مێژووییەوە، کە تەنیا گوزارشت لە خەباتێکی سەربازی ناکات، بەڵکو وەک چەمکێکی باڵای فەلسەفی، شوناسێکی نەتەوەیی و ستوونێکی هاوسەنگیی ستراتیژی لە هاوکێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا خۆی چەسپاندووە.
٦٤ ساڵ پێشمەرگایەتیی بەردەوام و بێبڕانەوە لە نێوان سەختییەکانی چیا و کایە ئاڵۆزەکانی دیپلۆماسیدا، سەلمێنەری ئەو ڕاستییە لۆژیکییەیە کە پاراستنی کەرامەتی خاک و قەوارەی سیاسیی کوردستان، بەرهەمی ئیرادەیەکی پۆڵایین و پشوودرێژییەکی ستراتیژیی بێپایانە.
ئەمڕۆ، لە کاتێکدا بەرزترین ئاستی پێزانین و ڕێز بۆ ئەم مێژووە پڕ لە شانازییە دەنوێنین، وەک قوتابخانەیەکی ڕەسەنی فکری و نەخشەڕێگایەکی زیندووی سەرکردایەتی سەیری دەکەین.
قوتابخانەیەک کە بەهای وەفاداری و شکۆی مرۆڤی کوردی لە تەوژمە سەختەکاندا پاراستووە.
لەم سۆنگەیەوە، بەوپەڕی شانازی و بڕوابوونەوە، بەڵێنی ئەمەگداری و دڵسۆزیی هەمیشەیی دووپات دەکەینەوە، وەک قوتابییەکی بەئەمەکی ئەم ڕێبازە پیرۆز و نەمرە، بە هەمان ئیرادە، ڕوانگە و دیدگای تیژبینی جەنابیانەوە، لەسەر هێڵی تێکۆشان و پاراستنی بەها باڵاکانی نیشتمان بەردەوام دەبین.
لەکۆتاییدا، هیوای تەمەن درێژی و تەندروستییەکی بەردەوام بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی دەخوازین، بەو ئومێدەی کوردستان هەمیشە بەهێز و ئاوەدان بێت، و گەلەکەمان لە سایەی ئەم سەرکردایەتییە حەکیم و مێژووییەدا، بەرەو لووتکەی ئازادی، سەقامگیری و سەرفرازیی پڕ لە شکۆ هەنگاو بنێت.
ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی
٢٠ـی ئایاری ٢٠٢٦