ليژنا ناوچا ئاشتي

ليژنا ناوچا ئاشتي Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ليژنا ناوچا ئاشتي, Political Party, Baghdad.

03/09/2026
رێکەفتی ئەڤرۆ ٣١-٨-٢٠٢٦ لیژنا ناوچا ئاشتی  یا سەر ب لقێ (١٧) یا پارتی دیموکراتی کوردستان ڤە، کۆمبوونەکا رێکخراوەیی ب ئام...
31/08/2026

رێکەفتی ئەڤرۆ ٣١-٨-٢٠٢٦ لیژنا ناوچا ئاشتی یا سەر ب لقێ (١٧) یا پارتی دیموکراتی کوردستان ڤە، کۆمبوونەکا رێکخراوەیی ب ئامادەبوونا بەرپرسێ لیژنێ و کارگێرێ بەشێ رێکخستنێ ئەنجامدا. د کۆمبوونێ دا، چەند مژارێن رێکخراوەیی و چۆنەتییا نویکرن و رێکخستنا بنکەیا زانیارییان (داتا بێس) هاتنە گۆتۆبێژکرن، ئەڤە ژ بۆ پێشئێخستنا کارێ رێکخراوەیی، بلندکرنا ئاستێ دروستییا زانیارییان و باشتر رێڤەبرنا وان.

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی بەستنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان‏...
30/08/2026

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی
کوردستان بە بۆنەی بەستنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان

‏بەڕێزان/ نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان

‏بە بۆنەی بەستن و سەرکەوتنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بەرپرسی بەش و لیژنە و لقەکانی سەندیکا و سەرجەم ئەندازیارانی کوردستان دەکەین.
هاوکات سوپاس و دەستخۆشیمان ئاراستەی نەقیب و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا و بەش و لقەکانی پێشووی سەندیکا دەکەین، کە لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا وێڕای ئاستەنگ و بەربەستەکان دڵسۆزانە ئەرکەکانی سەرشانیان ڕاپەڕاندووە و لە خزمەتی ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگاکەمان درێغیان نەکرد.

ئومێدەوارین بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرە لەئاست گۆڕانکارییەکانی قۆناغەکە و پیشەی گرنگی ئەندازیاری و، بەرنامە و پلانی داهاتووتان وەڵامدەرەوەی خواستی ئەندازیارانی ئازیزی کوردستان بن.

‏دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و جەخت لەسەر پاڵپشتی بەردەواممان بۆ سەندیکای ئەندازیاران دەکەینەوە، هەر سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
‏٣٠ی ئابی ٢٠٢٦...

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکاتڕۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ...
29/08/2026

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

ڕۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز کریستیەن ئۆلف کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا ئاماژەی بە پێگە و بایەخی تایبەتی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دا و جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ بوونی هەماهەنگیی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

هەر لەو دیدارەدا باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و مەترسیەکانی تیرۆر و بارودۆخی عێراق لە قۆناغی داهاتوو.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

کوردی / عربيپەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبە بۆ...
24/08/2026

کوردی / عربي

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.

لە خودای مەزن داواکارم لەو بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی ڕەحمەت و بەرەکەتی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و هەموو مرۆڤایەتی بکاتەوە. هیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە ئاشتی و ئارامی و خێر و خۆشی و دادپەروەری بۆ ناوچەکەمان و هەموو جیهان بەدی بهێنێت.

والسلام علیکم و رحمةالله وبركاته

مسعود بارزانی

11ی رەبیعولئەولی 1448ی کۆچی
24ی ئابی 2026
……………………………………

رسالة الرئيس بارزاني بمناسبة حلول ذكرى المولد النبوي الشريف

بسم الله الرحمن الرحيم

بمناسبة حلول ذكرى المولد النبوي الشريف لنبينا الأكرم سيدنا محمد (صلى الله عليه وسلم)، أتقدم بأحر التهاني والتبريكات إلى المسلمين كافة في كوردستان والعراق والعالم أجمع.

أسأل المولى القدير، في هذه المناسبة المباركة، أن يفتح أبواب رحمته وبركاته على شعب كوردستان والعراق وسائر البشرية، وآمل أن تحمل هذه الذكرى العطرة السلام والأمن والخير والسعادة والعدالة لمنطقتنا وللعالم بأسره.

والسلام عليكم ورحمة الله وبركاته

مسعود بارزاني

11 ربيع الأول 1448 هـ
24 آب 2026 م

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا دەكاتڕۆژی شەممە 22ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارز...
22/08/2026

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا دەكات

ڕۆژی شەممە 22ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕادو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی كرد بە بۆنەی وەرگرتنی نیشانی باڵای قەداسەتی پاپای ڤاتیكان و، ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە پاراستنی مافی پێكهاتەكان و قووڵكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و تەبایی لەنێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان و عێراق بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی قەداسەتی پاپای ڤاتیكانی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئێمە سەربەرزین بەوەی كە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێكەوەژیان و تەبایی نێوان ئایین و نەتەوە جیاكان بۆمان ماوەتەوە و ئەو دڵنیاییشی دا كە ئەو فەرهەنگە پارێزراو دەبێت و قووڵتر دەكرێتەوە. هەروەها دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوونەكانی بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا كرد لە ماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

مەترسی و دەرفەتەكانی بەردەم عێراق و ناوچەكە لە قۆناغی داهاتوو و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

Address

Baghdad
10001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ليژنا ناوچا ئاشتي posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share