20/06/2025
خولی بنەڕەتی بۆ کارمەندانی پۆلیس کۆتایی هات
لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەشق و شیاندن خولێکی بنەڕەتی بۆ کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆتایی هات.
لەم خولەدا 108 کارمەندی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانی پۆلیس بەشداربوون، کە 6 هەفتەی خایاند. مەشقی جەستەیی، مەشقی سەربازی، هونەری بەرگری، وانەکانی چەک، هەروەها وانە یاساییەکان بەشێک بوون لەبەرنامەی خولەکەیان.
سەرجەم خوێندکاران پاش تەواوکردنی بەرنامەکانی خولەکە بڕوانامەیان بۆ ڕێکخراو گەڕانەوە بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیان.
شایانی وتنە ساڵانە چەن خولێکی بنەڕەتی بۆ ئەو کارمەندانەی پۆلیس دەکرێتەوە کە بەشداری خولیان نەکردووە.