Sulaymaniyah Dams بەنداوەکانی سلێمانی

Sulaymaniyah Dams بەنداوەکانی سلێمانی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Sulaymaniyah Dams بەنداوەکانی سلێمانی, Government Building, G9W3+HXG, Sulaymaniyah, Sulaymaniyah Governorate, As Sulaymaniyah.

28/03/2026

دیمەنی ئەمڕۆی پڕبون و سەرڕێژکردنی بەنداوی هەڕاوە لە سنوری گەرمیان..
بۆ بینینی دیمەنی زیاتر تەماشای کۆمێنتەکان بکەن و لەخزمەتتام

25/03/2026

دیمەنی یەکێکی دیکە لە پرۆژە جوانەکانی سنوری گەرمیان و کوردستانی ئازیزمان،بەنداوی هەشەزینی کە لە قوڵایی گەرمیاندایەو سوپاس بۆخوا سەرڕێژی کردوە و بەردەوامە لە سەرڕێکردن..تەماشای کۆمێنت بکەن تاوەکو چەند وێنەتەکی ناوازەی بەنداوەکە و سەمفۆنیای ئاو ببینن..

خودایە هەمیشە کوردستانمان ئاوەدان و پارێزراوبێ🤲🏻

بەسەرکردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان و بەنداوی دێوانە لە سنوری قەزای دەربەندیخان ئەمڕۆ دوشەمە ٢٠٢٦/٣/٢٣ ئەندازیار(ئاوات ئەن...
23/03/2026

بەسەرکردنەوەی بەنداوی دەربەندیخان و بەنداوی دێوانە لە سنوری قەزای دەربەندیخان

ئەمڕۆ دوشەمە ٢٠٢٦/٣/٢٣ ئەندازیار(ئاوات ئەنوەر)بەرێوەبەری فەرمانگەی وەگەڕخستن و چاککردنەوەی بەنداوەکان لە سلێمانی
لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو (کاک ڕەحمان خانی)لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەیاوەری دکتۆر کاوە زێدان مامۆستای زانکۆو شارەزای بەنداوەکان، سەردانی بەنداوی دەربەندیخان ی کردو لەگەڵ بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەندازیار (سامان اسماعیل) لەسەر دۆخی بەنداوەکە و پلانی زانستیانەی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو و هاوسەنگی کۆنترۆڵی لافاو هەروەها ئامادەسازی بۆ شەپۆلەکانی داهاتوی باران و وەرزی خەزن و بە قۆناغ پڕکردن و گەرەنتی سەلامەتی بەنداوەکە و پاراستنی دانیشتوان لە لافاو ، گفتوگۆیان کرد و بڕیاری پێویستیان دا ، هەمان رۆژ سەردانی بەنداوی دێوانەیان کرد و بەشەکانی بەنداوەکەیان بەسەرکردەوە ، بەتایبەت سەررێژەکەی کە بەو دواییانە چاککرایەوەو شەپۆلەکانی لافاوی تێپەڕاند .

هەروەها سەردانی وێستگەی کارۆئاوی دەربەندیخانیان کرد و لەگەڵ کاوە ئەحمەد بەڕێوەبەری وێستگەکە کۆبویەوەو دوای پیرۆبایی دەستبەکاربونی وەکو بەڕێوەبەر ، لەسەر سەلامەتی کارپێکردنی یەکەکانی کارۆئاوی و هەماهەنگی زیاتر و ئامادەسازی بۆ وەگەڕخستنی یەکەی سێیەم بۆ بەرهەمهێنانی کارەبای زیاتر ، گفتوگۆیان کرد ، بەتایبەت ئێستا دو یەکە لەکاردایە و ئاوی پێویست لە بەردەستە بۆ کارپێکردنی یەکەی سێیەم ...

بۆ بینینی چەند ڤیدیۆیەکی ئەو شاکارە ئەندازیارییە وەرنە کۆمێنت..

بەردەوامین لە کاری کۆنکریت و گراوتین بەنداوی چەقچەق ( ٢١ / ٢ / ٢٠٢٦ )
21/02/2026

بەردەوامین لە کاری کۆنکریت و گراوتین
بەنداوی چەقچەق ( ٢١ / ٢ / ٢٠٢٦ )

13/02/2026

کام بەنداو لە سنوری سلێمانی کاری تێدا دەکرێت؟
ئەندازیار ( ئاوات انور ) بەڕیوەبەری فەرمانگەی بەنداوەکانی سلێمانی وەڵام دەداتەوە
https://www.facebook.com/share/r/1C2Do2Z19n/?mibextid=wwXIfr

31/01/2026

سەرڕێژبوونی بەنداوی هەڕاوە

31/01/2026

سەرڕێژبوونی بەنداوی هەشەزینی

بەنداوی چەقچەقبەردەوامین لە کارکردن
31/01/2026

بەنداوی چەقچەق
بەردەوامین لە کارکردن

30/01/2026

تەنها ٤٠ سم ماوە بۆ سەرڕێژبوونی بەنداوی قادرکەرەم

30/01/2026

سەرڕێژبوونی بەنداوی چەمی سمۆر

Address

G9W3+HXG, Sulaymaniyah, Sulaymaniyah Governorate
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sulaymaniyah Dams بەنداوەکانی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share