بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی پەیجی فەرمی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی

دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی



بریتییە لە ماڵپەڕێکی فەرمی ئەلیکترۆنی کوردی تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی کە تیایدا بە تێکست بڕیار و ووتار و شیکاری هاتووچۆیی و فۆتۆ و ڤیدیۆ ڕووماڵی هەواڵ و زانیاری و ڕووداو و ئاگاداری و یاسا و ڕێنماییەکان و بڵاونامە وفەرمانەکانی دەرچوو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ/ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق لە چوار

چێوەی کاری رۆژنامەنووسی هەمەجۆردا.

هو موقع رسمي ألكتروني يصدر باللغة الكوردية خاص بمديرية مرور محافظة السليمانية و يتضمن نصوص و صور و لقطات مصورة تغطي الأخبار و المعلومات والقرارات والمقالات والتحليلات للحوادث والأخبار والقوانين والأنظمة المرورية.
وما يصدر كذلك من المديرية العامة للمرور و وزارة الداخلية لأقليم كوردستان العراق باطار صحافي متنوع. It is an official Kurdish website dedicated to the Traffic Directorate of Sulaimaniyah province and includes texts photographs and video footage, covering news, information, decisions, articles and analysis of accidents, news, laws and traffic regulations. What is also issued by the General Traffic Directorate and the Ministry of Interior of the Kurdistan region of Iraq in various journal covering.

دەربارەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، یه‌كێكه‌ له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی ناوخۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌...


مێژووی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی سیه‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو.
به‌شێوه‌ی تایبه‌ت له‌ سه‌رده‌می (متصرف) كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا لیوای سلێمانی بوو به‌ناوی (مجید یعقوبی) ئه‌ویش له‌ ساڵه‌كانی نێوان (1934-1939) وه‌ هه‌ستا به‌ دروست كردن و پێك هێنانی به‌شێكی تایبه‌ت بۆ ڕاپه‌راندنی جوڵه‌ و ڕێكخستنی ڕێگاوبان، دواتر ئه‌م به‌شه‌ وه‌كو به‌شێكی تایبه‌ت سه‌یر ده‌كرا، وه‌ پاشان ئه‌م به‌شه‌ خرایه‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی.


له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی رائید (صبری عبدالله كری) بوو به‌پێی تێپه‌ڕبوونی كات و گه‌شه‌ سه‌ندنی ئه‌م به‌شه‌ ناوی گۆڕرا بۆ به‌شی گواستنه‌وه‌. یاخود به‌شی گواستنه‌وه‌ی هاتوچۆ. له‌ ساڵی (1944) یه‌كه‌م كه‌س كه‌ دیاری كرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م به‌شه‌ ئه‌ویش (علی عباس احمد) بوو كه‌ به‌ پله‌ی مفه‌وه‌زی له‌و به‌شه‌دا دانرا بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كان.
یه‌كه‌م پۆلیس كه‌ له‌م به‌شه‌دا دامه‌زرا (تۆفیق محمد مه‌لا ده‌نگ گه‌وره‌) بوو له‌گه‌ڵا چه‌ند كارمه‌ندێكی تر به‌ ناوه‌كانی (ابراهیم عبدالله، حسن ساقی، تۆفیق حسن فره‌ج، ئه‌مین صاڵح نه‌ریمان، محمود العراقی.....هتد) له‌و كاته‌دا ده‌ست كرا به‌ چاك كردنی شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانی، یه‌كه‌م فولكه‌ كه‌ له‌ سلێمانی دروست كرا له‌به‌رده‌م شاره‌وانی سلێمانی بوو ئه‌ویش به‌رده‌ركی سه‌را بوو كه‌ تا ئێستاش ماوه‌.


له‌و سه‌رده‌مه‌دا بنه‌ماڵه‌ی حه‌فیده‌كان كه‌ ناوداری شاری سلێمانی بوون یه‌كه‌م ئوتومبێلیان هێنایه‌ شاری سلێمانی ئه‌ویش ئوتومبێلی (جیب) بوو هه‌ربۆیه‌ یه‌كه‌م شه‌قامیش كه‌ له‌ شاری سلێمانی ناونرا شه‌قامی كاك احمدی شێخ ئه‌ویش یه‌كێك بوو له‌ بنه‌ماڵه‌ی شێخانی حه‌فید.


به‌شی گواستنه‌وه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بوو له‌ ساڵی (1974) ئه‌م به‌شه‌ جیاكرایه‌وه‌ له‌ پۆلیسی سلێمانی كرا به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی سه‌ربه‌خۆ. به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی.
له‌گه‌ڵ دروست بوونی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه‌ تاكو ئێستا (30) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆ كه‌ له‌كاتی ئێستادا له‌ چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێتی و به‌شێك پێكهاتووه‌ وه‌كو به‌شه‌كانی (هونه‌ری، ئامێرسازی، مۆڵه‌ت، ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ، ژمێریاری، ناوشار، ده‌ره‌وه‌ی شار، ڕاگه‌یاندن، ئامار ، یاسا، IT،به‌دواداچوونی كاروباری نوسینگه‌كانی شۆفێری، و به‌ڕێوه‌بردن و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌شێكی تر.

ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە وەک بەڕێزتان ئاگادارن سبەینێ پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و...
03/06/2026

ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە

وەک بەڕێزتان ئاگادارن سبەینێ پشووی فەرمییە لەسەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەربۆیە سەرجەم ئەو هاوڵاتییە بەڕێزانە ئاگادار ئەکەین کە کۆدی نۆرەگرتنیان وەرگرتووە بۆ سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت بۆ سبەینێ رۆژی پێنجشەممە ٤/٦/۲٠۲٦ دەتوانن رۆژی یەکشەممە ۷/٦/۲٠۲٦ سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بەهەمان کۆد بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان.

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێتبڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق،...
03/06/2026

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت
بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی.

03/06/2026

ئەوەی نەتزانیوە دەربارەی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لێرەوە بیزانە

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم شۆفێرە بەڕێزەکان 1.  لە ڕێکەوتی 7/6/2026 ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر ...
02/06/2026

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم شۆفێرە بەڕێزەکان
1. لە ڕێکەوتی 7/6/2026 ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 10 ی سەرلەبەیانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) لەسەر ڕێگای (کەلار – کفری) و بەپێچەوانەوە دەکەونە کار و سەرپێچی خێرایی بەشێوەیەکی فەرمی تۆمار دەکەن.
2. ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 7/6/2026 کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی ئەو کامێرایانەی کە پێشتر لە ڕێگای دەرەوەی شار بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) کاریان دەکرد بەشێکیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی ( یەک خاڵ – One Point) بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
• کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگاکانی تاسڵوجە – دوکان وە بە پێچەوانەوە، هەروەها کامێرای یەکەم و کۆتایی تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە پێچەوانەوە، بەهەمان شێوە کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای هوانە – وارماوە وە بەپێچەوانەوە، کامێرای یەکەم و کۆتایی ڕێگای عەربەت - پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن وە بە پێچەوانەوە و کامێرای یەکەم و کۆتایی کەلار – کفری وە بە پێچەوانەوە.
• کامێرای ڕێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ (ناو تەکیە)
• کامێرای ناو قەزای چەمچەماڵ بەهەردوو ئاڕاستەکە.
• کامێرای عەربەت – هەڵەبجەی شەهید (بەردەم گوندی گرێزە)
• کامێرای ناو عەربەت بە هەردوو ئاڕاستەکە.

‏‎تێبینی:
‏‎لە ئێستادا ڕێگای تاسڵوجە ـ دووکان هەروەها تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ هێماکانی دیاریکردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورەو بچووک دانراوەو کاریان پێ دەکرێت.

پابەندبوونتان بە خێراییە دیاریکراوەکان و دوورکەوتنەوەتان لە سەرپێچی و سەرکێشی دەتانپارێزێت لە لێپرسینەوەی یاسایی و دەرهاویشتەی ڕووداو و کارەساتەکانی هاتووچۆ.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.

01/06/2026

شۆفێری هونەرە - سەلیقەیە - ڕەوشتە

هاتووچۆی سلێمانی دەستی بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گرت و لێپرسینەوەی یاسایی بەرامبەر شۆفێرەکەی کرا.
سوپاسی هاونیشتیمانیان دەکەین بۆ پەرۆشی و هەماهەنگییان لە بنەبڕکردنی سەرپێچی و دیاردە دزێوەکان.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی

01/06/2026

ئەوانەی هەمیشە سەرپێچی دەکەن بە دڵنیاییەوە ڕۆژێک چارەنووسێکی هاوشێوە چاوەڕێیان دەکات، باش بیر بکەرەوە دواتر پەشیمانی دادی کەس نادات.

ڤیدیۆکە لە سۆشیال میدیا وەرگیراوە.

31/05/2026
ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌پارێزگایه‌كه‌وه‌ بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌•  مقه‌ده‌م (ئه‌حمه‌د جه‌لال) لێپرسراو...
31/05/2026

ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی تابلۆی ئۆتۆمبێل له‌پارێزگایه‌كه‌وه‌ بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌

• مقه‌ده‌م (ئه‌حمه‌د جه‌لال) لێپرسراوی هۆبه‌ی تۆماری یه‌كه‌مجاری ئۆتۆمبێل له‌هاتوچۆی سلێمانی له‌به‌رنامه‌ی (ڕۆژانه‌ی ترافیك)ی ڕادیۆی هاتوچۆدا به‌وردی باسی له‌ڕێكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ له‌پارێزگایه‌كه‌وه‌ بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌ كرد ‌و ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تابلۆیه‌كی ئۆتۆمبێل له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بگوازیته‌وه‌ بۆ سلێمانی به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:

• سه‌ره‌تا له‌پارێزگای سلێمانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌كه‌یت، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی دەکەیت بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی هەزەو بەڕاد پاشان له‌ڕێگه‌ی ئیمێڵەوە ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ ده‌نێردرێته‌ پارێزگای هه‌ولێر‌و كۆپییه‌كی ده‌درێته‌ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه‌، دواتر خاوه‌نه‌كه‌ی سه‌ردانی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات‌و نوسراو(عه‌ریزه‌)یه‌ك ده‌نوسێت بۆ گواستنه‌وه‌ی تابلۆ، پاشان پاكتاوی سزای سه‌رپێچی ‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن(حیجز)ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كات، دواتر نوسراوێك ئاڕاسته‌ی به‌شی (ئه‌وه‌لیات) ده‌كرێت ‌و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته‌دا مامه‌ڵه‌كه‌ی ده‌گاته‌وه‌ هاتوچۆی سلێمانی.

• له‌دوای دوو هه‌فته‌ ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 07703682233 په‌یوه‌ندی بكه‌یت‌و دڵنیا بیته‌وه‌ له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كت، پاشان سه‌ردانی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌یت.

• دوای سه‌ردانكردنی هاتوچۆی سلێمانی خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ خۆی یان بریكاره‌كه‌ی ده‌چێته‌ لای عه‌ریزه‌ نوسه‌كان نوسراوێكی تۆماری یه‌كه‌مجار ده‌نوسێت‌و دواتر پاكتاوی سزای دارایی ‌و حیجزی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هه‌بوو پاشان تابلۆی پێده‌درێت، ئه‌گه‌ر ساڵانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نوێ‌ بێت ته‌نها ڕسوماتی تابلۆ ده‌دات كه‌ (75) هه‌زاره‌‌و دوای وردبین تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ ده‌به‌سترێت.

• ئۆتۆمبێله‌ (تاكسی‌و كشتوكاڵی) ‌و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی (كێشه‌ی یاسایی، یاخود قاسرین، یان قیستیان له‌سه‌ره‌) مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی تابلۆیان بۆ ناكرێت.

• تابلۆی نایاب له‌نێوان پارێزگاكان گواستنه‌وه‌ی بۆ ناكرێت، به‌ڵكو ئۆتۆمبێله‌كه‌ كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ ژماره‌یه‌كی نوێی له‌و پارێزگایه‌ پێده‌درێت كه‌ ده‌یه‌وێت.

• هیچ جۆره‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی تابلۆ‌و خاوه‌ندارێتی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و پارێزگاكانی عێراقدا ناكرێت.

30/05/2026

شۆفێری به‌ڕێز:
به‌هۆی ته‌واوبوونی وه‌رزی خوێندن‌و ڕۆژانی جه‌ژنه‌وه‌ له‌ناو گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر منداڵ هه‌ن، تكایه‌ به‌وریایی زیاتره‌وه‌ شۆفێری بكه‌.

29/05/2026

ئەو دیمەنەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە ، شۆفێرێک لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک محمود رەفتارێکی نەشیاو و مەترسیداری ئەنجام دەدا ، لەلایەن ھاتوچۆی سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبیلەکەی گیرا و خۆیشی بەپێی یاسای ھاتوچۆ لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت ، سوپاسی ئەو ھاونشتیمانی و دامودەزگایانەی راگەیاندن دەکەین کە پەرۆشانە ھاوکارمانن لە چەسپاندن و جێ بەجێ کردنی یاسادا .

Address

کوردستان/سلێمانی/تاسلوجە بەرامبەر پێشانگەی نێو دەوڵەتی
As Sulaymaniyah
HTTPS://MAPS.APP.GOO.GL/NTFSQX4TRHQQEGS4A

Opening Hours

Monday 08:30 - 01:45
Tuesday 08:30 - 01:45
Wednesday 08:30 - 01:45
Thursday 08:30 - 00:45
Sunday 08:30 - 01:45

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی:

Share