17/08/2026
بەشی ڕۆشنبیری و گەشەپێدانی هاوپەیمانیی نیشتمانی ٢٥خەرمانان ٢٧٢٦ بەرامبەر ١٦ئاب ٢٠٢٦ لە ادارەی سەربەخۆی گەرمیان / کتێبخانەی گشتی ئێوارە چالاکیەکی ڕۆشنبیری بەڕێوەبرد بۆ بڵاوکردنەوەی کتێبی پەروەردە چیە ؟
شیاوی باسە بەسوپاسێکی زۆرەوە ئەرکی بەڕێوەبردن و ئامادەکاری بۆچالاکیەکە لەلایەن گروپی نەوای گەرمیان بەڕێوچوو .
بەڕێز سەرۆکی هاوپەیمانی ( دڵشاد بابان ) بەیاوەری هەریەک لەبەڕێزان ( نجم الدین طاهر / بەرپرسی پەیوەندیەکان ، بەختیار غریب / بەرپرسی ڕاگەیاندن ، ڕێباز محمد / بەرپرسی ڕۆشنبیری و گەشەپێدان ) ئامادەبوون .
سەرۆکی هاوپەیمانی بەووتەیەکی کورت تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم جۆرەچالاکییانە و ئامادەیی تەواوی هاوپەیمانی نیشان دا بۆ هەماهەنگی و هاوکاری هەرجۆرە چالاکیەک کەخزمەت بە گەل ونیشتمان بکات و داشکانی ٥٠٪ کتێبەکەی لەئەستۆ گرت ، سوپاسی تایبەتی نوسەری کتێبەکە و گروپی نەوای گەرمیان و مامۆستاجەمال و تەواوی ئامادەبوانی کرد.
کتێبی پەروەردە چیە ..؟ لەنوسینی مامۆستای ڕاهێنەر بەڕێز ڕێباز محمد ئامادە کراوە و گەلێک تەوەری گرنگی پەروەردەیی لەخۆ دەگرێت .
لەمیانی چالاکیەکەدا ڕێزدار مامۆستای ڕاهێنەر مامۆستا جمال خوێندنەوەیەکی ووردی بۆ کتێبەکەکرد تیشکی خستە سەر وێنەیکی گشتی ناوەڕۆکی کتێبەکە .
شیاوی باسە ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبران و نوسەران و مامۆستایان و گەنجان ئامادەی چالاکیەکەبوون و بەسەرنج و پرسیارەکانیان دەوڵەمەنتریان کرد .