KPSA "کۆمەڵەی زانستەسیاسیەکان"

KPSA 
"کۆمەڵەی زانستەسیاسیەکان" دەرچوانی زانستە سیاسیەکان و دبلۆماسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان.
بەکالۆریۆس - ماستەر - دکتۆرا.

بەردەوامین لەئەرک و هەوڵەکان.
07/07/2024

بەردەوامین لەئەرک و هەوڵەکان.

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان   بە ناوی ( یەکتا پەرستانى دەرزى)لێکۆڵی...
24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی ( یەکتا پەرستانى دەرزى)

لێکۆڵینەوەیەکى مێژوویى ئایینیى سیاسییە دەربارەى یەکتاپەرستانى دەرزى، ئەم بابەتە بەسەر سێ تەوەردا دابەش دەبێت. تەوەرى یەکەم، باس لە زاراوەى دەرزى و مێژووى دەرکەوتن و ڕاستى ناوەکەیان و ئاستى پەیوەندییان بە گەلى کوردەوە دەکات. تەوەرى دووەم، ئاماژە بە بیروباوەڕە فەلسەفییەکانیان و ئەرکە ئایینى و چینەکانى کۆمەڵگە و هەڵسەنگاندنى یەکتاپەرستانى دەرزى لە ڕوانگەى ئیسلامەوە دەکات. تەوەرى سێیەمیش، باس لە ڕۆڵى سیاسى و کاریگەریى ئەمان لە جەنگى ناوخۆى لوبنان و ناوچەکە دەکات.

https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20231013151621525977

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان   بە ناوی (نالى-دانتێ؛ وێکچوونێکى فرەڕە...
24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی (نالى-دانتێ؛ وێکچوونێکى فرەڕەهەند)

ئەمە بابەتێکى ئەدەبى بەراوردکارییە، کە باس لە لێکچوونى نەهامەتى ژیان و خۆشەویستى و شاکارە ئەدەبییەکانى دوو کەڵە شاعیرى مەزنى گەلى کورد و گەلى ئیتالى دەکات، کە چەسپێنەرى شێوەزمانى ناوخۆى کوردى سۆرانى و ئیتالى لۆکاڵى بوون لە پەیڤینى هۆنراوەکانیاندا. بێگومان، هیچ کام لەم دوو هۆنەرە ئاگادارى یەکتر نەبوون و تەنانەت هاوسەردەمى یەکتریش نەبوون. بەڵام شێوازى بیرکردنەوە و هەڵوێستى نیشتمانییان و داکۆکیکردنیان لە شێوەزمانى ڕەشۆکى نێوخۆ و بەرەنگاربوونەوەى تەقلید و ژیانکردن و خۆشەویستییان، کۆلکەى هاوبەش و بەیەکگەیەنەرى هەردووکیانن کە من خستوومنەتە بەر دیدەى خوێنەران.

https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20231013151628525981

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان   بە ناوی (دەرزى، فەلسەفەیە یان بیروباو...
24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی (دەرزى، فەلسەفەیە یان بیروباوەڕ؟ )

ئەم پەرتووکە باس لە بیروباوەڕى یەکتاپەرستانى دەرزى دەکات کە بە هەڵە بە (دورزى) ناودەبرێن و لە وڵاتانى لوبنان و سووریا و ئوردون و فەلەستین و هەندەران نیشتەجێن. ئەوەى گرنگە لێرەدا باس بکرێ ئەوەیە کە ئایا بیروباوەڕەکەیان بە تەواوى ئایینییە، یان بەهۆى کاریگەربوونیان بە فەلسەفەى یۆنانى و هندى و فارسى و فەلسەفە دێرینەکان، باوەڕى ئایینى و فەلسەفەیان تێکەڵ بە یەک کردووە؟ وەلێ سەربارى ئەوەى کە خۆیان بە موسڵمان دادەنێن، ئایا ئایینى ئیسلام چۆن دەڕوانێتە ئەم گرووپە یەکتاپەرستە؟

https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20231013151622525978

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان   بە ناوی (ئەگەرى ڕاگەیاندنى دەوڵەتى کو...
24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی (ئەگەرى ڕاگەیاندنى دەوڵەتى کوردى و مەترسییەکانى )
ئەم بابەتە باس لە ئەگەرى ڕاگەیاندنى دەوڵەتى کوردى و ئەو مەترسییانەى وەک دەرەنجامێکى چاوەڕوانکراو ڕووبەڕووى دەسەڵات و کۆمەڵگەى کوردى دەبێتەوە دەکات. هەڵبەت لە ڕووى یاسایى و سیاسى و ئەکادیمى بابەتەکە خراوەتە ڕوو، سەربارى ئەوەى ئایا ئەگەر هەرێمى کوردستان نەوت ڕەوانەى بازاڕەکانى دەرەوە بکات بەربەستەکان چین، لە کاتێکدا خاکى هەرێم خاکێکى داخراوى دوورە دەستە لە دەریاوە.
https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20231013151624525979

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان   بە ناوی (  ڕۆشنبیر دەسەڵات ژینگە)ڕۆشن...
24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی ( ڕۆشنبیر دەسەڵات ژینگە)

ڕۆشنبیر دەسەڵات ژینگە
ئەم بابەتە بە گشتى دەبێتە دوو تەوەر، یەکەمیان باس لە پێناسەى ڕۆشنبیرى و ماهییەتى ڕۆشنبیر دەکات لە کۆمەڵگەیەکدا کە دەسەڵاتخوازى و گەندەڵى و نەبوونى ئازادى تیادا بەربڵاوبێ و کەسى ڕۆشنبیر خۆڕاگر و خۆدۆڕێن نەبێت و داکۆکى لە دەنگى ئازادى مرۆڤەکان بکات. تەوەرى دووەم، باس لە ڕۆشنبیرانى کورد دەکات لە سایەى دەسەڵاتى کوردیدا، وێڕاى هەڵاوێردى ڕۆشنبیرى زرنگ و ڕۆشنبیرى حزبى.

https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20180416162039103749

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان   بە ناوی ( بەرهەمهێنانی ڕووخێنەری بیرو...
24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی ( بەرهەمهێنانی ڕووخێنەری بیروباوەڕ (ویست) )

کوورتەى ئەم بابەتە، پێناسەى ئایین و سیاسەت و فەلسەفە لەخۆدەگرێ، سەربارى کاریگەرى ئەرێنى ڕەخنە و نەرێنى موقەددەسکردن. ئەمە باس لە هەوڵى مرۆڤەکان بۆ گۆڕانکارییەکان دەکات. گەر دەسەڵات داکۆکى بەرژەوەندى خۆى و بیرۆکەى موقەددەسەکان و هێشتنەوەى بارودۆخى باوى کۆمەڵگە بکات، ئەوا ڕەخنەگرتن لە ستەم و دەسەڵاتى کۆنەپارێز و باوەڕى کۆن، گەورەترین شۆڕشە و هاندەرى گۆڕان و ڕووخانى ڕژێمەکانە. هەر بۆیە ئیرادە پێویستە بۆ بەرهەمهێنانى ڕووخێنەرى بیروباوەڕەسواوەکان، بۆ ئەوەى بتوانرێ لەسەر داروپەردووى باوەڕە کۆنەکانى کۆمەڵگەى تەقلیدى، کۆمەڵگەى پێشکەوتووى زیندوو بوونیادبنرێتەوە.
https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20220729002557425185

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان   بە ناوی ( کەلتوور؛ پرۆژەیەکى کوردیى خ...
24/06/2024

بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی ( کەلتوور؛ پرۆژەیەکى کوردیى خەیاڵئامێز)

پێدەچێت کەلتوور هیچى لە چەمکى ناسیۆنالیزم کەمتر نەبێت لە ناساندنى شوناسى نەتەوەییدا. گەلى کورد لەبەر ئەوەى تا ئێستا بە دەوڵەتى نەتەوەیى و پڕۆژەى ناسیۆنالیزمى ڕاستەقینە بۆ بەئەنجام گەیاندنى ئەو پرسە نەگەیشتووە، کەلتوور گرنگترین کارەکتەرە بۆ پارێزگاریکردن لە خاک و زمان و شوناس و مێژوو و ئایین و داهاتووى. کەواتە کەلتوور پارێزەرى بوونى تاکى کوردە، هەر کەلتوورە کە وەک پڕۆژەیەکى نەتەوەخوازى ڕۆڵ لە بووژاندنەوەى هەستى نەتەوایەتیمان دەگێڕێ. گەر لە ئێستادا باسکردن لە دەوڵەتى کوردى و چنینەوەى بەرهەمى ساڵانى شۆڕش و کوردەوارى و پڕۆژەى نەتەوەیى ئەستەمبێ، ئەوا خەیاڵکردنى ژیانێکى سەرفراز و ئاییندەیەکى گەش و شوناسێکى نەتەوەیى وەک پڕۆژە، پێناچێت ئەستەم بێ.
https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?lng=1&book=20231013151626525980

15/06/2024

چەژنتان پیرۆز بـێت
بەهیـوای ژیانێکی باشتر و دوور لەنەهامەتـی.
هەموو ساڵێک بەلەشساغی و دڵخۆشیەوە جەژن بەڕێبکەن.

نوێترین بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان   بە ناوی (چەمكی شۆڕش وكۆمەڵگەی...
07/06/2024

نوێترین بەرهەمى بةريز( ئازاد توفيق خةيات)ئةندامى دة ستةى بالاى كومةلةى زانستة سياسية كان بە ناوی (چەمكی شۆڕش وكۆمەڵگەی كوردەواری) بە چاپ گەیشت.
لينكى داونلودكردن :https://www.kurdipedia.org/default.aspx?lng=1...

Address

گەرەکی مامۆستایان/بەرامبەر یەکێتی مامۆستایان
As Sulaymaniyah
46001

Telephone

+9647722061321

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KPSA "کۆمەڵەی زانستەسیاسیەکان" posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share