17/10/2024
گەنج سامانێکی گەورەی گەلەکەمانە گەڵان بە هەڵسەنگاندنی توانای خۆیان دەوڵەمەندی تەنیا حەرزو ئاو سامانی سروشتی حیساب ناکەن بەڵکو سامانی مرۆیی لە پێش هەمووسامانێکەوەیەدادەنێن
گەنج بە نرخ ترە لە زێڕ و نەوتو زیو
ئەگەر زەوی بە پیت و ئاوی زۆرشیت هەبیت
◦ گەر دەستی گەنجی شارەزو خاوەن ئەزموونت نبیت چی لی ئەکەی گەر هەموو وڵاتەکەت بیرە نەوت و زێر وزیو بیت گەر دەستی کاری شارەزات نةبیت چۆن ئیدارەی ئەدەی
◦ بەڵام گەنجی کورد تەنانەت ئەوانەی خویندنیشیان تەواو کردوە ناتوانن پاشە ڕۆژێکی ئیستاو داهاتوو دابین بکەن بە ئارەزووی خۆی کاری گونجاوی دەست ناکەویت ناتوانیت مەسرەفی پیداویستەکانی ژیانی بکا ئەگەر لە دائیرەکانیش دابمەزریت موچەکەی بەشی ئەوە ناکات خانویەک بکڕێت یان بەکریی بگریت کەلو پەلی ناو مال بکریت ژن بێنیت خیزان دروست بکات و ئوتۆمبیل بکریت سەیران و سەفەر بکات سەرباری ئەمانە شوینی کات بەسەر بردن و مۆزیک وگۆرانی نیە کاتەکانی تیدا بەسەر بەریت
◦ دەبینین لە بۆشایدابە خەمەوە ئەتلیتەوە
◦ چارەسەر کردنان لەوە دا دەبینیتەوە کە سەری خۆی هەڵ بگریت بۆ دەرەوەی وڵات
◦ زۆریکی لە کور و کچ کە نەیان توانیوە هاوسەر گیری بکەن دەگەریتەوە بۆ ئەوەی کە سامانی ئەم وڵاتە بە شیوەیەکی نادادی دابەش کراوە بێدادی لە دۆزینەوەی هەلی کار ودامەزراندن لە دامو دەزگا حکومیەکان نەبوونی ژێرخانی ئابورەیکی بەهیز کە دەرفەتی کار بۆ لاوان برەخسێنی
◦ ئەمە لە کاتیکدا لە هەلو مەرجی ئیستادانە لە بواری کاری حکومی نە لەبواری بازاری ئازادا هەلیکی لە بار بۆ گەنجان لە بەردەست دا نیە
◦ لە هەلو مەرجی ئیستا کێشەی گەنجان گرنگترین کێشەی کۆمەڵایەتیە چونکە زۆرترین ڕێژەی بێکار لە ناو گەنجاندا هەیە زۆرترین ژمارەی بی بەش لە خۆشیەکانی ژیان لەبەردەم لاوان دایە بۆیە دەبیت ئەم کێشەیە بە شێەوەیەکی بنەڕەت چارەسەر بکەین چونکە گەشە کردن و پێشکەوتنی ولاتەکەمان ئاسایشی کۆمەڵایەتی بەندە بەچارەسەر کردنی ئە کێشەیەوە کە کێشەی گەنجان ولآوانە بەندە لە لیستی گۆڕان بروامان وایە کە کوردستان هیندە دۆلەمەند وخاوەنی سامانی سروشتی ومادیەکە دەتوانییت ژیانی شایستە بۆ هاوڵاتیەکانی دابین بکات لە ناویشیان دا گەنجان لە بەر ئەوە من کار دەکەم لە ناو لیستی گۆڕان بۆ نە هیشتنی واستە حیزبایەتی لە ناو ببات هەلی یەکسان بۆ گەنجانی وڵات برەخسێنیت
◦ ئیمە لە بزوتنەوەی گۆڕان کار دەکەین بۆ دامەزراندنی بانکێکی حکومی بۆ پیدانی قەرز بەشێوەیەکی دور مەودا بۆ هەموو ئەو کەسانەی پڕۆژەیئابوری گەورەو بچوک پێشکەش دەکات
◦ کاردەکەین بۆ ئەوەی ژیر خانیکی ئابوری بەهیز دروست بکەین بۆ ئەوەی بتوانیت هەلی کاری یەکسان بۆخەلکی کوردستان دابین بکات
◦ ئیمە لە لیستیی گۆڕان دەمانەویت نیشتیمانیکمان هەبیت کە هەلی کار وشایستی تیدا بیت
◦