Abdulay Mala Nuri

Abdulay Mala Nuri Former member of Kurdistan parliament عەبدوڵاى مەلا نورى

26/08/2026

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر…
بە پێویستی دەزانین ڕایبگەیەنین: دوای نزیکەی ٢٤ ڕۆژ لە کاری بەردەوام و دوور لە چاوی کامێرا، و ئەنجامدانی زیاتر لە ٢٠ کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ و ئۆنلاین؛
وە لە ڕێگەی زنجیرەیەک سەردانەوە بۆ لای بەڕێزان: یەکگرتوی ئیسلامی، بزوتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی دادگەری، ڕەوتی هەڵوێست، حزبی شوعی کوردستان، زەحمەتکێشانی کوردستان، دامەزراوەی ماس، هەروەھا چەند گروپ و کەسایەتییەکی ناڕازی،
لە پێناو ئەوەی بتوانین جیاوازی و ناکۆکییەکان بخەینە لاوە و بە یەکدەستی بەرگری لە مافەکانی خەڵک بکەین؛
بۆ ئەمەش گرانی و بەردەوام بەرزبونەوەی نرخی (سوتەمەنی و بانزین)مان کردە دەستپێکی کارەکانمان.
سەرئەنجام، بۆ یەکەم جار توانرا نزیکەی ١٠ لایەن پێکەوە کێشە و هۆکارەکانی بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی و چارەسەرەکانی ئەم قەیرانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی لە هەولێری پایتەخت بخەینە ڕوو…
قەیرانەکان و پێداویستییەکانی کۆمەڵگە کاری زیاتری دەوێت، خواستی ئێمەش لەوە زیاترە، بەڵام پێمان وایە هەمووان لەوە تێدەگەن کە بەربەستەکان کەم نین!
با لەوەش دڵنیابین؛ هیچ ڕێگایەک نییە بۆ چارەسەری کێشەکان و بە پەرتەوازەیی هیچ ناکرێت.
تاکە ڕێگا پێکەوەبوون و گێڕانەوەی هیوا و متمانەیە بۆ گەلەکەمان.
بەردەوامی و سەرخستنی ئەم کاروانی پێکەوەبوونە، پێویستی بە جدیەتی زیاتری لایەنەکان هەیە لە ئاستی: سیاسی، مێدیایی و جەماوەریدا.

ژمارەیەک چالاکوانی سیاسی و مەدەنی
٢٦ی ٨ی ٢٠٢٦

کۆمەڵێک وێنەی سەردانەکان لە کۆمێنتە

چیرۆکەکانی سەرەی بەنزین...بۆ گریانن نەک پێکەنین!  برادەرێک بۆی گێڕامەوە، کە هاووڵاتییەکی ستەملێکراو، بەردەمی دوکانەکەی ن...
24/08/2026

چیرۆکەکانی سەرەی بەنزین...
بۆ گریانن نەک پێکەنین!
برادەرێک بۆی گێڕامەوە، کە هاووڵاتییەکی ستەملێکراو، بەردەمی دوکانەکەی نزیکە لە بەنزیخانەیەکەوە، جا ئەم ستەملێکراوە دەرفەتەکەی قۆستوەتە، هەموو جارێک بلۆکێک یان سەیارەکەی خۆی دادەنێت، دواتر شوێنەکە دەفرۆشێت بە شۆفێرێکی تر.
لە لایەکی ترەوە کەسێک بۆ ئەوەی هەندێک بەدبەختی سەرەگەرتن لەسەر خۆی کەم بکاتەوە، لەچکی ژنانی بەسەریدا دەبوو.
ئەو داهێنانەش کراوە، کە دە دوازدە شۆفێر سوچی ئۆتۆبێلەکەی خۆیان دەدەن بە یەک شۆفێر، ئیدی خۆیان دەڕۆنەوە بۆ ماڵەوە، ئەو یەک شۆفێرەش وردە وردە ئۆتۆمبێلی هاوڕێکانی دەباتە پێش. هەرکات نۆری وەرگرتنی بەنزین نزیک بویەوە نامەیەکیان بۆ دەنێرێت، ئەونیش بە کۆڵێک خۆشحاڵیەوە دێن بەنزین تێدەکەن.
باسی ئەوەش دەکرا، هەندێک شۆفێر نۆرە دەگرن، بەنزین وەردەگرن، دواتر لە شوێنێک تەنکیەکەیان خاڵی دەکەن و بە نرخیکی گران و بازرگانی دەیفرۆشنەوە.
ئەوەش هەبوو، کە لە هەندێک شوێن شەڕببوو لەسەر ئەوەی کە نۆرەبڕی دەکرێت، شۆفێرێک بە یەکێکی تری گوتبوو هەی بێ کەرمەت، شۆفێرەکەی تریش لەسەر ئەم قسە خەریکبو سکی کابرا بە چەقۆ هەڵدڕێ.
ئەوەشمان بینی، کە شۆفێرەکان کێشەیان لەسەر نۆرەگرتنی سەپێنراو نەبوو، بەڵکو کێشەی ئەوەیان هەبوو با یەک ڕیزبێت، نەک چوار ڕیز.
هەروەها کاتێک تەماشای نۆری بەردەمی بەنزینخانەکان دەکەی، دەبینی دار و بەرد و بلۆک و جلیکانە و تەنەکەی خۆڵ...هتد، (لە جیاتی مرۆڤ لە نۆرەدان)، ئاخر لای دەسەڵاتی ستەمکار مرۆڤی بێدەنگ کەمتەرە لە تەنەکەی خۆڵ.
ئەوەش دەبینیت رێزێک ئۆتۆمبێل شریت و حەبلی شین و سور و زەردیان بەیەکترەرو بەستووە، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلی تر نەچێتە نێوانیان.
خوێنەرانی بەڕێز، خۆشتان چیرۆک و وێنەی تراژیدی زیاترتان لایە...
دەی ئەمە بەرهەمی دەسەڵاتی مەلایی و جەلالییە، دەسەڵاتێک کار لەسەر دروستکردنی (تاکێکی کوردی) بێ کەرامەت و ترسنۆک و زەلیل دەکات، مرۆڤیک داهێنەرە لە خۆگونجاندن لەگەڵ بڕیار و بەرژەوەندیەکانی ستەمکار و دوژمندا.
تاکێکی کوردی، کە لە ئاستی ستەمکارەکانی سەرەوەدا کراوەتە پوش، کەچی لە ئاستی ستەملێکراوێكی تردا وەک شێر دەنەڕێنێ. واتە دەسەڵاتەکە بە جۆرێک دیزاینمان دەکات، هەریەک لە ئێمە لە ئاستی خەڵکی تری مەزڵومدا ستەمکارێکی بێڕەحمین.
لە پاڵ ئەوەشدا هیچ گومانم لەوە نییە زۆرینەی، ئەو دەوڵەمەند و مەسئولانە و منداڵەکانیشیان، کە لەم دۆخە سودمەندن، کاتێک بە لای نۆرەگرانی بەنزیندا تێدەپەڕن، وەک ئەو: سێرکانە دیبینن، کە ڕەهەندێکی گاڵتەجاڕی و پێکەناوی هەیە!
بەڕێزان، پێم مەڵێن ئەی چی بکەین و خۆشمان ئەم قسانە دەزانین، بەڵکو پرسیار لە خۆتان بکەن، ئایا چەند لە سەدی خەڵک ئامادەییە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەم ستەمکارانە؟! ئایا بۆ هەریەکە لای خۆمانەوە لە ناو چین و توێژەکانی خۆماندا نەبینە پێشەنگ و سەرکردەیەک، بۆ ڕێکخستن و هاندانای خەڵک بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئەم جەلادانە؟

20/08/2026

خودا بێلایەن نییە!!!

حیزب و سیخوڕەکانی دۆزەخ…کاتێک پرۆژەی یەکڕیزی، دەبێتە کابووسی گەندەڵکاران!   لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بە شێوەیەکی ڕێکخرا...
07/08/2026

حیزب و سیخوڕەکانی دۆزەخ…
کاتێک پرۆژەی یەکڕیزی، دەبێتە کابووسی گەندەڵکاران!
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، بە شێوەیەکی ڕێکخراو و فراوان، لە دەیان پەیجی ساختە و سێبەرەوە، کە بە پارەی دزراوی ئەم خەڵکە بەشەمەینەتە هەڵدەسوڕێنرێن، هەروەها هەندێکیش بە نەزانی، ئەو هەواڵە ساختەیە بڵاوکرایەوە، کە گوایە من و چەند هاوڕێیەکی دیکەم حیزبێکی نوێمان دروست کردووە!
بە داخەوە زۆرێک بەم هەواڵە فەیکە فریودران! بەڵام جێگەی پرسیارە؛ بۆچی لەم کاتەدا ئەم هەواڵە بڵاودەکرێتەوە؟

هەفتەی ڕابردوو، لە پەیامێکی کورتی ڤیدیۆییدا، داوای یەکڕیزی و کاری هاوبەشمان لە نێوان تەواوی هێز و گروپ و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆن و ناڕازییەکان کرد.
بە سوپاسەوە، کۆمەڵێک ژن و پیاوی مەرد و نیشتمانپەروەری هاوڕا، زۆر زوو خاوەندارییان لە پەیامەکە کرد. ڕاستەوخۆ پاش ئەوە، لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری کاری مەیدانیمان دا و کەوتینە جوڵە؛ بەدوای یەکدا لەگەڵ (یەکگرتوو، گۆڕان، کۆمەڵ، و هەڵوێست) کۆبووینەوە.

هاوکات لە ڕێگەی دیدار و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە قسەمان لەگەڵ کۆمەڵێک کەسایەتی و لایەنی تر کرد.
هەم دیس، بە سوپاسەوە بەدەنگەوەهاتنەکان تا ئەم ساتە دڵخۆشکەر و ئومێدبەخشن و کارەکانی ئێمەیش بەردەوامە.

ئەو ڕاستییەی دەبێت هەموان بیزانن ئەوەیە، کە هەوڵی ئێمە بۆ یەکڕیزی لەم کاتە هەستیارەدا، زۆر قورستر و پێویستترە لە دروستکردنی حیزبێکی دیکە.
بێگومان، ئەو کەس و لایەنانەی، کە نانیان لە لێکترازانی خەڵکدایە و لەم دۆخە وێرانە سوودمەند دەبن، بە هەر ڕێگەیەک بۆیان بکرێت هەوڵدەدەن گومان لەسەر هەنگاوەکانمان دروستبکەن و شکست بە هەر دەستپێشخەرییەک بهێنن، کە بڕواتە خانەی یەک گوتاری و یەک کرداریی هێزە ناڕازییەکان.

گۆڕانکاری لە خۆمانەوە دەستپێدەکات:
بۆ ئەو کارەی، کە ئێستا دەستمان داوەتێ، من پرۆسەی ئاشتەوایی ڕاستەقینەم لە خۆمەوە دەست پێکرد. چۆن؟
یەکەم هەنگاوم ئەوە بوو قەناعەتی تەواوم لە لای خۆم دروستکرد، کە لەم چرکەساتە مێژووییە هەستیارەدا، فایلی تەواوی ڕەخنە و ناکۆکییەکانم لەگەڵ کەس و لایەنەکانی تر، ئەگەر بۆ قۆناغێکیش بێت، بپێچمەوە و دایخەم.
چونکە ئاشتی و تەبایی ڕاستەقینە هەرگیز نایەتەدی ئەگەر لە ناخی دڵماندا ڕەگی دانەکوتیبێت.
کەواتە ئەمە دەروازەیەکە بۆ ئەوەی بڵێم: گرفتە گەورەکە تەنها ئەوە نییە، کە لایەنگەلێکی ناپاک و گەندەڵ بە ڕێکخراوی سوپایەک لە تۆمەت و پەیجی ساختە دژمان دەخەنەگەڕ؛ بەڵکو ئەوە مایەی نیگەرانییە، کە بەشێک لەوانەی داوای کار و قوربانیدانمان لێدەکەن، تەنها خواست و داواکارییان هەیە، بەبێ ئەوەی ئامادەبن هیچ ببەخشن.
لە کاتی تەماشاکردنی ئەو هەموو تۆمەت و سووکایەتییەی، کە لەلایەن خەڵکی هەڵخەڵەتێنراو و چەواشەکراوەوە کرایە سەرمان، ئەوەی لە هەمووی زیاتر مایەی شۆک و جۆرێک لە دووڕوویی بوو، بێدەنگیی هەندێک کەس بوو! کەسانێک، کە لە نزیکەوە دەمانناسن و داوای گۆڕانکاریمان لێدەکەن، کەچی ئامادەنیین تەنانەت بە کۆمێنتێک بەر بەو خراپەکارییە بگرن و بەرگری لە ڕاستی بکەن.

ئێمە دیوێکی شاراوە و پشتی پەردەمان نییە.
لە کاتی بڕیار و دەربڕینەکانمان، هیچ کەس و گروپ و لایەنێک نییە، کە لێی بترسین و هەرگیز باوەڕمان بە ڕێگەی فریودەرانە نەبووە و نابێت.
بەرنامە و ڕێبازی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە؛ ئەوەی ئێمە لە ناوەوەی هەرێم و لە ئەمریکا و بەریتانیا و ئەوروپا کارمان لەسەرکردووە، مانیفێستۆی یە.
بەرنامەیەک، کە لەسەر بنەمای زانستیی ڕێکخستن و پەروەردەی هۆشیارانە بونیادنراوە و نەمانشاردووەتەوە، کە ئەکرێت لە داهاتوودا ببێتە بزاوتێکی تۆکمە و بەهێز.
هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا، لەم چرکەساتە مێژوییەدا، یەکخستنی هێز، گروپ و کەسایەتییە ناڕازییەکان بە یەکێک لە ئەرکە هەرە پێشینەکانی خۆمان دەزانین و ئەمەی دووەمیان هەوڵێکی هەنووکەیی جیاوازە، بۆ قۆناغێکی هەستیاری جیاواز.

ئێمە لە ڕێگەی هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی یەکڕیزی، پاشەکشەناکەین و چەواشەکاریی سیخوڕەکانی دۆزەخ، بڕوا و ورەمان بۆ خزمەتکردنی ئەم گەلە بەهێزتر دەکات!

کەڵک وەرگرتن لە ئەزمونی گەلان فرە چاکە،
یۆنستۆن چەرچڵ، لەگەڵ ئەوەی دژایەتییەکی توندی بۆ کۆمۆنیزم هەبوو، بەڵام کاتێک هیتلەر هێرشی کردە سەر سۆڤیەت، بە بێ دوودڵی هاوپەیمانی لەگەڵ ستالین بەست، چونکە ئامانجی سەرەکی و مەترسییە گەورەترەکانی بۆ سەر گەلەکەی باش دەستنیشان کردبوو.

پەیکەرەکەی پشتەوەم وێنستۆن چەرچڵە لە نزیک پەرلەمان و حکومەتی بەریتانیا-لە لەندەن.

بەرچاوڕوونییەک بۆ ڕای گشتیی و سەرجەم هێز و کەسایەتییە ناڕازییەکان…لە کاتێکدا دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتییان گەیشتووەتە ئاستێ...
05/08/2026

بەرچاوڕوونییەک بۆ ڕای گشتیی و سەرجەم هێز و کەسایەتییە ناڕازییەکان…

لە کاتێکدا دۆخ و گوزەرانی هاووڵاتییان گەیشتووەتە ئاستێکی سەخت و ستەمی دەسەڵات سنوورەکانی بەزاندووە، ئیتر کاری هاوبەش و یەکخستنی ڕیزەکانمان دەبنە پێویستییەکی هەنووکەیی و ئەرکێکی نیشتمانی.
لەسەر ئەو بنەمایە؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە کرداریی دەستمان بە دیدار و گفتوگۆ کرد. سەردانی بەشێک لە لایەنە ئۆپۆزسێۆنەکان و کەسایەتییە جیاوازەکانمان کردووە و تا ئێستا هەنگاوەکان دڵخۆشکەرن و بەدەنگەوەهاتنێکی باش هەیە.

بڕوای تەواومان هەیە، کە ئازارەکانی خەڵک و هەڕەشەکانی قۆناغەکە، لە هەموو جیاوازی و ناکۆکییەکان گەورەترن.
هاوکات یەکگرتنی ڕیزەکانی ئۆپۆزسێۆن و ناڕازییەکان لە ژێر چەتری بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیاندا، بە مانای سڕینەوەی جیاوازییەکان و نەمانی ڕەخنە نییە، بەڵکو بڕیارێکی بەرپەرسیارانەیە بەرامبەر مێژوو و ئێستا و دواڕۆژی ئەم گەلە.
لەم سۆنگەیەوە؛ پشتیوانیی ڕەوەندی کوردی، مامۆستایانی ئاینی، میدیاکاران و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە هێزێکی مەزن دەزانین، تا ببنە هاندەر و بەشێکی کاریگەر لە سەرخستنی ئەم ئەرکە نیشتمانییە.

ئێمە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین و داواکارین: هەمووان دەست لە دەستی یەک بنێن و خاڵە هاوبەشەکانمان بنەمای پێکەوەبوونمان بن، لەپێناو ڕزگاربوون لەم دۆخە و گەڕاندنەوەی هیوا و متمانە.
کرۆکی پەیامەکەیش لە شیعرێکی شێرکۆ بێکەسی مەزندا چڕدەکەینەوە:

دوو هەزار و پێنج سەد ساڵە
لە خەڵک بوردووین!
لە خۆمان هەرگیز نەبوردووین.
دوو هەزار و پێنج سەد ساڵە
وەک ئێستە واین،
یەکنەگرتووین!

هیوامان هەیە بە هاوکاریی دڵسۆزانی ئەم گەلە، خاڵێک بۆ ناکۆکیەکان دابنێین و هەنگاوی کردەیی بنێین.

ژمارەیەک چالاکی سیاسی و مەدەنی
٥ی ٨ی ٢٠٢٦

خەباتی سفر-ڕیسک…مۆدێلی پێنجوێن بە نمونە!   لە شاری پێنجوێن، هاووڵاتییان بە گوتارێکی یەکگرتوو دژی سەپاندنی سیستمێکی ناداد...
04/08/2026

خەباتی سفر-ڕیسک…
مۆدێلی پێنجوێن بە نمونە!
لە شاری پێنجوێن، هاووڵاتییان بە گوتارێکی یەکگرتوو دژی سەپاندنی سیستمێکی نادادپەروەرانەی بەستنی پێوەری کارەبا وەستاونەتەوە.
خەباتی ئەو خەڵکە لەسەر مافێکی ڕەوایە؛ چونکە بە باشی درک بەو جیاوازی و لاسەنگییە گەورەیە دەکەن، کە لە نێوان تێچووی کارەبا، ئاستی داهاتی خێزانەکان و پێداویستییە سەرەتاییەکانی تری ژیاندا هەیە.
لە پێنجوێن، دانیشتووانی هەر گەڕەکێک، ناسنامەی حیزبییان لە ماڵەوە بەجێهێشتووە.
ئەوان لە سنووری شارەکەیاندا تەنیا هەڵگری یەک ناسنامەی هاوبەشن: (پێنجوێنەکان ستەم پەسەند ناکەن!).
لەسەر بنەمای ئەم هاوژینی و هاوچارەنووسییە، پێکەوە ڕووبەڕووی تیمەکانی بەستنی پێوەری کارەبا دەبنەوە، پێکەوە بازاڕ دادەخەن و پێکەوە دەنگی ناڕەزایەتی بەرز دەکەنەوە.
ئەوەی پێنجوێنییەکان دەیکەن، داڕشتنەوەی چەمکی ڕاستەقینەی سیاسەتە!
هەمیشە دەسەڵاتە فاسد و خۆپەرستەکان هەوڵیان داوە سیاسەت وەک کردەیەکی قۆرخکراوی دەستەبژێر (نوخبە) بەرهەم بهێننەوە و وەک کایەیەکی پڕ لە فرتوفێڵ و گەندەڵی پێناسەی بکەن، تا هاووڵاتیانی ئاسایی سڵی لێبکەنەوە و لێی دوور بکەونەوە.
بەڵام لە ئەسڵدا، سیاسەت کردەیەکی تەواو کۆمەڵایەتییە؛ چەک و ناوەندی دەسەڵاتی خەڵکە بۆ بەرگری لە مافە ڕەواکان و چاکەی گشتی.
لەم فۆرمە مەدەنییەدا، سیاسەت نەک هەر کایەیەکی پیس نیییە، بەڵکو دەبێتە جۆرێک لە عیبادەت و ئەركی ئەخلاقی بەرامبەر بە نیشتمان و ژیان.
سەرنج بدەن؛ بێدەنگی و پەرتەوازەیی خەڵک، هۆکاری سەرەکیی بێ ئەنجامی و تێچووی بەرز و ڕیسکی گەورەی ناڕەزایەتییەکانە.
واتە کاتێک تاکەکان بە ژمارەی کەم و بە تەنیا دژی ستەم دەوەستنەوە، زووتر سەرکوت دەکرێن.
بەڵام کاتێک بەکۆمەڵ و ژمارەی گەورە بەگژ ستەمدا دەچنەوە، مەترسی و ڕیسکی تاکەکەسی دادەبەزێت بۆ نزمترین ئاست (سفر-ڕیسک).
واتە لە کاری بە کۆمەڵدا، هێز و دڵنیاییەکی بێپایان هەیە.
خەباتی پێنجوێنییەکان وانەیەکی بەنرخە بۆ هەموومان.
ئەو مۆدێلە شایستەی ئەوەیە ببێتە هەوێنی خەبات، لەسەرانسەری هەرێمدا.
دەبێت بزانین، لە ڕێگەی گشتگیرکردنی ئەم مۆدێلە بەکۆمەڵبوونە، دەتوانین ڕووبەڕووی قەیرانەکان ببینەوە و شەرعیەت بۆ دەسەڵاتی راستەقینەی خەڵک بگەڕێنینەوە.

02/08/2026

سەبارەت بە هەوڵەکانی پێکەوەبوون…
چۆن تەڵەو کۆسپەکان پوچەڵ بکەینەوە؟
بۆچی پشتیوانی هاووڵاتیان بۆ هەوڵەکان گرنگە؟
سوپاسێک بۆ هەموان…

31/07/2026

بەنزین، لە هۆڵی پەرلەماندا!
هیوادارم تاقەتان هەبێت، خاڵ بە خاڵ، بە وردی گوێی لە ڤیدیۆکە بگرن…
دوای ١٣ ساڵ، بە ڕوسوریەوە، جارێکی دیکە ئەم ڤیدیۆیە دادەنێمەوە…
بە حوکمی کام یاساو پلانی ستراتیجیتان، هەر دەبێت ئێوەی ناپاک و گەندەڵ حکومداربن؟!

30/07/2026

با لەم کاتەدا پێکەوەبین…
نامەیەکی دۆستانە بۆ هێزو کەسایەتییە ناڕازی و موعارەزەکان…

30/07/2026

بۆ بێدەنگین؟!!!
دزێک لەناو ماڵی یەک بەیەک
ماندا!
گەر تاقەتان هەبوو گوێ لە وتارەکە بگرن، تا پارادۆکسی بێدەنگیمان بزانین…
لە کۆمێنتیش تێبینیەکی بچوکم داناوە…

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Abdulay Mala Nuri posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Abdulay Mala Nuri:

Shortcuts

Share