04/02/2026
نەخۆشخانەی هیوا💐💐لە ساڵی 2025دا سێ هەزار و 145 حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراوە
" تووشبوی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و كەركوك و ناوەڕاستی عێراقیشی تیادایە"
داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ترسناک نین
درەو:
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:
داتاکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لە پارێزگای سلێمانی ترسناک نین و هیوادارین حکومەتی هەرێمی چارەسەری پێویست بۆ تووشبوانی شێرپەنجە دابین بکات.
داوا لە سەرمایەداران دەکەم نەخۆشخانەیەک بۆ ئەو تووشبووانەی شێرپەنجە بکەنەوە کە توانای داراییان باشە، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی هیوا بۆ ئەو نەخۆشانە بێت کە باری داراییان باش نییە و لەوێ چارەسەر وەربگرن.
تائێستا دەرمانی قاچاغ دێتە سلێمانی و عیراقەوە، بەڵام هەندێک دەرمان هەیە دەرمانی باشن بۆیە قاچاغن، چونکە رێککاری داخڵبوونیان بۆ نەکراوە، جۆرێکی تری قاچاغی دەرمان هەیە کە دەرمانەکە فەیکە.
-لە ساڵی 2019دا دوو هەزار و 675 حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراوە.
-لە ساڵی 2023 سێ هەزار و 285 حاڵەت هەبوون واتە لە ماوەی نزیکەی چوار ساڵدا هەزار حاڵەت زیادیکردووە.
-لە ساڵی 2024دا سێ هەزار و 310 کەس بە تووشبووی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەستنیشانکراون.
-لە ساڵی 2025 دا سێ هەزار و 145 حاڵەتی نوێ بە شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆمار كراوە، كە تووشبوی قەزاو ناحیەكانی سلێمانی و هەولێرو دهۆك و كەركوك و ناوەڕاستی عێراقیشی تیادایە.