18/03/2026
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشی دوو ڕۆژ ڕادەگەیەنێت.
ئامارى رۆژی سێ شەمە ٢٠٢٦/٣/١٧
(٣)هێرشی درۆنی و (٢)هێرشی موشەکی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگای هێزەکانی (٧٠)
لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا دوو پێشمەرگەی وەزارەتی پێشمەرگە بەسووکی برینداربوون و هەروەها زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.
(٢) هێرشی درۆنی کاتژمێر ٣:٥٠ خولەک کراوەتە سەر شاروچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران.
دوو کارمەندی ئاگركوژێنەوەی خلیفان به سوكى بریندار بوون له كاتى جێبەجێکردنی ئەرک و فەرماندا.
ئامارى ڕۆژى چوارشەمە ٢٠٢٦/٣/١٨
(٢)هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شاری سلێمانی - بارەگاى هێزەکانی (٧٠)
(١) هێرشی درۆنی کاتژمێر (دوو)ی سەرلەبەیانی کراوەتە سەر سەنتەری شارۆچکەی کۆیە، لەدوای کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی دووا نیوەڕۆ تائێستا (٦) هێرشی درۆنی کراوەتە سەر شارۆچکەی کۆیە -کەمپی پەنابەران.
هیچ زيانێکی گيانى نەبووە و زۆربەی هێرشەکان لەئاسمان تێکشکێنراون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - سلێمانی
پارێزگای سلێمانی - محافظة السليمانية