26/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسوڵمانانی خۆشەویست دەکەین.
لە خودای گەورە داواکارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشگوزەرانی و ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلەکەمان و ببێتە هاندەرێکی زیاتر بۆ قووڵکردنەوەی گیانی تەبای و هاوکاری لە پێناو هاووڵاتیان.
هیوای تەندروستییەکی باش و جەژنێکی ئارام و پڕ لە کامەرانی بۆ هەموو گەلی کورد دەخوازین.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەموو ساڵێک بە خۆشی و شادی.
ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان