15/06/2026
جیابونهوه چ وانەیەكت فێردەكات؟
1. ئەو ئازارەی دەیچێژیت كاتییە، هیچ ئازارێك بۆ هەمیشە نامێنێتەوە، لە كۆتاییدا بەهێزت دەكات و زیاتر ئامادەكات بۆ قۆناغەكانی داهاتوی ژیانت.
2. خەڵكی دێنە ژیانتەوە دەڕۆن، مەرج نییە هەموان بمێننەوە، ئەمەش ئاساییە، بەڵام گرنگە دڵخۆشی و خۆشبەختی خۆت نەبەستیتەوە بە كەسانی دیكەوە.
3. زیاتر چاوكراوە بە لە هەڵبژاردنەكانی ژیانت، مەترسە لەوەی دوبارە هەڵبژاردن بكەیتەوە، بەڵام چاوت لە بەرامبەر ئاڵا سورەكان دامەخە.
4. ناتوانیت كۆنتڕۆڵی كەسانی دیكە بكەیت و بیانگۆڕیت، بەڵام دەتوانیت كۆنتڕۆڵی خۆت بكەیت و خۆت بگۆڕیت، هەربۆیە هەوڵبدە باشترینی خۆت بیت.
5. خۆشەویستی و پەیوەندیی وەكو چیرۆكە رۆمانسییەكانی ناو فیلم و رۆمانەكان نییە، خۆشەویستەكەت بە چاوی پڕ گریان و لە شەوێكی باراناوی لە دەرگای ماڵەكەت نادات، هەربۆیە واقیع وەكو خۆی ببینە و لە خەیاڵدا مەژی.
6. هیواخواستن بۆئەوەی خۆشەویست یان هاوسەرەكەت بگەڕێتەوە، تەنها بەفیڕۆدانی كاتە، هەربۆیە لەبری ئەوەی چاوەڕێی گەڕانەوەی بكەیت، كات بۆ خۆت تەرخان بكە.