Regay Azadi ڕێگای ئازادی

  • Home
  • Regay Azadi ڕێگای ئازادی

Regay Azadi ڕێگای ئازادی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی
ئامانجی پاراستن و بڵاوکردنەوەی ئازادی و دادپەروەرییە. Regay Azadi Organisation aims to protect and promote freedom and justice.

09/09/2026

چالاکی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە شاری مانچستەر، بۆ پشتیوانی لە دادپەروەری، مافەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی سامانی گشتی. ✊
Activity by the Regay Azadi Organisation in Manchester, supporting justice, citizens’ rights, and the protection of public resources. ✊

8/9/2026

09/09/2026

چالاکی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە شاری گڵاسگۆ، بۆ پشتیوانی لە دادپەروەری، مافەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی سامانی گشتی. ✊
Activity by the Regay Azadi Organisation in Glasgow, supporting justice, citizens’ rights, and the protection of public resources. ✊

8/9/2026

09/09/2026

چالاکی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە شاری بێرمینگهام، بۆ پشتیوانی لە دادپەروەری، مافەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی سامانی گشتی. ✊
Activity by the Regay Azadi Organisation in Birmingham, supporting justice, citizens’ rights, and the protection of public resources. ✊

8/9/2026

09/09/2026

چالاکی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە شاری لەندەن، بۆ پشتیوانی لە دادپەروەری، مافەکانی هاوڵاتیان و پاراستنی سامانی گشتی. ✊
Activity by the Regay Azadi Organisation in London, supporting justice, citizens’ rights, and the protection of public resources. ✊


08/09/2026

گردبوونەوەی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی: دژی تاڵانی نەوت و غاز بۆ بودجەی میلیشیا و حیزب لە عێراق و هەرێمی کوردستان!

بێرمینگهام ٢٠٢٦/٩/٨

نابو بۆ تاڵانی نەوت و غاز بۆ بودجەی میلیشیا و حیزبەکان، جەنگ و هەژاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستانڕێکخراوی ڕێگا...
08/09/2026

نابو بۆ تاڵانی نەوت و غاز بۆ بودجەی میلیشیا و حیزبەکان، جەنگ و هەژاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان

ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە چالاکییەکی بەرفراواندا ناڕەزایەتی بەرامبەر بە تاڵانی سەروەت و سامانی وڵات دەردەبڕێت

٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ (ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی) وەک بەشێک لە کار و چالاکییە بەردەوامەکانی، ئەمڕۆ لە چەند شارێکی بەریتانیا (لەندەن، مانچستەر، گڵاسگۆ و بێرمینگهام) خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەی بە بەشدارییەکی بەرفراوانی ئەندامانی ڕێکخراوەکە و چالاکوانان و ڕەوەندی کوردی ئەنجامدا بە ئامانجی بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی دژی تاڵانکردنی نەوت و غاز و تەرخانکردنی بودجە بۆ میلیشیا و حیزبەکان، کە بووەتە هۆی دروستبوونی جەنگ و هەژاری بۆ هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

لە چالاکییەکەدا، ئاماژە بەوە کرا کە بەفیڕۆدان و تاڵانکردنی داهاتی نەوت و غاز برینێکی قووڵە لە جەستەی کۆمەڵگەدا و پێویستە دەستبەجێ کۆتایی بەو سیاسەتە چەوتانە بهێنرێت کە هاوڵاتیان دەكاتە قوربانی.

بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە پاراستنی ماف و بژێوی هاوڵاتیان تەنها پرسێکی ئەخلاقی نییە، بەڵکو ئەرکێکی یاسایی و سیاسییە کە دەبێت دەسەڵاتەکان و ناوەندە بڕیاربەدەستەکان بەرپرسیارێتی بەرامبەری هەڵبگرن.

لە میانەی چالاکییەکەدا، ڕاگەیەندرا کە پێویستە داهاتی وڵات بۆ خزمەتی گشتی و دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و ئارام بۆ هاوڵاتیان بەکاربهێنرێت، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و تاڵانکاری مەرجی سەرەکییە بۆ گەشەسەندنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و دەبێت ئەو کەسانەی لە پشت قەیران و هەژاری خەڵکەوەن ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بكرێنەوە.

لە کۆتایی چالاکییەکەدا یاداشتنامەیەکی فەرمی ڕێکخراوەکەمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرا کە تێیدا داوای بەگەرخستنی میکانیزمی چاودێری و دادپەروەری کراوە، تاوەکو ژیان و مافە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکرێن.

#مانجستەر #لەندەن #گلاسگۆ #بیرمینگهام #ریگای #ئازادی #کورد #کوردستان #عیراق #بەریتانیا #نەوت #غاز #شەفافیەت #گەل

No to the looting of oil and gas for the budgets of militias and parties, war and poverty for the citizens of Iraq and the Kurdistan Region.

Regay Azadi Organisation expresses widespread protest against the looting of the country's wealth.

On 8 September 2026, as part of its ongoing activities, the Regay Azadi Organisation held a peaceful demonstration today across several UK cities (London, Manchester, Glasgow, and Birmingham) with the wide participation of organisation members, activists, and the Kurdish diaspora.

The protest aimed to raise the voice of opposition against the looting of oil and gas and the allocation of budgets to militias and parties, which has led to war and poverty for the citizens of Iraq and the Kurdistan Region.

During the activity, it was pointed out that the waste and looting of oil and gas revenues is a deep wound in the body of society, and an immediate end must be put to flawed policies that victimise citizens.
Participants emphasised that protecting the rights and livelihoods of citizens is not merely a moral issue, but a legal and political duty that authorities and decision-making centres must take responsibility for.

During the event, it was announced that the country's revenues must be used for public service and to provide a safe and peaceful environment for citizens. Ending corruption and looting is a primary condition for the development of a healthy society, and those behind the people's crises and poverty must be held accountable.

At the conclusion of the activity, an official memorandum from our organisation was addressed to relevant parties and international organisations, demanding the activation of monitoring and justice mechanisms to ensure the lives and fundamental rights of citizens in Iraq and the Kurdistan Region.

07/09/2026

بەعس کە قینی دەگرت جار جارێ
تەعریبی دەکرد شارێک بۆ شارێ!





Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Regay Azadi ڕێگای ئازادی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

  • Want your organization to be the top-listed Government Service?

Share