مەڵبەندی ڕانیەی بزووتنەوەی ئيسلامی

  • Home
  • مەڵبەندی ڕانیەی بزووتنەوەی ئيسلامی

مەڵبەندی ڕانیەی بزووتنەوەی ئيسلامی Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from مەڵبەندی ڕانیەی بزووتنەوەی ئيسلامی, Political Party, .

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداسلێمانی - شەممە ٢٠٢٦/١/١٧بەسەرپەرشتی بەڕێز کامیل...
17/01/2026

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

سلێمانی - شەممە ٢٠٢٦/١/١٧

بەسەرپەرشتی بەڕێز کامیل حاجی عەلی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان، مەکتەبی سیاسی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای تاوتوێکردنی چەند پرس و بابەتێک، هەڵوێستە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کرا.

١- مەکتەبی سیاسی لەسەر ڕاپۆرت و چالاکی مەڵبەندەکان و لیژنەکان سوپاسیکردن و بەردەوامییان بە پێویست زانی.

٢- مەکتەبی سیاسی جەختی لەسەر پاراستی یەکڕیزی ناوخۆی حزب کردەوە بە پێویستی زانی ئەندامان پابەندی زیاتری بڕیار و ڕاسپاردەکان و پەیڕەوی ناوخۆی حزب بن.

٣- مەکتەبی سیاسی داوایکرد هەرچی زووە پەرلەمانی کوردستان کارابکرێت و کابینەی ١٠ی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.

٤- مەکتەبی سیاسی داوای لە پەرمانتارانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد زیاتر و زۆرتر کاربکەن بۆ دەستەبەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و چیتر بڕینی مووچە و دواکەوتنی بەم شێوەیەی ساڵانی پێشوو نەمێنێتەوە.

٥- مەکتەبی سیاسی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی کوردستان و ناوچەکە لە سەرووی هەموو کارەکانەوە دەبینێت و ئاڵۆزی و ناتەبایی ئاشتی ناوچەکە دەشوێنێت، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم ڕێگری لە هەر کار و هەڵوێستەیەک بکات کە ببێتە هۆی شێواندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پچڕانی ڕایەڵەی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و تاکەکانی کۆمەڵگە، بەتایبەتی ئەوەی بینیمان لە هەندێک لە مزگەوتەکانی کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا.

لە هەمان کاتدا داوا دەکەین لە مامۆستایانی ئایینی بەرێز هەندێک بابەت نەوروژێنن کە خزمەت بە بانگەوازی ئیسلام و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ناکات.

٦- مەکتەبی سیاسی لەبارەی ئەو فەوزا و بێسەروبەرییەی میدیای کوردی و بڵاوکردنەوەی هەواڵ و هەموو جۆرە بابەتێک بێ لێکۆڵینەوەی ورد، کە دەبێتە مایەی پشێوی و هاوڵاتیان دەخاتە دڵەڕاوکێوە، داوا دەکات بابەتەکە ڕێکبخرێتەوە و زیاتر بەرپرسیارانە کاری میدیایی ئەنجام بدرێت.

٧- لەبارەی پێشهات و ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، مەکتەبی سیاسی جەختی لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کورد کردەوە چ لە ڕۆژئاوا یان لە هەر شوێنێکی تر بێت، دژایەتی خۆشی بۆ هەر جۆرە توندوتیژییەک دەربڕی، کە ڕێگایەک بێت بۆ یەکلایکردنەوەی کێشە و گرفتەکان، پێویستە لە سوریای نوێدا مافەکانی کورد دەستەبەر بکرێت و پێویستە هەردوولای حکومەتی ڕاگوزەری سوریا و هەسەدە بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی نێوانیاندا کێشەکان چارەسەر بکەن.

٨- هەر لەم نێوەندەدا، مەکتەبی سیاسی جەختی لەوە کردەوە و داوادەکات کە ناکرێ خەڵکانێکی قین لە دڵ و دژە دین ئەم ڕووداو و پێشهاتانە بقۆزنەوە بۆ هێرشکردنە سەر موسڵمانان و قسە وتن بە ئیسلام و پیرۆزییەکانی مسوڵمانان.

مەکتەبی سیاسی

بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان

٢٠٢٦/١/١٧

پەیوەندی ئیسلامی  و کۆمەڵی دادگەری  کۆبونەوە.سلێمانی : وەفدێکی  بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بە سەرپەرشتی حاجی محسین بەرپر...
07/11/2024

پەیوەندی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کۆبونەوە.

سلێمانی :
وەفدێکی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بە سەرپەرشتی حاجی محسین بەرپرسی مەکتەبی سیاسی سەردانی کۆمەڵی دادگەریان کرد

حاجی محسین بەرپرسی مەکتەبی سیاسی پەیوەندی ئیسلامی بەپڕۆسەی ڕاگەیاند : ئەم سەردانە سەردانێكی ئاساییە و ئێمە و كۆمەڵی دادگەری ئەم جۆرە سەردان و دیدارانەمان لە ڕابردودا هەبوەو لەداهاتوشدا بەردەوامیان دەبێت .
Prose - پڕۆسە

حەوت لایەنی سیاسی لەهەرێمی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان ڕەت دەکەنەوەئەمڕۆ دووشەمە ۲۰۲٤/۱۱/٤ لەسلێما...
04/11/2024

حەوت لایەنی سیاسی لەهەرێمی کوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان ڕەت دەکەنەوە

ئەمڕۆ دووشەمە ۲۰۲٤/۱۱/٤ لەسلێمانی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و شەش لایەنی سیاسی لەهەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ۱۰/۲۰ بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانیان ڕەت کردەوە و

بەهەڵبژاردنێکی دیزاین کراوو پڕلەساختەکاریان ناوزەندکرد

گۆران نوری بەرپرسی مەکتەبی هەڵبژاردن و هۆشیاری بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کە بەشداری کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەبوو

ووتی هەریەك لە بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی

کۆمەڵی دادگەری

یەکگرتوو ئیسلامی

بەرەی هەڵوێست

بەرەی گەل

بزووتنەوەی گۆڕان

بزووتنەوەی ئیسلامی

هەریەکە و بە جیا لە ئۆفیسەکانی کۆمسیۆن تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکاندا و جەختیان کردەوە کە بەردەوام دەبن لە داکۆکی کردنی مافی دەنگدەران و بەکۆی دەنگ ئەنجامی ڕاگەیاندنی کۆتایی دەنگەکانمان ڕەتکردەوە.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدائەمڕۆ شەممە ۲۰۲٤/۱۱/۲ بەئامادەبونی کــامی...
02/11/2024

ئەنجومەنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

ئەمڕۆ شەممە ۲۰۲٤/۱۱/۲ بەئامادەبونی کــامیل حاجی علی ڕابەری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لەشاری چەمچەماڵ کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی گرنگ تاوتوێکرا لەوانە شەڕی غەزە و لێکەوتەکانی و فراوانبوونی جەنگ لە ڕۆژهەڵهاتی ناوەڕاست بەرەو جەنگێکی خوێناوی دەچێت لەئان و سات دایە

پاشان دۆخی هەڵبژاردنەکانی پارلەمانی کوردستان تاوتوێکرا و ئەنجومەنی سەرکردایەتی سوپاسی تاک بەتاکی ئەندامانی حزبیان کرد لە هەوڵ و ماندووبوونیان ، هەرچەندە دۆخی دارایی و سیاسی سەپێنرابوو بەسەرماندا.

هەروەها جەختی لە پشتگیری و کارئاسانی بۆ پرۆسەی خوێندن لەهەرێمی کوردستان و یارمەتیدانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکاندا دووپات کردەوە
دواتر ئەنجومەنی سەرکردایەتی کارنامەو پلانی نوێیان بۆ بەرەو پێشچونی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بۆ هەڵبەژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و شارەوانیەکانی هەرێمی کوردستان داڕشت.

29/10/2024

مەشخەڵی ڕێی ئیسلامەتی ئاییندەین .

05/08/2024

ڕوونکردنەوەیەک بۆئەندامان و دەنگدەر و هەوادارانی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی

دوای ئەوەی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی وەک هێزێکی ئیسلامی نوێ بەفەرمی دەستی بەکار و چالاکی حیزبی کرد، بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات و ئێستا وەک هێزەکانی تر کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمانی دەکات و دەنگدەریش بژاردەی ئەم هێزە ئیسلامی یە تاقی دەکاتەوە.
هەربۆیە ئەم حیزبە ئیسلامی یە کاندیدەکانی لە بازنەکانی هەڵبژاردن دیاری کردووە و چاوەڕێی کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنن لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕابگەیەنرێت.

سەبارەت بەم پرسە
عبدین ڕەحیمی بەرپرسی ڕاگەیاندن و هەڵبژاردنەکانی مەڵبەندی چەمچەماڵی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای فەرمی حیزبەکەی وتی ئێمە وەکو بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بەژمارە( ۱۲۳ ) بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کەبڕیارە ۲۰۲٤/۱۰/۲۰ ئەنجام بدرێت و لەسێ بازنەی هەڵبژاردنی کوردستان کاندیدمان هەیە)
هەروەها لەسەر بڵاوبوونەوەی هەندێک دەنگۆی ناڕاست وتی (هێشتا بانگەشە دەستی پێ نەکردووە ، پروپاگەندە و هەواڵی ناڕاستمان لەسەر بڵاو دەکرێتەوە و ئەو پرو پاگەندە و چەواشە کاریانە ڕەتدەکەینەوە کەلەلایەن نەیارەکانمانەوە دەکرێتە سەرمان کە گوایە ئێمە کاندیدمان نییە و بەشداری هەڵبژاردن ناکەین)

ڕەحیمی لە درێژەی قسەکانی دا وتی (داوا لە ئەندام و دەنگدەرانمان دەکەم پابەند بن بە ڕێنماییەکانی مەکتەبی هەڵبژاردن و هۆشیاری بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی یەوە و تەنها دەنگ بە کاندیدانی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بدەن بۆ ئەوەی داکۆکیکاری مافەڕەواکانیانبن لەپەرلەمانی کوردستان).

وتیشی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی دەیەوێت بۆ ئەم هەڵبژاردنە بە جیاواز دەربکەوێت و لە ئێستادا چاوەکان لەسەر ئەم لایەنە ئیسلامیەن.

لەهەولێر بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی وپارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە .ئەمڕۆ سێ شەممە  ۲۰۲٤/۷/۲۳وەفدێکی بزووتنەوەی پەیو...
23/07/2024

لەهەولێر بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی وپارتی دیموکراتی کوردستان کۆبونەوە .
ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۲٤/۷/۲۳
وەفدێکی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کەپێک هاتبوون لە د.احمد وەرتی ئەندامی دەستەی کارگێڕی و حاجی ئاسۆکەنەدی م.سربازخۆشناو ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لەگەڵ دکتۆر كەمال كەركوكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی پەیوەندیە گشتی یەکان و خاتون جوان ڕۆژبەیانی پێشوازیان كرد لە شاندەکەی بزووتنەوە پەیوەندی ئیسلامی

لە کۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەردولا و بارودۆخی سیاسی كوردستان بەتایبەتی و عێراق بەگشتی كرا.

پەیامی پیرۆزبای ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە.پیرۆزبێت ساڵ یادی هیجرەت و سەری ساڵی ...
06/07/2024

پەیامی پیرۆزبای ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە.

پیرۆزبێت ساڵ یادی هیجرەت و سەری ساڵی كۆچی .

سەری ساڵ و هیجرەتی پێغەمبەر و موسڵمانان لە مەككەوە بۆ مەدینە پیرۆبێت.
ئەمڕۆ لە ڕۆژانێكی گەورەداین ، ئەو ڕۆژانەی كە هیجرەت بوویە باڵای بەری شكۆی مرۆڤایەتی و لەوێوە شۆڕشی پێغەمبەر (صلی الله علیەوسلم) لە دژی ستەمكاری و بێدادی و ڕەتكردنەوەی سیستەمی نەفامی هەنگاوی كرداری نا ، هیجرەت دەنگی ناڕەزایی ستەمدیدەكان بوو بەگژ گشت ستەمكارێك و مولهوڕێكدا.
بەبۆنەی سەری ساڵی كۆچی و هیجرەتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیەوسلم و یارانی لەشاری مەككەوە بۆ شاری مەدینەی پیرۆز و بنیاتنانی یەكەمین دەوڵەتی خوایی لەسەر زەوی پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی گشت موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی دەكەین.

هەر لەم یادە پیرۆزەشدا دەنگی ناڕەزایی خۆمان بەرانبەر بەهەر پێشێلكاریەك كە بەرانبەر بەسەروەری خاك و زێدی كوردستانییەكان دەكرێت دەر ئەبڕین و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین كە ئەو پێشێلكاریانە ڕابگرێت و ژیان و ئازادی گەلان نەكرێتە قوربانی خواستە دیكتاتۆرییەكان.

وە داوا لە كۆمەڵگەی جیهانی دەكەین بەناچاركردنی قەوارەی زایۆنی بەڕاگرتنی جەنگی وێرانكاری ئەو قەوارەیە و هاوپەیمانەكانی كە سەپاندویانە بەسەر گەلی ستەمدیدە و بێ نیشتمان كراوی فەلەستیندا.

جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی ساڵی نوێی كۆچییەوە ڕادەگەیەنین و هیواخوازین بەزوترین كات كۆتایی بەستەمكاری و مولهوڕی بهێنرێت و ئازادی و سەروەری بۆ گەلانی ستەم دیدە بگەڕێتەوە.

كامیل حاجی علی
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی
١ ی موحەرەمی ساڵی ١٤٤٦ كۆچی
٢٠٢٤/٧/٦ زایینی

بسم اللە الرحمن الرحیموَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِبەناوی بەرپرس و کارگێڕانی  مەڵب...
15/06/2024

بسم اللە الرحمن الرحیم
وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ

بەناوی بەرپرس و کارگێڕانی مەڵبەندەوە جەژنی قوربان لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز دەکەین

هاوکات جەژنە پیرۆزە ئاڕاستەی دۆست و ئەندام و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانمان دەکەین،

لەخوای پەروەردگار داواکارین موسوڵمانانی غەزە سەربخات بەسەر دوژمنانی ئیسلام و موسوڵماناندا و جەژن ببێتە هۆکاری دڵ خۆشی و ئارامی بۆ هەموو موسوڵمانان

داوا لە پەروەردگاری باڵادەست دەکەین حەجی حاجیان و قوربانیی هەموو لایەك قبوڵ بفەرموێت.

دووبارە جەژنتان پیرۆز هەر لە خۆشی و کامەرانیدابن.


مەڵبەندی ڕانیەی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی
۱٥/ ۲۰۲٤/٦

بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن لەگەڵ کادرانی ڕاگەیاندنی مەڵبەندەکانی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کۆبوەوە،ئەمڕۆ سێ شەممە بەروا...
04/06/2024

بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن لەگەڵ کادرانی ڕاگەیاندنی مەڵبەندەکانی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کۆبوەوە،

ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٤/٦/٤ لە سلێمانی وبەسەرپەرشتی مامۆستا ئەمینی بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن لەگەڵ ژمارەیەک کادرو ئەندامانی ڕاگەیاندنی سنوری مەڵبەندەکانی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کۆبووەوە،لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا باس لەمیکانیزمی دامەزراندن و بەرەو پێشەوەچوونی میدیاکانی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و گۆڕانکاری وهەنگاوی نوێکرا،لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی مەکتەبی ڕاگەیاندن سوپاسی کادرانی ڕاگەیاندنی کردو پێشنیارو بۆچوونەکانی بەهەند وەرگرتن و هیوای خواست پیشتیوان بەخوای گەورە هەنگاوی جددی وباش بۆ بەرەوپێشچوونی ڕاگەیاندنێکی ڕەسەنی ئیسلامی پڕخزمەت بنێرێت و دواتریش کۆبوونەوەکە بەسەرکەوتوی کۆتای هات.

04/06/2024
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی دەکات. ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزباییەکەیە...
20/03/2024

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی لە ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی دەکات.

ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزباییەکەیە.

بەڕێز مامۆستا کامیل حاجی عەلی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان

السلام علیکم ورحمە الڵە ....

بەبۆنەی کۆنگرەی دامەزراندنی بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنی جەنابتان وەکو ڕابەری گشتی ، پیرۆزبایی ودوعای سەرکەوتن و تەوفیقتان پێشکەش ئەکەین بە هیوای ئەوە بتوانن خزمەتێکی حاڵەتی ئیسلامی کوردستان بکەن .

دوبارە پیرۆز بێت .

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەڵبەندی ڕانیەی بزووتنەوەی ئيسلامی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

  • Want your organization to be the top-listed Government Service?

Share